وەرزش

کریستاڵ پاڵاس سەرکەوتنەکانی مان سیتی ڕاگرت


بزاڤ پرێس : توانا سیوەیلی 


لە ھەفتەی ٢١خولی تۆپی پێی ئینگلیزی مان سیتی بووە میوانی کریستاڵ پاڵاس و ھەردوولا بەبێ گۆڵ یەکسان بوون .

کوڕانی گواردیولا لە تایمی یەکەم وەک ھەمیشە بە ھێرشبردن دەستیان پێ کرد بەڵام بەرگریکار و گۆڵپارێزی تیپی بەرامبەر گۆڵەکەیان دەپارست لە ھەژاندن و کریستاڵ پاڵاس لە ڕێی ھێرشی ھەڵگەڕاوە مەترسیان بۆ سیتی دروست دەکرد ، ھەر لەو تایمە گابرێل خیسۆس یاریزانی ستیزن بە ھۆی پێکانەوە یاریگای بەجێھێشت.

لە تایمی دووەم یانەی میوان ھێرشەکانیان چڕکردەوە بەڵام ھەمووی بێ ئاکام بوو ، ناوژیوان لە خولەکی ٩٠ لێدانێکی سزای بۆ کریستاڵ پاڵاس ھەژمار کرد بەڵام ئیندەرسۆنی گۆڵپارێز نەی ھێشت تۆڕی گۆڵەکەی بھەژێنرێت ، پێش کۆتایی لە ئەنجامی بەرکەوتن دیبرۆین و یاریزانێکی کریستاڵ پاڵاس تووشی پێکان بوون ، ھەر دوو تیپ بە یەکسان بوون یاریگایان جێ ھێشت و یەکی خاڵێکیان بەدەست ھێنا .

 یانەی مان سیتی لە پلەی یەکەمە بە ٥٩ خاڵ و کریستاڵ پاڵاسیش ١٩ خاڵی ھەیە .


‌‌‌
12/31/2017 10:26:29 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ