هەواڵ

پاش 6 مانگ له‌ ده‌ستگیركردنی، مولازم فەرامۆش ئەفسەری هاتوچۆی ڕانیە ئازاد کرا


بزاڤ پرێس/بەشی هەواڵ

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەدوای تەواوکردنی ماوەی سزاکەی کە شەش مانگ بوو لە زیندانی چاکسازی گەوران/ سلێمانی،ودواتر ڕەوانەکردنی بۆ پۆلیسی گرتن وگواستنەوە ملازم فەرامۆش نەجم، ئازادکرا
 لە بەردەم زیندانەکەیدا لەلایەن کۆمەڵێک لە چالاکوانان و پەرلەمانتارو هاوڵاتیان و کەسوکارییەوە پێشوازی لێکرا. 

لە کۆنگرەیە ڕوژنامەنووسییەکەدا، ملازم فەرامۆش وتی:"زیندایکردنم نایاسایی بووە، وە ئێستاش کە ئازاد بووم بەردەوام دەبم لەسەر کارو چالاکییەکانم".

وتیشی:"ھەم وەک ئەفسەر لە بەڕێوبەرایەتیەکەی خۆم بەردەوام دەبم لە کارکردن، ھەم وەک داکۆکی کارێک لە مافەکانی خەڵک بەردەوام دەبم لە چالاکی و ھەمیشە لە بەرەی خەڵکدا دەبم".


ملازم فەراموش، کە کارمەندی بەڕێوبەرایەتی ھاتووچۆی ڕانیەیە، لە خۆپیشاندانێکی ھێزەکانی ناوخۆدا، داوای ڕاپەڕینی کرد دژی دەسەڵات، بەھۆی ئەم لێدوانەیەوە لەسەر داوای داواکاری گشتی  لە ڕۆژی ١٢⁄٧⁄٢٠١٧ دوای شەش دانیشتنی دادگا، بە شەش مانگ زیندانیکردن سزادرا.

 چوارەمین خەڵاتی کاوە گەرمیانی بۆ ئازادی ڕادەڕبڕینی، لە ٥ی ئەم مانگەدا پێبەخشرا.

 کەمێک پێش ئێستاش ملازم فەرامۆش سەردانی گۆڕی نەوشیروان مستەفای کرد.



‌‌‌
12/30/2017 2:54:20 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ