هەواڵ

کۆمەڵی ئیسلامی بۆھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە لیستی سەربەخۆ بەژداری دەکات


بزاڤ پرێس/ھۆشیارجەمال

کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان ھاوپەیمانی لەگەڵ ھیچ حزبێک ناکەین.

ئەنوەرسەنگاوی ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی  کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لەلێدوانێکدا بۆ بزاڤ پرێس ڕایگەیاند کە  کۆمەڵی ئیسلامی بۆھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە لیستی سەربەخۆ بەژداری دەکات.

کۆمەڵی ئیسلامی لە ئێستادا خاوەنی ٣ کورسی پەرلەمانی عێراقە کە هەر یەک لە( ئەحمەد حاجی ڕەشید و سەلیم شوشکەی و زانا ڕۆستای)ە.

شایەنی باسە کۆمیسۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق  لە ئێستادا دەرگایی دروستکردنی ھاوپەیمانی نێوان حزیەکانی کردۆتەوە  بۆھەڵبژاردنەی مانگی ئایاری پەرلەمانی عێراق زیاتر لە ٢٠٠ حزب خۆی تۆمارکردوە.



‌‌‌
12/31/2017 8:59:41 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ