مێژوو

لەنێوان نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی




بزاڤ پرێس/ دابان محەمەد

لە میدیا: کەناڵی رووداو ھی نێچیرڤان بارزانیە و کەناڵی کوردستان ٢٤ ھی مەسرور بارزانیە، ھەفتەنامەی رووداو ھی نێچیرڤانە وھەفتەنامەی باس ھی مەسرورە.

لە خوێندنی باڵا: زانکۆی کوردستان لە ھەولێر ھی نێچیرڤان بارزانیە و زانکۆی ئەمریکی لە دھۆک ھی مەسرور بارزانیە.

لە NGO: دەزگای رووانگە ھی نێچیرڤان بارزانیە و دەزگای خێرخوازی بارزانی ھی مەسرور بارزانیە.

لە ھێزی سەربازی: لەگەڵ ئەوەی بەتەواوی نازانرێ بەڵام زۆربەی باڵی سەربازی وئاسایش لەژێر کۆنترۆڵی مەسرور بارزانیە

ھێزی تایبەت: برای نێچیرڤان، رەوان بارزانی فەرماندەیی دوو لیوای تایبەت دەکات کە نزیکن لە نێچیرڤانەوە و، مەنسور بارزانیش فەرماندەیی دوو لیوای تایبەت دەکات کە نزیکن لە مەسرور بارزانیەوە.
ئەمە جگە لەوەی ھەر یەکەیان کۆمپانیا و وەبەرھێنانی تایبەتی خۆی ھەیە، بەڵام لەم رووەوە نێچیرڤان پشکی زیاتری ھەیە لە کۆمپانیا وبارزگانیدا.

جگە لەمانە ھەریەکەیان گروپێکی گەورە لە راوێژکار وکەسیان لەخۆیان کۆکردۆتەوە، بۆ نموونە نەوزاد ھادی پارێزگاری ھەولێر لە نێچیرڤان نزیکە وپشتیوان سادق کەبەرپرسی لقی پارتی بووە لە ھەولێر وئێستا وەزیری پەروەردەیە لە مەسرور نزیکە.

لەگەڵ ئەوەی بەشێوەی فەرمی نیە بەڵام نێچیرڤان و مەسرور ھەریەکەیان بەشێوەی دیفاکتۆ سەرکردایەتی باڵێکی ناو پارتی دەکەن بەڵام ھەردووکیان رێز لە مەسعود بارزانی دەگرن.

ھەبوونی میدیا وزانکۆ ودەزگای جیاواز وراوێژکار وکۆمپانیا ووەبەرھێنانی جیاواز ھەمووی دەلالەتی بوونی باڵی جیاوازن.

جگە لەمانە ھەریەک لە نێچیرڤان ومەسرور لە دونیا بینی وشێوەی سیاسیەتکردنیشیدا جیاوازن، بۆ نموونە:

دونیابینی گروپی مەسرور: نەتەوەپەرست وتوند وتەقلیدین - دونیابینی گروپی نێچیرڤان: لیبراڵ و نەرم ونزیکن لە تورکیا
گروپی مەسرور زیاتر مونەزەمن ودسپلینیان ھەیە، بەڵام عەسکەرتارن وباوەڕیان بەزمانی زبرو ھەڕەشە ھەیە ولەناو ئەندامانی پارتیش زۆرینە پشتیوانیانە
گروپی نێچیرڤان زیاتر پشت بە خەڵکی تەکنکۆنرات دەبەستن کە مەرج نیە ئەندامی پارتی بن، باوەڕیان بەزمانی گفتوگۆ ھەیە و لەگەڵ ئەوەی کەمتر جەماوەری ھەلە لەناو پارتی بەڵام لەناو خەڵک خۆشەویسترە.

چەند نموونەیەکی نوێ جیاوازی وناکۆکیەکانیان لەبارەی ریفراندۆم: مەسرور بە مەکینەی پشت ریفراندۆم دادەنرێت بەڵام نێچیرڤان ئەنجامدانی ریفراندۆمی لەم کاتە پێ باش نەبوو
دوای شکستھێنانی ریفراندۆم مەسرور لەگەڵ ئەوەیە ئەگەر بەھێزیش بێت تەنھا پارتی دەسەڵاتی لە سنورەکانی فیشخابوور وئیبراھیم خەلیل ھەبێت بەڵام نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ گفتوگۆ و رێککەوتنە وبەھاوبەش بەرێوەبردنی سنورەکانە.


‌‌‌
12/31/2017 7:34:26 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ