وەرزش

یۆڤانتۆس لە دەروەی یاریگای خۆی سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمار کرد


بزاڤ پرێس : توانا سیوەیلی 

یانەی یۆڤانتۆس لە چوارچێوەی یاریەکانی ھەفتەی ١٩ ی خولی ئیتاڵی بووە میوانی یانەی ھیلاس ڤیرۆنا لە یاریگای مارک ئەنتۆنیۆ بینتجودی و یاریەکەش بە ٣ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی خۆی کۆتایی پێ ھێنا .

گۆڵەکانی بیانکۆنێری بلیز ماتویدی لە خولەکی ٦ و پاولۆ دیبالای ئەرژەنتینی ٢ گۆڵی لە خولەکەکانی ٧٢،٧٧ تۆماریان کرد ، تاکە گۆڵەکەی ھیلاس ڤیرۆنا مارتن کاسێرێس لە خولەکی ٥٩ تۆڕی گۆڵی ھەژاند .

یانەی خانمە پیرەکە یۆڤانتۆس کۆی خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ ٤٧ خاڵ بە خاڵێک لە دوای یانەی ناپۆلیەوە دێت ، یانەی ھیلاس ڤیرۆناش ١٣ خاڵی ھەیە لە پلەی ١٩ی پێش کۆتایی ڕیزبەندیەکە .


‌‌‌
12/31/2017 10:24:26 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ