وەرزش

بەرشلۆنە و سێڵتافیگۆ یەکسانبوون



بزاڤ پرێس: محەمەد حاجی 

لە چوارچێوەی یارییەکانی ھەفتە ی١٤ی لالیگادا یانەی بەرشلۆنە لەسەر یاریگای نیو کامپ میوانداری یانەی سێڵتافیگۆی کرد.

تایمی یەکەمی یارییەکە، سێڵتافیگۆ لە خولەکی ٢٠دا گۆڵی یەکەمیان لە ڕێگای ئیاگۆ ئیسپاس تۆمارکرد، دوای دوو خولەک لیونێل مێسی گۆڵی یەکسانبوونی تۆمارکردو ئەو تایمە بە گۆڵیک بۆ ھەردوولا کۆتایی ھات.

لە تایمی دووەمی یارییەکەدا، لە خولەکی ٦٢دا لویس سوارێز گۆڵی دووەمی تۆمارکرد بۆ بەرشە، دواتر و لە خولەکی ٧٠دا سێڵتافیگۆ لە ڕێگای ماکسیمیلیانۆ گۆمێز گۆڵی یەکسانبوونیان تۆمارکردو یارییەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بۆ ھەردوولا کۆتایی ھات.

بەو ئەنجامە یانەی بەرشلۆنە کۆی خاڵەکانی گەیاندە ٣٦ خاڵ و تائێستاش لە پلەی یەکەمی ریزبەندیەکەدایە، یانەی سێڵتافیگۆش بە ١٨ خاڵەوە لە پلەی نۆیەمی ریزبەندییەکەدایە.


‌‌‌
12/3/2017 12:28:19 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ