راپۆرت

سیستەمی سیاسی نوێی تورکیا؛ لە سەرۆکایەتییەوە بۆ ستەمکاری



ئامادەکردن: هاوکار ڕەفیق

پێشەکی 

گۆڕینی سیستەمی سیاسی تورکیا، لە پێناو دیموکراسی زیاتر و خزمەتی زیاتردا نەبوو. بە پێچەوانەوە لە پێناو لادانی زیاتربەە لە ڕێڕەوی ڕاستەقینەی دیموکراسی، چونکە ئەو تایبەتمەندیانەی لە سیستەمی پەرلەمانیدا  بوونیان ھەبوو، زیاتر لە سیستەمی سەرۆکایەتی، دیموکراسی و حکومڕانی باشیان بەرجەستە دەکرد. بۆیە دەتوانین لەم توێژینچەیەدا گریمانەی ئەوە بکەین، کە گۆڕانی سیستەمی سیاسی تورکیا، بە مەبەستی زیادکردنی دەسەڵاتی جێبەجێکردنە، (یان ڕاسترە بڵێن زیادکردن و درێژکردنەوەی تەمەنی سەرۆکە)، لەبەرامبەر دەسەلاتی یاسادانان، بۆ ئەوەی بێ لێپرسینەوە و چاودێری، دەسەلاتەکانی مومارەسەبکات، و لەم ڕێگەشەوە سیاسەتە کەسیەکانی خۆی، بھێنێتەدی. وەک ئەوەی ئیستا لەژێر سایەی باری نائاساییدا، سنوری دەسەڵاتەکانی تا بەرزترین ئاست، واڵاکردووە. بە دڵنیایەوە لە دۆخێکی لەم شێوەیەدا، سەرۆک سیستەم لە بەرژەوەندی کەسی خۆی بەکار دەھێنێت، تا لە دەرئەنجامدا سیستەمی سیاسی لە ڕێڕەوی دیموکراسی خۆیی بەرەو ستەمکاری و حوکمی تاکڕەوی لابدات. 
 تورکیا لە نێوان سیستەمی سەرۆکایەتی و پەرلەمانیدا
دەوڵەتی(تورکیا)، ھەتا ڕێکەوتی ١٦/٤/٢٠١٧، سیستەمی پەرلەمانی پیادە دەکرد. بەڵام لەگەڵ سەرکەوتنی ڕیفراندۆمی دەستوری، بە ڕێژەی (٥١.٤٠%)، دەنگی بەڵێ و (٥٨.٦%)ی دەنگی نەخێر، بۆ ھەموارکردنی ھەژدە مادەی دەستور(١). ئیتر لەم بەروارە بەدواوە سیستەمی سەرۆکایەتی شوێنی سیستەمی پەرلەمانی دەگرێتەوە، ھەرچەندە تورکیا لە سەردەمی سیستەمی پەرلەمانیشدا، بە کرداری سیستەمێکی حکومڕانی خراپی داپڵۆسێنەری پیادەکردووە، بەتەواوی سیستەمی پەرلەمانی جێبەجێ نەبووە. ھەر لەبەر ئەمە، بە بڕوای زۆرێک ریفراندۆمی دەستوری، تەنیا بۆ شەرعییەتدانە، بە ویستە دەسەڵاتخوازییەکانی ئەردۆگان. بەسروشت (کودەتای سەربازی) دەگمەنە لە سیستەمی پەرلەمانیدا، بەڵام لە (تورکیا) لە (١٥/٧/٢٠١٦) ئەمکردەیە نزیک بووەوە لە ڕوودان، ئەمەش نیشانەی لەرزۆکی سیستەمە سیاسیەکەی بوو، بەڵام لەبەر ئەوەی دەسەڵات لە دەستی یەککەسدا نەبوو، و سیستەمیش پەرلەمانی بوو سەرکەوتنی بەدەست نەھێنا(٢)، ئەمەش نیشانەی ناسەقامگیری سیاسی و بەلاڕیدابردنی سیستەمە لە داھاتوودا، بەشێوەیەک لە پێشووتردا وێنەی نەبووبێت. بەدەر لەوە مافی کەمینەکان و پێکھاتەی کورد و بنەمای دیموکراسی و سەقاگیری سیاسی لەم دەوڵەتەدا ھەمیشە لەژێر پرسیاردابووە، ئەم پێکھاتەیەی باشوری رۆژھەڵاتی تورکیا(مەبەست کوردەکانە)، بەھەموو شێوەیەک کەوتۆتە بەرپەرچدانەوەیان و کپکردن و پەراوێزخستنی مافەکانیان(٣). پرسیارە جەوھەرییەکە لیرەدا ئەوەیە، لە سیستەمێکی پەرلەمانیدا ئەم ناڕێکیە زۆروزەبەندە ھەبووبێت، دەبێت لە سیستەمی سەرۆکایەتیدا،  بگەن بەکوێ. 
نەمانی بەربەست و لێپرسینەوە لەبەردەم ئەردۆگاندا
 وێڕای ئەوەی سەرۆک کۆماری تورکیا(مەبەست ئەردۆگانە)، لە سیستەمی پەرلەمانیشدا بە واقیعی بەرجەستەکەری زۆر سیاسەت بووە و کاریگەری کارای ھەبووە، لە کاتێکدا دەبوو ئەو تەنیا ڕەمزی ناوبژیوانی و  نەتەوەیی بووایە. ھەموو ئەم لادانانەش نەبوونی گرەنتی دەستوری و یاسایی و دادوەرییە لەم وڵاتەدا. ھەر بۆیە لە پێناو ڕەواییدان بەم سەرکووتکارییەی پارتی (داد و گەشە پێدان)،  ھەوڵەکانی سەرکەوتووبوون بۆ شەرعیەتپێدان بە سیستەمە دڵخوازەکەی. ھەربۆیە گۆڕینی سیستەمی سیاسی وڵات لە پەرلەمانیەوە بۆ سەرۆکایەتی، خەونێکبوو ھاتەدی(٤). لەمەشەوە ژینگەی لە باری ڕەخساند، بۆ ھەڵئاوسان و قەبەکردنی دەسەڵاتی جێیەجێکردن و سەربەخۆکردنی لە بەرامبەر دەسەڵاتی یاساداناندا، چونکە لە ھەموو حاڵەتاکاندا، سیستەمی پەرلەمانی باشتر و شایستەترە بۆ ئاستەنگدانان لەبەردەم دەسەڵاتی جێبەجێکردندا. بۆیە لەم دەستورە نوێیەدا ھێڵکارییەکی تاکڕەوییانە، لەبەرژەوەندی تەنیا کەسێکدا،(مەبەست لە ئەردۆگانە)نەخشێنرا. کە لەزۆرباردا لە حاڵەتی پێشووتر جیاوازتربوو، چونکە دەسەڵات و پلانە تاکڕەوییەکان بەھێزی یاسا شەرعییەتیان پێدرا و دەسەڵاتی خۆی سەپاند بەسەر دەسەڵاتی یاساداندا.(٥)، لە دوای کودەتای تەموزی ٢٠١٦شەوە، باری نائاسایی ڕاگەیاند و زیاتر لە دووجار ماوەکەی درێژکردەوە، لەژێر پەردەی ئەم یاسایەشدا، پێشێلکاری و زیادەڕەوی نەما نەیکات. بە بیانویی نائارامی و توندوتیژی، ھەڕەشەی تیرۆر، مەترسی بۆسەر دیموکراسیەت و گەڕانەوەی خۆشگوزەرانی، کە لە واقیعدا ھیچ یەکێک لەمانە بەو شێوەیە لە ئارادا نەبوون، کە ئەردۆگان لە پێناو فروانکردنی دەسەلاتی خۆیدا باسی لێوە دەکرد.
  لە سیستەمی نوێی تورکیادا چەند ئاماژەیەک ھەیە بۆ ئەوەی سیستەم بەرەو ستەمکاری بڕوات:
یەکەم: زۆرینەی دەسەڵاتی جێبەجێکردن، لەدەستی یەک کەسدا  دەبێت. چونکە سەرۆک کۆمار پۆستی سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی وڵات، لە دەستی خۆیدا کۆدەکاتەوە و پۆستی سەرۆک وەزیران بوونی نامێنێت.
دووەم: سیستەمی فرەپارتی بوونی نابێت، بەجۆرێک تەنیا یەک پارت کۆی جومگەکانی دەسەڵات دەگرێتە دەست. دەسەڵاتی جێبەجێکردنیش بەرھەمی پارتی زۆرینەیە، ئەمەش واتای ئەوەیە کە کۆی جومگە ھەستیارەکانی دەسەڵاتی (جێبەجێکردن، یاسادانان و دادوەری)، لە ژێر ھەیمەنە و دەسەڵاتی یەک پارتی دەسەڵاتدارە، کە ئەویش (ئەکەپە)یە.
سێھەم: لێکجیاکردنەوەی تەواو ھەیە لە نێوان دەسەڵاتی (یاسادادان، جێبەجێکردن و دادوەری). سەرباری ئەوەی لە نێوان دەسەڵاتی (یاسادانان و جێبەجێکردن) جیاکاری ڕەھا ھەیە، ئەمەش واتای ئەوەیە پەرلەمان و حکومەت دەستوەردان ناکەنە کاری یەکتر، چونکە گەل دەتوانێت ھەڵیانبژێرێت. 
چوارەم: ھەڵوەشاندنەوەی دادگا سەربازییەکان و تەحویلکردنی(ناردنی) دۆسیە سەربازییەکان، بۆ دادگای تێھەڵچوونەوەی کەسی، ئەمەش یەکێکە لە خاڵە بنەڕەتییەکانی ھەمواری دەستوری تورکیا. سەربای ئەوەی سەرۆککۆماری دەبێتە فەرماندەی گشتی ھێزەچەکدارەکان و دەسەڵاتی دامەزراندن و دیاریکردنی سەرجەم پلەدارەکانی سوپا و دەزگای ھەواڵگری دەبێت.
پێنجەم: دەسەڵاتی جێبەجێکردن، کە تەنیا لە دەستی یەککەسدا کۆدەبێتەوە، زاڵدەستە بەسەر دەسەلاتی دادەوەریدا، بەمەش دادگا لە جێبەجێکردنی ئەرکە یاساییەکانی شکست دەھێنێت، چونکە سەرۆک دەسەڵاتی ئەوەی ھەیە نێوەی ئەندامانی ھەریەکە لە (دادگای دەستوری و کارگێڕی، ئەنجومەنی باڵای دادوەری، داواکاری گشتی و گەورە  فەرمبەرانی دەوڵەت، نیوەکەی تریش پەرلەمان دەستنیشانیان دەکات.
شەشەم: سەرۆککۆماری دەبێتە فەرماندەی گشتی ھێزەچەکدارەکان و دەسەڵاتی دامەزراندن و دیاریکردنی سەرجەم پلەدارەکانی سوپا و دەزگای ھەواڵگری ھەیە.
حەوتەم: لەم سیستەمەدا پێچەوانەی پێشووتر، ئامرازەکانی لێپرسینەوە و متمانەدان بە حکومەت بوونی نیە، بۆ ئەوەی حکومەت کارەکانی پەکنەخرێت، تەنانەت  دەستوری نوێ مافی ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی بە سەرۆک کۆمار بەخشیوە.
ھەشتەم:زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمان، لە پارتەکەی سەرۆک کۆمار دەبن، بۆیە لێپرسینەوە و پەلکێشکردنی سەرۆک کۆمار بۆ بەردەم پەرلەمان کارێکی نەکردەیە. ئەمە لە کاتێکدا ئەم کارە پێوستی بە دەنگی  ٣/٥ی ئەندامانی پەرلەمان ھەیە. لێسەندنەوەی متمانەش لە سەرۆک کۆمار ٤٠٠ دەنگی پەلەمانی پێویستە، لەبەر ئەوەی زۆرینەی ئەندام پەلەمانەکان، لە لایەنگرانی سەرۆکۆماران بۆیە ئەمە ھەرگیز ڕوونادات.
نۆیەم: ھاوڵاتیان خۆیان سەرۆککۆمار ھەڵدەبژێرن ھەر ئەویش، پیادەکەری دەسەڵاتی جێبەجێکردنە، بەم شێوەیە لەبری ئەوەی لەبەردەم پەرلەمان بەرپرسیار بێت، لەبەدەم گەل بەرپرسیارە. سەرباری ئەوەی سەرۆککۆمار دەسەڵاتی پێکھێنانی حکومەت و دیاریکردنی وەزیرەکانی ھەیە. ھاوکات دەتوانێت بەبێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان وەزیران و جێگرانی سەرۆکۆمار لە پۆستەکانیان دوربخاتەوە. 
دەیەم: گۆڕین سیستەمی سیاسی تورکیا، لە بەرژەوەندی تەنیا کەسێکدایە، ئەویش ئەردۆگانە، کە بە پێی دەستوری نوێی وڵات و گۆرانی سیستەمی سیاسی بۆ سەرۆکایەتی، دەیەوێت ھەتا (٢٠٢٩)، سەرۆکی وڵات بێت. چونکە بەپێی دەستوری نوێ، ماوەی خولی سەرۆکایەتی دەبێتە پێنج ساڵ، ئەمەش تاکڕەوی کەسێتیەکی توندی وەک ئەردۆگان زیاتر دەردەخات. (١١-٦)
دوو بۆچوونی پێچەوانە، سەبارەت بە گۆڕانکاری سیستەمی سیاسی تورکیا
بەم شێوەیە لایەنگرانی سیستمی سەرۆکایەتی،(یان ڕاسترە بڵێن لایەنگرانی ئاکپارتی و ئەردۆگان)، پییان وایە، ئەم گۆڕانکاریانە پێویستن بۆ کاراکردنەوەی دامودەزگاکانی دەوڵەت و پێشخستنی تورکیا، وگەڕانەوەی قەڵەمڕەویی پێشووی تورکیا لە ناوچەکە، ھاوکات پیێان وایە دەسەڵاتی فراوانی سەرۆک و سروشتی سیستەمی سەرۆکایەتی، ئەم ئەرکە گرنگە دەھێنێتەدی. نەیارانیشی دەڵێن بەو گۆڕانکاریانە تورکیا بەرەو دیکتاتۆریەت و فاشیزم دەبات، چونکە دەستوری نوێ دەسەڵاتێکی نائاسایی بە ئەردۆغان دەدات. لەڕوی یاسادانان و جێبەجێکردنیش، دەسپێکی ھەڵوەشانەوەی پەرلەمان و بڕیاری حاڵەتی نائاسایی و جەنگ و ئاشتیەو دیاریکردنی وەزیرەکان و سەرۆکی زانکۆ و تا دامەزراندنی نیوەی ئەندامانی ھەریەکە لە دادگای دەستوری و ئیداری و ئەنجومەنی باڵای دادوەری و داواکارە گشتیەکانیش، ھەروەک نیوەی دیکەیان لە لایەن پەرلەمانەوە دەبێت کە داد و گەشەپێدان پێکھاتەیەکی گەورەی پەرلەمان دەبێت، بە سەرۆکایەتی ئەردۆغان، واتە زۆرینە. بەو مانایەی ئەردۆغان نیوەی ئەندامانی دادگای پارێزگاری لە دەستور و سەرپەرشتیکردنی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان دادەمەزرێنێت. ھەموو ئەمانە بڕیاری سەرۆک کۆمار دەبن بەشێوەیەکی راستەوخۆ و، دامەزراندنی نیوەکەی تریان بە شێوەی ناڕاستەوخۆ.(١٢)
کۆتایی دیموکراسیەت لە تورکیا
  (سونر چاغاپتای) بەڕێوەبەری پرۆژەی توێژینەوەی تورکی، لە پەیمانگای واشنتۆن و نوسەری کتێبی (سوڵتانی نوێ: ئەردۆغان و تەنگژە ھاوچەرخەکانی تورکیا - The New Sultan: Erdogan and the Crisis of Modern Turkey). لە نوسینێکیدا، چەندین ئاماژەی خستۆتەڕوو کە سەلمێنەری ئەوەن دیموکراسیەت لە تورکیا کۆتایی پێھاتووە. لێرەدا بە کورتی گرنگتین ئاماژەکان دەخینەڕوو (تورکیا دژی خۆپیشاندان و گردبوونەوەکان بووە، دەزگاکانی ڕاگەیاندن سنوربەندکراون، ئەندامانی پارتی گەلی کۆماری و دیموکراتی گەلان دەچەوسێنەوە،  پارتی دادوگەشەپێدان و خۆسەپێنی و ستەمکاری بە شێوەی پلەبەندی دەسەپێنێ،  ئەردۆگان وەک سوڵتانی نوێ بە دەسەڵات و ھێزێکی زۆرەوە خۆی نمایش دەکات، گرتنی لایەنگرانی  ئۆپۆزسیۆن و توێژەران و ڕۆژنامەنوسان و سەرجەمی ئەوانەی بە نەیاری ئاکپارتی دەناسرێن، سەرکەوتنی ریفراندۆمی دەستوری دەسەڵاتێکی زیاتری داوە بە ئەردۆگان بۆ زاڵبوون بەسەر دادگا و پەرلەمان و سوپا،  ئەردۆگان لە ڕێگەی ریفراندمەوە تەمەنی مانەوەی درێژتر کردەوە و بەزۆر خۆی دەسەپێنێت، ئەردۆگان و خێزانەکەی بە گەندەلی و بەھەدەردانی سامانی وڵات تاوانبارن، گۆڕانی سیتسەمی سیاسی تورکیا لە پەرلەمانیەوە بۆ سەرۆکایەتی، باری نائاسایی بۆ کۆتکردنی ئازادی تاکەکانی کۆمەڵگەیە، ئاکپارتی کودەتا شکستخواردووەکەی قۆستەوە بۆ فراوانکردنی دەسەلاتەکانی، دامودەزگاکانی دەوڵەتی لە ئەندامانی بزوتنەوەی خزمەت پاککردەوە، بە ھەزاران کەسی لە چەپڕە و لیبرال و کوردەکان  دەستگیرکرد، نزیکەی ٤٠ھەزار کەسی لە تەموزی ٢٠١٦ەوە ھەتا ئێستا زیندانی کردووە،   کۆمەڵگە بۆ چەندین جەمسەری جیاواز و دژبەیەک دابەشکراوە و بۆنی جەنگی ناوخۆیی لێدەکرێت!، کۆنترۆڵکردنی تەواوەتی دەسەڵات لە لایەن ئەردۆگانەوە وێرای سیفەتێکی شەخسی لە پیادەکردنی سیاسەتیدا،  ناکۆکییەکانی لەگەڵ پێکھاتەکانی تورکیا و جەنگی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان لەسەر ناوخۆ لە لایەک لەسەر ئاستی دەرەکیش لە سوریا لە لایەکی ترەوە، زیادبوونی قەیرانە جۆربەجۆرەکان، بارگرژی لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا و روسیا و ئیران و رژێمی ئەسەد. (١٣-١٤)
بەم شێویە دەبینین ناوەندییەتی ئەردۆگان و زیادەڕوویەکانی لە خۆسەپاندن و داپڵسینی نەیارەکانی، وای کردووە سەرجەمی بنەماکانی دیموکراسی لە تورکیادا بکرێتە قوربانی، سیاسەتە کەسیەکانی خۆی و پارتەکەی، بەجۆرێک دامەزراوەکانی دیکەی دەوڵەتیش بوون بە ڕۆبۆتێکی ئاراستکرو بە دەست ئەردۆگانەوە، بەشێکی دیکەشی کۆمەڵگەش کە ھەدەپە و پارتی ئۆپۆزسیۆن ئاراستەی دەکات، دژی سیاسەت و ھەنگاوەکانی ئەردۆگانن، بەڵام نەیانتوانییوە ڕێگەبگرن لە ستەمکاری ئەردۆگان، بەڵکو بوونەتە قوربانی یەکەمی سیاسەتەکانی. (١٥-٢٠)

 دەرئەنجام
 یەکەم: زۆر جار لادان و ستەمکاری سەرکردەکان بە چەشنێکە، سیستەمی پەرلەمانیش ناتوانێت ڕێگریان لێبکات، بەڵام بەم حاڵەشەوە لە سیستەمی سەرۆکایەتی باشترە، چونکە ھەنگاوەکانی ستەمکاری و تاکڕەوی لە دەوڵەتانی دواکەوتوشدا لە سیستەمی پەرلەمانیدا مەودایان کەمترە، بەراورد بە سیستەمی سەرۆکایەتی. بەم شێوەیە سیستەمی حکومڕانی گەر(خراپ)یش بێت، باشترە لەوەی لە سیستەمی سەرۆکایەتیدا (خراپتر) بێت.
 دووەم: لەدوای ڕیفراندۆمی دەستوری تورکیاوە، سیستەمی سەرۆکایەتی شوێنی سیستەمی پەرلەمانی دەگرێتەوە. ھەرچەندە تورکیا لە سەردەمی سیستەمی پەرلەمانیشدا، بە کرداری سیستەمێکی حکومڕانی خراپی داپڵۆسێنەری پیادەکردووە، بە چەشنێک ھیچ کاتێک سیستەمێکی تەواوی پەرلەمانی جێبەجێنەکردووە، بەڵام گۆڕینی بۆ سیستەمی سەرۆکایەتیش بە مەبەستی کەمکردنەوەی بەربەستەکانی دەسەڵاتی یاسادانان بووە، بەسەر دەسەڵاتی جێبەجێکردنەوە. بەمەش ئەگەر پێشوتر حکومڕانی تورکیا لە ئاستی (خراپ)دا بووبێت، ئەوە لە داھاتوودا بەرەو ئاستی (خراپتر)ھەنگاو دەنێت.
 سێھەم: سیستەمی سەرۆکایەتی، ناتوانێت لە دەرەوەی لانەی خۆی کە(ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا)یە، حکومڕانی باش بەرجەستەبکات. لە دوای ئەمریکاوە زۆرینەی ئەو دەوڵەتانەی پراکتیزەیانکردووە، گەیشتوون بە حکومڕانیەکی ستەمکار و تاکڕەو،( وڵاتانی ئەمریکای لاتین، ئەفغانستان، یەمەن، سوریا، زیمبابۆی و غانا) چەند نمونەیەکن لەو دەوڵەتانە. پێدەچێت ئایندە و داھاتووی سیستەمی سەرۆکایەتی تورکیاش، ھاوشێوەی ئەو دەوڵەتانە بەرھەمھێنی حکومڕانیەکی خراپ و تاکڕەو بێت.
 چوارەم: ئەگەر وردببینەوە دەبینین سیستەمی سەرۆکایەتی تورکیا، لەزۆر ڕووەوە  لە سیستەمی سەرۆکایەتی ئەمریکا ناچێت، ڕۆڵی دەسەڵاتی جێبەجێکردن تێیدا یەکجار فراوان و بێ بەربەستە. ئەمە وێڕای نەبوونی دەسەڵاتی دادوەری کارا و پەرلەمانێکی لایەنگر و لاوازی دەزگاکانی لێپرسینەوە و کپکردنی ڕاگەیاندن و ڕێکخراوەکان، دیسانەوە دەبنە دەرھاویشتەی حکومڕانیەکی خراپ و ستەمکار، لە ھەناوی ئەم سیستەمە نوێیەوە.
پێنجەم: بەدڵنیایەوە، داھاتووی سیستەمی سیاسی تورکیا، بەرەو تاکڕەوی ستەمکاری دەڕوات و ئاسۆکانی دیموکراسی و پێکەوژیان، دەکەونە ژێر ھەڕەشەی لە ناوچوونەوە. چونکە سروشتی دەوڵەتی تورکیا و پێکھاتە جیاوازەکانی، وادەخوازێت سیستەمی پەرلەمانی تێدا باڵادەست بێت،چونکە دیموکراسیەت و دەزگا ھەمەچەشنەکانی لێپرسینەوە، سەربەخۆنین لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیاندا. ھەر لەبەر ئەمە سیستەمی پەرلەمانی گرنگە، بۆ ئەوەی سەقامگیری سیاسی و دیموکراسی زیاتر و بەشداری سەرجەم لایەنەکان لە دەرکردنی بڕیاردا بێتەدی. 
شەشەم: کودەتا شکستخواردوەکەی ساڵی پار لەتورکیا، لەبری ئەوەی ببێتە ھەوێنی ئاشتیی ‌و دیموکراسی و پێکەوەژیانی گەلانی تورکی او سەقامگیرکردنی حوکمی دیموکراسیی ‌و ئازادی سیاسیی زیاتر، کەچی بەپێچەوانەوە بوە مایەی نەگبەتی و نەھامەتی گەورە بۆ گەلانی تورکیا، سەرەتای دامەرزاندنی حوکمێکی دیکتاتۆری گەورەی لەم ولاتەدا دانا.
حەوتەم: حکومەتی تورکیا لە ٢٠/٧/٢٠١٦و پێنج ڕۆژ دوای کودەتاکە، پشت بەست بە مادەی ١٢٠ی دەستوری تورکیا، باری نائاسایی ڕاگەیاند، لەو وادەوە ھەتا ئێستا،  باری نائاسایی لە تورکیا  بەردەوامە، کۆتاجار لە ساڵیادی کودەتا شکستخواردووەکەی تورکیادا، پەرلەمانی تورکیا جارێکی تر باری نائاسایی بۆ سێ مانگی تر درێژکردەوە. 
ھەشتەم: باری نائاسایی لە تورکیا، لە ماوەی زیاتر ساڵێکدا، ئامارەکانی گرتن و لەکارخستن و دادگاییکردن و پاکتاوکردنی دامەزراوەکان و کپکردنی ئازادییە جیاوازەکان، بە شێوەیەکی بەرچاو لە ھەڵکشاندایە. بە جۆرێک ھەتا ئێستا، بەھەزاران سەرباز و پۆلیس و دادوەر و کارمەندی حکومی و  کەسانی ئەکادیمی، دەستگیرکراون، یان لە کارەکانیان دورخراونەتەوە. ھەموو ئەمانەش بەلاڕێدابردنی سیستەمی سیاسی وڵاتە، نیشانەی تاکڕەوی ستەمکاریین. 


لیستی سەرچاوەکان:
(١) قرا‌وە فی نتائج استفتا‌و ترکیا: ڕێوات المناگق والقومیات واڵاحزاب، التاریخ الزیارە ٢٨/٤/٢٠١٧. https://www.alaraby.co.uk/politics/٢٠١٧/٤/١٧/%D٩%٨٦%D٨%AA%D٨%A٧%D٨%A٦%D٨%AC-%D٨%A٧%D٨%B٣%D٨%AA%D٩%٨١%D٨%AA%D٨%A٧%D٨%A١-%D٨%A٧%D٩%٨٤%D٨%AA%D٨%B٩%D٨%AF%D٩%٨A%D٩%٨٤%D٨%A٧%D٨%AA-%D٨%A٧%D٩%٨٤%D٨%AF%D٨%B٣%D٨%AA%D٩%٨٨%D٨%B١%D٩%٨A%D٨%A٩-%D٩%٨١%D٩%٨A-%D٨%AA%D٨%B١%D٩%٨٣%D٩%٨A%D٨%A٧
(٢) انقلاب ترکیا: من کان یقف ورا‌و محاولە الانقلاب العسکری؟، بی بی سی العربیە، التاریخ الزیارە ١٠/٢/٢٠١٧.http://www.bbc.com/arabic/worldnews/٢٠١٦/٠٧/١٦٠٧١٧_who_was_behind_turkey_coup_attempt
(٣) بۆزیاتر ئاشنابوون بە دۆسیەی کورد لە باشوری رۆژھەڵاتی تورکیا، بڕوانە لە: فیلب روبنس، ترکیا والشرق اڵاوسگ، ترجمە میخائیل نجم خوری، دار قرگبە، ١٩٩٣، ێ٣٩-٥٠.
(٤) سعید الحاج، اقرار النڤام الرئاسی بترکیا ... الدلالات و خریگە الگریق، تاریخ الزیارە ٢٣/٤/٢٠١٧.http://www.aljazeera.net/knowledgegate/opinions/٢٠١٧/٤/١٧/%D٨%A٥%D٩%٨٢%D٨%B١%D٨%A٧%D٨%B١-%D٨%A٧%D٩%٨٤%D٩%٨٦%D٨%B٨%D٨%A٧%D٩%٨٥-%D٨%A٧%D٩%٨٤%D٨%B١%D٨%A٦%D٨%A٧%D٨%B٣%D٩%٨A-%D٨%A٨%D٨%AA%D٨%B١%D٩%٨٣%D٩%٨A%D٨%A٧-%D٨%A٧%D٩%٨٤%D٨%AF%D٩%٨٤%D٨%A٧%D٩%٨٤%D٨%A٧%D٨%AA-%D٩%٨٨%D٨%AE%D٨%B١%D٩%٨A%D٨%B٧%D٨%A٩-%D٨%A٧%D٩%٨٤%D٨%B٧%D٨%B١%D٩%٨A%D٩%٨٢
(٥) خورشید دلی، ترکیا والانتقال ای النڤام الرئاسی، الجزیرە، تاریخ الزیارە ٢٠/٤/٢٠١٧. http://www.aljazeera.net/knowledgegate/opinions/٢٠١٥/٢/٣/%D٨%AA%D٨%B١%D٩%٨٣%D٩%٨A%D٨%A٧-%D٩%٨٨%D٨%A٧%D٩%٨٤%D٨%A٧%D٩%٨٦%D٨%AA%D٩%٨٢%D٨%A٧%D٩%٨٤-%D٨%A٥%D٩%٨٤%D٩%٨٩-%D٨%A٧%D٩%٨٤%D٩%٨٦%D٨%B٨%D٨%A٧%D٩%٨٥-%D٨%A٧%D٩%٨٤%D٨%B١%D٨%A٦%D٨%A٧%D٨%B٣%D٩%٨A
لەنوسینی ئەم بڕگەیەدا سودمان لە چەندین سەرچاوەی جیاواز بینی، بەم شێوەیە:
(٦) گرنگرین گۆڕانکارییە چاوەڕوانکراوەکان لە ھەمواری دەستوری تورکیادا، پێگەی NRT، بەرواری سەردانکردن ١٧/٤/٢٠١٧. http://www.nrttv.com/Details.aspx?Jimare=٦٨٢٩٢
 (٧)سعید الحاج، استفتا‌و النڤام الرئاسی فی ترکیا: السیاق والمواد والتوقعات، تاریخ الزیارە١٨/١٠/٢٠١٧.
https://www.egyptwindow.net/Report/٣٤٠٦٢/default.aspx
 (٨)ڕھم التعدیلات الدستوریە الممھدە للنڤام الرئاسی فی ترکیا، موقع ترکیا بوست.
 http://www.turkey-post.net/p-١٨٤٤٥٧/، 
 (٩)خورشید دلی، ترکیا والانتقال ای النڤام الرئاسی، الجزیرە،مێدر سابقز
 (١٠)لماژا یێرّ ڕردوغان علی نڤام رئاسی؟، التاریخ الزیارە١١/١٠/٢٠١٧.
https://assafir.com/Article/٢١٧/٥١٩٨٣٠
_(١١) النڤام الرئاسی الجدید .. حێن منیع لتحقیق ڕھداف ترکیا ٢٠٢٣، التاریخ الزیارە٢٠/١١/٢٠١٧.
http://www.newturkpost.com/١٣٨٩٧#s
(١٢) بژارەدەی حکومڕانی باش لە نێوان سیستەمی سەرۆکایەتی و پەرلەمانیدا و سیستەمی سیاسی تورکیا بە نمونە، توێژینەوەی زانستی، ناوەندی کوردستان بۆ توێژینەوە لە ململانێ و قەیرانەکان،گۆڤاری جۆرناڵ، لا١٢٤-١٢٦.
 بۆ بینینی نوسینەکانی (سونر چاغاپتای) لە سەرچاوەی ١٣ و ١٤بڕانە:
(١٣)Soner Cagaptay, One Year on from the Failed Coup, Recep Tayyip Erdogan Is More Autocratic than Ever, Washington institute.
http://www.washingtoninstitute.org/policy-analysis/view/one-year-on-from-the-failed-coup-recep-tayyip-erdogan-is-more-autocratic-th
(١٤)Soner Cagaptay, The Death of Democracy in Turkey, Washington institute.
http://www.washingtoninstitute.org/policy-analysis/view/the-death-of-democracy-in-turkey
(١٥)  بۆ ئاشنابوونی زیاتر دەربارەی دۆخی نادیموکراسی و باری نائاسایی ئێسیتای تورکیا  لەم سەرچاوەیە بڕوانن:-
Policy analysis: turkey,  Washington institute(١٦)
http://www.washingtoninstitute.org/policy-analysis/topic/turkey#categories=٦٣
(١٧)الگوارئ بترکیا.. مسوغات "التگھیر" وھواجس الحریات، موقع الجزیرە، تاریخ الزیارە ١٠/١٠/٢٠١٧.
http://www.aljazeera.net/news/reportsandinterviews/٢٠١٦/٧/٢٣/%D٨%A٧%D٩%٨٤%D٨%B٧%D٩%٨٨%D٨%A٧%D٨%B١%D٨%A٦-%D٨%A٨%D٨%AA%D٨%B١%D٩%٨٣%D٩%٨A%D٨%A٧-%D٩%٨٥%D٨%B٣%D٩%٨٨%D٨%BA%D٨%A٧%D٨%AA-%D٨%A٧%D٩%٨٤%D٨%AA%D٨%B٧%D٩%٨٧%D٩%٨A%D٨%B١-%D٩%٨٨%D٩%٨٧%D٩%٨٨%D٨%A٧%D٨%AC%D٨%B٣-%D٨%A٧%D٩%٨٤%D٨%AD%D٨%B١%D٩%٨A%D٨%A٧%D٨%AA
(١٨)Turkish government extends state of emergency rule for another ٣ months, .reuters.
http://www.reuters.com/article/us-turkey-security-emergency- 
(١٩)الانێات المرکزی(نافژتک علی الحدپ و التگورات وسجلک لتوپیف المواقف و البیانات ) .العدد. ٦٦٩٣.  ١٦-٧-٢٠١٧، فایل PDF، تالی موقع عربی PUK midea
(٢٠)ھاوکار ڕەفیق،  باری نائاسایی لە تورکیا: ھەڕەشەیەک بۆ سەر ئازادییە مەدەنی و سیاسیەکان،توێژینەوەی زانستی، ناوەندی کوردستان بۆ توێژینەوە لە ململانێ و قەیرانەکان، ٢٣/٠٨/٢٠١٧، لەم لینکەوە خوێنەری بن:
http://kurdistanc.com/Political/details.aspx?jimare=١٢٢٩


‌‌‌
12/22/2017 7:34:46 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ