هەواڵ

کەناڵی ئێن ئاڕ تی ناکرێتەوە


بزاڤ پرێس/ھۆشیار جەمال

کەناڵی ئێن ئاڕتی تاچە ندڕۆژێکی تر ناکرێتەوە.

یەکێک لە کارمەندەکانی کەناڵی ئێن ئاڕتی لە  لێدوانێکی تایبەتدا بۆ بزاڤ پرێس ڕایگەیاند کە بۆھۆی ئەوەی زیان بەر  پەخش و کە لوپەل وپێداویستەکانی کەناڵەکە کەوتوە ،بۆیە دەستپێکرنەوەی پەخشی کەناڵی ئێن ئاڕتی نزیکەی ھەفتەیەکی پێویستە.

سەبارەت بەودەنگۆیەی کە  گوایە وەزارەتی ڕۆشنبیری بە ئاگاداری داواکاری گشتی ھەرێم بڕیاریدا وە بۆ یەک ھەفتەی تریش ئێن ئاڕتی خرێت بەبیانووی ئەوەی کۆمپانیای نالیا جۆرە ئامێرێکی ھێناوە کە پەخشی چەند کەناڵێکی تریش لەڕێگای ئەو ئامێرەوە دەکرێت کە ئەم ئامێرە مۆڵەتی ھێنانی وەرنەگیراوە.

ڕایگەیاند کە ھیچ نوسراویکی لەو جۆرە بوونی نیە بە شێوەی ڕەسمی تائیستا و تەنھا دەنگۆیە.

شایەنی باسە ئێوارەی ١٩ی ئەم مانگە ھێزێکی ئەمنی چوونە سەر کەناڵی ئێن ئاڕتی و بۆ ماوەیەک کارمەندانی کەناڵەکەیان دەست بەسەر کرد، دواتر بەخشی کەناڵەکەیان ڕاگرت و ھەندێک ئامێری کەناڵەکەیان لەگەڵ خۆیاندا بردو ڕایانگەیاند کە بە بڕیاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان پەخشی کەناڵەکە بۆ ماوەی ھەفتەیەک ڕاگیراوە.


‌‌‌
12/26/2017 6:51:58 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ