هەواڵ

سەرۆکی شارەوانی ھەڵەبجە ئاماری کاروچالاکیەکانی ساڵی ۲۰۱۷ی خستەڕوو


بزاڤ پرێس : دانیار سەباح

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ۳۰/۱۲ سەرۆکی شارەوانی ھەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری ساڵی ۲۰۱۷ی خستەڕوو.

کوێستان ئەکرەم سەرۆکی شارەوانی ھەڵەبجە ڕایگەیاند :کەئەم قەیرانی داراییە چەندین پڕۆژەی لە ناوەندی شاری ھەڵەبجە و دەوروبەری وەستاندوە".

لەناحیەی سیروان ۳ پڕۆژە ڕاگیراوە لەشارۆچکەی تەوێڵەش پرۆژەیەکی ڕێگاوبان ڕاگیراوە وە لە ناحیەی خورماڵیش ۳ پڕۆژە ڕاگیراوە 
لە پارێزگای ھەڵەبجەش ٤ پڕۆژە ڕاگیراوە .


وتیشی : ھەموو ئەو پرۆژانەی کە ڕاگیراون ۱۱ پڕۆژەیە, خۆش بەختانە یەکێک لە پڕۆژەکانی ناحیەی سیروان کەوتۆتە کار ".

ئەوەشی خستەڕوو :لەساڵی ۲۰۱۷ نزیکەی سەدوپەنجا ملیۆن دیناریان لەلایەن حکومەتەوە بۆمان دابین کراوە کەتوانیومانە تەنھا ۲۰۰مەتر ئاوەڕۆی لێ دروست بکەین ئەویانزە پڕۆژەش کەڕاگیراوە بڕی بوجەکەی بە بڕی نزیکەی ۸۲ ملیار دینار خەمڵێنراوە".


‌‌‌
12/31/2017 10:09:32 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ