هەمەڕەنگ

قەلەقی چییە؟



ن، سۆما ئەبوبەکر

قەلەقی ANIXETY جۆرێکە لە نەخۆشیە دەرونیەکان کە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکیتر نیشانەکانی جیاوازە بەڵام بە گشتی ئەو کەسانەی ئەم جۆرە نەخۆشیەیان ھەیە خارەنی خەمۆکی و ترس و دڵەڕاوکێ و قەلەقیەکی زۆرن وە ئەم نەخۆشیە دەرونیە لە ئافرەتاندا زیاترە وەک لە پیاوان 
**
لە ھەندێک کەسدا قەلەقی وای لێ دەکات توشی ترسبێ لە ھەندێکیتر وایان لێ دەکات کە بەگومانبن یاخود ئەتوانین بڵێین چاولێکەری بە لەو نەخۆشیە بە ھۆی ئەوەی ھەندێ مرۆڤ قەلەقی وایان لێ دەکات ھەست بە کەمی بکەن لە چاو کەسانیتر بۆیە ھانا ئەبەنە بەر چاولێکەری یاخود توشی خەمۆکی و گۆشەگیری دایمی ئەبن و توەبوون و ھەڵچونی نائاساییان ھەیە وە گرینگیدان بە قسەی خەڵکی چواردەور.
**
ھەمووکات قەلەقی بە نەخۆشی دەرونی ناو نابرێت مەگەر زیادەڕەوی زۆری تێدا بکرێت وەک قەلەقی لە ھەندی ڕوداوی ڕۆژانە کە کاتین و کە ئەمە ئاساییە، بەڵام کەسانی توشبوو ئەو کەسانەن کە ھەمیشە بۆ بچوکترین یان گەورەترین شت توشی قەلەی دەبن. وەسوەسە و دڵەڕاوکێکەیان ئاسایی نیە بێ خواستی خۆیان بۆ ھەموو شتێک قەلەق ئەبن وەک:- خۆ قەلەق کردن و ترس و دڵەڕاوکی بۆ داھاتوو یان ڕابردوو کە کەسی توشبوو ناتوانێ بیر لەو کاتە بکاتەوە کە تێیدایە ھەمیشە بیریان لای ئەوشتانەیە کە ڕویانداوە یان ڕوو دەدەن دنیای ڕاشتی بە ترسناک ئەبینن بۆیە ھەمیشە لە خەیاڵی نێگەتیڤدا دەژین کاتێک کارێکیان بۆ دێتە پێش بە شێوەیەک لە خۆیانی گەورە ئەکەن کە کارەکەیان بۆ تەواو ناکرێت لە کاتێکدا ئەگەر کارەکە شتێکی ئاساییشبێت وە توانای سەرنجدانیان کەم ئەبێتەوە بەو ھۆیەوە ناڕەزایی زۆر دەر ئەبڕن لەو ڕوداوانەی کە ڕو دەدەن وە شایەنی باسە ئەم جۆرە کەسانە ڕەنگە چەندین شتی باش ڕویان تێ بکات ئەوان تەنھا باسی لایەنە خراپەکەی ئەکەن لایەنە باشەکە وەلا دەنێن

جۆرەکانی دڵەڕاوکێ:-

١-قەلەقی ئابوری:- وەک باری گوزاران و دارایی کەسەکە ھتد..
٢-دڵەڕاوکێی سیاسی:- وەک جەنگ و نەمانی دەرامەتە ئابوریەکان و ھتد...
٣-قەلەقی سروشتی:- وەک بومەلەرزە و لافاو و وشکەساڵی و کەم خۆراکی ھتد..
٤-قەلەقی  ئاسایی:- وەک ترسی تاقیکردنەوە و ھاتنی میوانی لەناکاو و ھتد..

>>> وە زۆرینەی ئەمانە لە ژیانی ئاسایی ڕۆژانەماندا ڕو دەدەن بەتایبەت خاڵی ١ و ٢ و ٣ لە ژیانی کۆمەڵایەتی ئێستەماندا ڕەنگدانەوەیەکی بەرچاویان ھەیە
*
یاخود بە جۆرێکیتر ھەمیشە ھەست بە ناڕەحەتی و نەخۆشی و ئازار دەکەن

١-ئازار و کرش بونی ماسولکەکان
٢-ژانەسەری بەھێز و لەپڕ
٣-سڕبوونی دەست و قاچ یان ھەڵئاوسانیان یان سارد بونەوەی دەست و قاچ 
٤-لەرز لێھاتنی لەناکاو یان بەرز بونەوەی پلەی گەرمی لەناکاو و ئارەق کردنەوە
٥-تێکچوونی خەو و ئازاری سک و ڕیخۆڵەکان و میزەڵان 
٦-بەرز بونەوە یان خاوبونەوەی لێدانی دڵ و ناڕێکی لێدانی دڵ و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن یان دابەزینی 
٧-ئازاری گەدە یان دڵتێکەڵ ھاتن و ڕشانەوە و قەبز بوون و سکچوون 
٨- گێژخواردن و بێھێزبوونی لەناکاو
*
ئەتوانین بڵێین ھەندێک لەو کەسانەی سەردانی دکتۆ ئەکەن بۆ ھەبوونی ئەو ئازار و نیشانانەی لە سەرەو باسمانکرد کە بەداخەوە لە زۆربەی نەخۆشخانەکانی ئێرەدا کاتێک نەخۆشیەکی لەو جۆرە ڕویان تێ ئەکات بێ ئەوەیدکتۆرەکان بپرسن کە ئایا توشی خەم و قەلەقی بوون لە ژیانی ڕۆژلنەیاندا دەرمانێکی زۆر ئەنوسن بۆیان کە ئەمەش ئەبێتە ھۆی ئەوەی زیاتر کار لە باری دەرونی کەسەکە بکات کە زۆرکات خواردنی ئەم دەرمانانە بێسودە کە زۆرکات بونی ئەم ئازارانە لە کەسانی بەساڵاچوودا زیاتر دەر ئەکەوێت

بۆ ڕزگاربوون لەم نەخۆشیە کەسانی توشبوو پێویستە ئەم ڕێگانە بگرنەبەر:-

١-خوێندنەوەی کتێب
٢-کردنی یاریە ڤیدیۆییەکان وەک(xbox , playstation) "بەڵام بە پێی پێویست"
٣-سەیرکردنی تەلەفزیۆن
٤-بونی ھێز و دان بە خۆدا گرتن
 ٥-قبوڵکردنی ھەندێک کەمووکوڕی و بە ئاسایی وەرگرتنیان
٦-ڕاھێنان کردن بە مێشک تا بتوانێت بیرکردنەوە خراپەکان بکاتە دەرەوە
٧-گەڕان و پایاسە کردن تێکەڵی بوونی کۆمەڵایەتی
٨-وەرزش کردن
٩-ھونەری یۆگا و تەرکیز کردن خواردنی تەندروست
١٠-چارەسەر وەرگرتن و ڕاھێنان پێکردن لە لایەن پزیشکە دەرونیەکان و کەسانی شارەزا

>>>بەڵام ئەگەری سەرھەڵدانەوە و توشبوونەوەی ھەیە چونکە ئەبێت سەرەتا کەسی توشبوو دەبێ فێربێت چۆن ڕو بەڕووی کێشەکانی ڕۆژانە بوەستێتەوە و خۆراگربێت وە مێشکی بە شتی باش و پۆزەتێڤ ڕابێنێت خۆی دوور بگرێت لە دوو دڵی و بیرکردنەوەی نێگەتیڤ.

بەداخەوە لە کۆمەڵگەی ئێمەدا شتێکی عەیبەیە کە بڵێن کەسێک توشی نەخۆشی دەرونیی بوە لە کاتێکدا زۆرینەی کەسەکان نەخۆشیەکی دەرونیان ھەیە کە پێی نازانن، مەرج نیە کە ئەم کەسانە نەخۆشی دەرونیان لەگەڵە کەسانێکی لاوازبن لەوانەیە زۆرێک لەو کەسانە کارێکی گەورە بەڕێوە ببەن چونکە ئەمەشتێکی ئاساییە.


‌‌‌
12/16/2017 7:53:16 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ