هەواڵ

پەرلەمانتارێکی یەکێتی دۆخی ھەرێمی کوردستان لە تەقینەوەدایە



بزاڤ پرێس

رێزان شێخ دلێر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەتۆڕی کۆمەلایەتی فەیسبووک رایگەیاند دۆخی ھەرێمی کوردستان لە تەقینەوەدایە.

رێزان شێخ دلێر وتیشی  پێویستە بەرپرسانی سیاسی کورد بەرپرسیارێتی دۆخەکە بگرنە ئەستۆ و لەئاستی مەترسییەکان مامەڵەی لەگەڵ بکەن 
ڕیزان شێخ دلێر جەختی لەسەر ئەوە کردەوە بەرلەوەی کار لەکار بترازێت و دۆخەکە پێبنێتە قۆناغێکی دیکەی مەترسیدارەوە پێویستە تەواوی سیاسییەکانی کورد بە ئەرک و بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆیان ھەستن و چارەسەرێکی گونجاوی بارودۆخەکە بکەن 
رێزان شێخ دلێر روونیشی کردەوە کە ھەرێمی کوردستان لەڕووی دەستورییەوە بەستراوەتەوە بە حکومەتی عێراقەوە و پێویستە لەسەر ھەردوولا لە حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی دەستوردا کێشەکانیان چارەسەر بکەن و جیاوازی شەخسی و حزبی وەلانێن و کێشەکانی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستانیش وەک ھەر ھاوڵاتییەکی دیکەی عێراق چارەسەر بکەن .
جەختیشی کردەوە کە پێویستە ھەردوولا پشت بە چارەسەری دەرەکی نەبەستن کە کاریگەری لەسەر نزیککردنەوەیان و گەشتن بە رێککەوتن نیە، بەڵکو پێویستە گوێ بۆ داواکاری عێراقییەکان بگیرێت و دەستور بکرێتە سەنگی محەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان .
، لەکۆتاییدا  داواشی لە خۆپیشاندەران و گەنجانی ھەرێمی کوردستان کرد دوورکەونەوە لەتوندوتیژی و زیان گەیاندن بە موڵک و ماڵی گشتی و سوتاندنی دامەزراوە حکومییەکان، بەڵکو بە ھێمنانە و دوورلە توندوتیژی تەعبیر لە داوا رەواکانی خۆیان بکەن و 
راشی گەیاند پێویستە لەسەر حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی ھەستێت بەرامبەر ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان وەک ھەر ھاوڵاتییەکی دیکەی عێراق و نەیانکاتە قوربانی بەریەککەوتنە سیاسییەکان. 


‌‌‌
12/23/2017 3:09:46 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ