وەرزش

ڕیاڵ مەدرید بە زەحمەت لە مەلەگای بردەوە



بزاڤ پرێس: محەمەد حاجی

لەمیانی یارییەکانی ھەفتەی ١٣ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا یانەی ریاڵ مەدرید میوانداری یانەی مالاگای کرد.

تایمی یەکەمی یارییەکە، ڕیاڵ توانیان لە خولەکی نۆدا کەریم بنزیما گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد بۆ ریاڵ، دواتر مەلەگا لە ڕێگای دیگۆ رۆلان گۆڵی یەکسانبوونیان تۆمارکردەوە، بەڵام ڕیاڵ توانیان لە ڕێگای کاسیمیرۆ گۆڵی دووەمیان تۆمارکردو ئەو تایمە بە دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک لە سودی ڕیاڵ کۆتایی ھات.

لە تایمی دووەمی یارییەکەدا، مەلەگا توانیان لە خولەکی ٥٨دا لە ڕێگا چۆری کاسترۆ گۆڵی یەکسانبوونەوە تۆماربکەنەوە، دواتر ناوبژیوان لێدانێکی پەناڵتی بۆ ڕیاڵ ئەژمارکردو رۆناڵدۆ لێدانەکەی بەسەرکەوتووی جێبەجێکردو گۆڵی پئ تۆمارکرد.

یارییەکەش بە ئەنجامی سئ گۆڵ بەرانبەر بە دوو گۆڵ لە سودی ڕیاڵ کۆتایی ھات.

بەو ئەنجامەش ڕیاڵ کۆی خاڵەکانی گەیاندە٢٧ خاڵ و مەلەگاش خاوەنی حەوت خاڵە.


‌‌‌
11/25/2017 9:41:45 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ