لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ٦ کەس کوژران
بزاڤ پرێس/بەشی هەواڵ
بە پێی ھەواڵێکی ماڵپەری(ھەنگاو)ی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە خۆپیشاندانەکانەکانی دوێنیی شاری ”دروود“ سەر بە پارێزگای لوڕستان، لانیکەم ٦ کەس گیانیان لە دەست داوە و ٤ کەسیش بریندار بوون.
ناسننامەی ٥ کەس لەوانەی کە گیانیان لە دەست داوە ئاشکرا بووە کە بەشێوەی خوارەوەیە؛
١ـ حەمزە لەشنی
٢ـ موحسن ویرایسی
٣ـ محەممەد چوباک
٤ـ حوسین ڕەشنۆ
٥- ئەحمەد مووسەوی
ھەروەھا ئاشکراشی کرد کە لە شاری کرماشانیش ھێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خەڵک کردووە و لەئاکامدا لانیکەم ٨ کەس بریندار بوون.
شایەنی باسە لەشارەکانی ئیران دژی بێکاری ونادادپەروەری ماوەی چەند رۆژێکە زنجیرەیەک خۆپیشاندان ئەنجام دراون.
|