هەواڵ

بە‌غداد.. مووچەی وەزارەتەکانی تەندروستی و پەروەردە دەنێرێت


بزاڤ پرێس/ھۆشیار جەمال

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند لیستی مووچەی وەزارەتەکانی تەندروستی و پەروەردە سبەینێ دەگاتە بەغداد.

 ئەحمەدی حاجی ڕەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوینەران لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان و بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە لێدوانێکی تایبەدا بۆ بزاڤ پرێس ڕایگەیاند؛کە لە پاش ئەوەی کە لەلایەن وەزارەتەکانی تەندروستی و پەروەردە وە لیستی مووچەی بی پاشەکەوتی فەرمانبەران ئامادە کراوە بڕیارە سبەینی ٢٠١٨/١/٢ لیستەکانیان بھێنرێ بۆبەغداد لەگەڵ دوو نوێنەردا بۆمەبەستی وردبینی کردن و ڕۆژی چوارشەمە کۆبوونەوە دەکەن بۆ ئەو باسە.

ئاشکراشی کرد کە داواکردنی ناوی مووچەی فەرمانبەرانی ئەو دوو وەزارەتە بەدڵنیایەوە تەنھا بۆ وردبینی نیە، بەڵکو بۆناردنی مووچەکەیانە بەڵام کەی و چەندی تری پێ دەچێت دیار نیە.

ئاماژەشی کرد بەوەی بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی ھەیە  لەدوای ئەم وەزارەتەکانی تەندروستی و پەروەردە داوای لیستی مووچەی وەزارەتی خوێندنی بڵا و توێژینەوەی زانستی دەکرێت.


‌‌‌
1/1/2018 2:34:12 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ