وەرزش

مۆرینھۆ چارەسەرە یان دەبێتە چارەسەر بۆ مان یۆ؟



ساجد کەمال / ڕۆژنامەنوسی وەرزشی

لەراستیا نامەوێت زۆر لەسەر باگراوندی خودی خوزێ مۆرینھۆ و کاری لەگەل ئەو یانانەی کەمەشقی ھونەری پێداون بدوێم. بەڵام بۆ تیگەیشتن لەفیکری مۆ ناچارم چەند نمونەیەک وەبیر خوێنەران بھێنمەوە وە بەپشت بەستن بە میژووی راھێنەرە پورتوگالیەکە. ھەمووان ئەوە دەزانن کە مۆ لەسەر فەلسەفەی (دیاری کردنی ئامانج، لێدان لەئامانجەکە) گەورەترین روئیا بینینی ئەم راھێنەرەیە... مەبەست لەم وتەیە چی یە؟
_بۆ چەند چرکەیەک بگەریرەوە بۆ ئەو کاتەی لەگەل پۆرتۆ کاری کردووە.
_ ساتێک رامێنەر لەو دەستکەوتانەی کە ئەسترەکانی انترمیلان لەخولی ناخۆی بەدەستیان ھێنا کامیان ھیندەی چامپۆنزلیگ ئامانج دار بوو...بیرمە ئەوکاتە مۆ بووە راھینەری ئەنتەر وتی: (بۆ تۆپی پی جوان نی یە) کۆمەڵیک جەنگاوەر لەیاریگادا بجەنگێن و جامی چامپیۆنزلیگ لەئامیز نەگرن.
_ ھەموو ئەوەمان لەبیرە کە رووی لەقەلای سپی کرد وتی:  ئامانجەکەم ئەوەیە (بەرشەلۆنە مۆدیلێکە دەبێت کۆتایی بێت)...ھەرچەندە ئەم وتەیە تائێستا بەتەواوی لەسەر مۆرینھۆ پشت راست نەبووەتەوە.
_ بەدوو وەرزی جیاواز چی پێشکەش بەچیڵسی نەکرد. ھەرچەندە لەوەرزی دووھەمدا رووبەری کۆمەڵیک کێشەی پلان بۆدارێژراو بوویەوە....بەھەر حال ئەمانە تەنھا سەلمێنەری بیرۆکەی خۆزێ بوون.
ئیستا با بدویێن لەبارەی دوو وەرزی تەواو جیاوازی مۆو ھاوپێچی بکەین لەگەل ئەو بیرۆکەیەی کە خۆی ھەمیشە کاری لەسەر دەکات... ئەمە چۆن.
سەرەتا ھەموو ئەوەمان لەیادە لەدوای دەستاودەست کردنی پۆستی راھێنەرایەتی شەیتانە سورەکان لەگەل لویس فانگالی ھۆڵەندی ھەموو ئەو بارودۆخەمان لەبەرچاوە کە بۆ چەند وەرزیک یانەکە بەیانەی پلە دوو سێ لەسەر ئاستی ئەوروپا پێناسە دەکرا...بێگومان ئەمە دوای جێھێشتنی سێری گەورە تا ئەو ساتەی مۆ ئەرکەکەی وەرگرت...
لەوەرزی یەکەمدا دەستبەجێ مۆرینھۆ ئامانجەکەی دیاری کردوو کاری بۆ لێدان لەئامانجەکە کرد، ئەگەر چی تا کۆتاییەکانی وەرزی پارساڵ لەریزبەندی پریمەرلیگ ئەنجامەکانی تەواو ئاویتەی ئاستی یانەکەبوو، بەڵام دەستبەرداربوونی لەنازناوەکە لەپێناو ئامانجە سەرەکیەکەی بوو کەئەویش یۆرۆپا لیگ بوو، ھەرخۆی وتی ھاتووم مان یو بکەمەوە نەمبەروەنی یانەکان لەسەر ئاستی ئەوروپا.
بەھێنانی چەند یاریزانێک و دەستبەرداربوون لەچەندانی تر بناغەی یانەکەی دامەزراند.. گۆرانێکی ھونەری کرد کە ئەوە ئەرکی یەکەمی ھەموو راھێنەرێکە..ئەو کەوانەی کەدانرابوو لەبەرامبەری دا بەتیری ژمارە دە پێکای.
ئەوەی کە ماوە لەم وەرزەدا چی یە؟ لەچی دەگەرێت؟
باشترین راھێنەر ئەوەیە کە لەسەرەتایی ھەموو وەرزێکەوە ستراجیەتی کاری دیاری بکات ئەگەر بۆ رای گشتی نەبیت، لانی کەم بۆ ھەیکەل ئیداری یانەکەی دەیخاتە روو، بۆیە ئەوەی لەدیدی ئەو راھێنەرەدا کە بەدی دەکرێت لەم وەرزەدا دیاری کردنی ئامانجەکەی لەخولی یانە پالەوانەکاندایە، چونکە ئەو راھێنەرە باش دەزانێت جەنگان لەخولێکی ماوە درێژی وەک پریمەرلیگ تاقەت پروکێنەوە رەنگە وزەو توانایەکی زۆر باشی بوێت، باشیش لە رکابەرەکانی وەک (مان سیتی-جیلسی-ئەرسنال-لیفەربول-تۆتنھام) گەیشتووە... ئەگەرچی پێکانی بەردەوامی یاریزانەکانی و نەبوونی کەرەستەی دروست کردنی پێکھاتەیەکی بنەرەتی و نەبوونی یەدەگێکی تەواو، دابەزینی ئاستی کۆمەڵێک یاریزانی بنەرەتی ھەموو ئەمانە سەرئیشەیەکی تەواوی بۆ مۆ دروست کردووە، بەڵام ئەو ھەمیشە تەقە لەدەرگایەک دەدات کە بەئاسانی ناکرێتەوە.
لەکۆتاییدا دەگەریمەوە سەر مانشێتەکە...
ئەوەی دەرفەت بیت لەبەردەم ئەو راھێنەرەدا یان بەدەستھێنانی خولی یانە پالەوانەکانە بەچ ھۆکارێک بیت ئەوە کات وەڵام دەداتەوە. ئەگەر ھاتوو لەو ئامانجەی دا وەک ھەمیشە ئەوا خوزێ مۆرینھۆ چارەسەرە بۆ مان یونایتد، ئەگەر ھاتوو پێچەوانەی ئەمانە رووی دا ئەوا مان یونایتد دەبێتە چارەسەر بۆ خۆزێ مۆرینھۆ و رەنگە لەوەرزی ئایندەدا وەک بینەرێک لەیاریگای ئۆتڵافۆرد بروانێت...بەکورتی لەپۆستەکەی دوری بخەنەوە.


‌‌‌
12/31/2017 10:20:41 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ