هەواڵ

یەکێتی پیاوان:ئەمساڵ پێنج پیاو لەلایەن ژنەکانیان و بە ھاوکاری کەسانی دیکە کوژراون


بزاڤ پرێس/بەشی ھەواڵ

یەکێتی پیاوانی کوردستان ئاشکرای دەکات ئەمساڵ پێنج پیاو لەلایەن ژنەکانیان و بە ھاوکاری کەسانی دیکە کوژراون. 

لە راگەیەندراوێکی یەکێتی پیاوانی کوردستان کە وێنەیەکی دەست بزاڤ پرێس کەوتووە رایگەیاندووە، بەپێی لیژنەی بەدواداچوون و تۆمارکردنی کەیسەکان لە رێکخراوی یەکێتی پیاوانی کوردستان لە بەرواری (١-١-٢٠١٧ تا ٣١-١٢-٢٠١٧)، ٦١٤ کەیسی جۆرەکانی سکاڵا و توندوتیژی تۆمارکراوە، (٧٤) حاڵەتی خۆکوشتن و خۆخنکاندن یان خۆسووتاندن تۆمارکراوە، 
پێنج حاڵەتی کوشتنی پیاوانیش لەلایەن ژنانەوە بەھاوکاری کەسانی دیکە تۆمار کراون.

لە راشیگەیاندوە کە جۆرەکانی سکاڵا و توندوتیژی بەم شێوەیەی خوارەوە روونکراوەتەوە حاڵەتی دەرکردنی پیاوی بەتەمەن ٤١ حاڵەت.
 خیانەتی ھاوسەری ٦١ حاڵەت.
توندوتیژی جەستەیی ١٣ حاڵەت.
 تەداخولکردنی کەسوکار لە ژیانی ھاوسەری ١٩٢ حاڵەت.
 فشاری دەروونی و سێکسی ٤٥ حاڵەت. 
دەستبەسەرداگرتنی موچە ١١ حاڵەت.
 دەستبەسەرداگرتنی منداڵ یان بێبەشکردنی باوک لە بینینی ٢٥١ حاڵەت.

ھەروەھا ئاماری خۆکوشتنەکان بەپێی پارێزگاکانیش بەم شێوەیە خستۆتەڕوو 
(پارێزگای ھەولێر و دەوروبەری ٢١ حاڵەت،
 پارێزگای سلێمانی و شار و شارۆچکەکان ٢٣ حاڵەت.
پارێزگای دھۆک و شار و شارۆچکەکان ١١ حاڵەت.
 پارێزگای کەرکوک و شار و شارۆچکەکان ١٤ حاڵەت.
 پارێزگای ھەڵەبجە و شار و شارۆچکەکان ٥ حاڵەت).


‌‌‌
12/31/2017 5:39:57 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ