هەمەڕەنگ

خەمۆکی چیە؟



ن: سۆما ئه‌بووبه‌كر

خەمۆکی وەک لە ناوەکەیدا دیارە بە ھۆی خەمێکەوە توشت ئەبێ یان بە ھۆی خەمباریەکی قوڵەوە دروست ئەبێت کە زیاد لە پێویست تەرکیزی کەسەکە ئەچێتە سەری و یادگە لاواز ئەکات، خەم خواردن وەک حەزو ئارەزویەکی لێ یەت کە کەسی توشبو دایمە خۆی خەمبار ئەکات بێ ھەبوونی ھیچ ھۆکارێک
ئەتوانین بڵێین کە :-
خەمۆکی ئەو نەخۆشیەیە کە زۆر جار کەسی توشبو بێ چارە ئەکات و توشی گۆشەگیری و توڕەبوون و بێ دەنگی و بێزاریەکی زۆری ئەکات
.
ئەم نەخۆشیە لە تەمەنی منداڵیدا لە کوڕاندا زیاترە
بەڵام لە تەمەنی ھەرزەکاریدا بەرەو سەرەوە لە ئافرەتاندا زیاترە

نیشانە و زیانەکانی :-
١-خەمباری بێ چارەیی
٢-ھەستکردن بە دڵتەنگی و بەد بەختی
٣-بێ ھیوا بوون و ھەست کردن بە فەرامۆشکراوی 
٤-ون بوون لە ناو خەمدا و تێکچونی مەزاج
٥-زیاد بوون و پچڕ پچڕ بوونی خەو یاخود کەمخەوی و تێکچونی کاتەکانی خەو
٦-کەمخۆری یان زۆر خواردن
٧-فەرامۆشکردنی شتەکان و ھەستکردن بە دوبارە بونەوەی ڕۆژەکان
٨-لە ھەنیکدا ئەبێتە ھۆی گۆشەگیری بێ دەنگی 
٩-کەم دویی و کەم کردنەوەی قسەکان و پێنەدانی ڕونکردنەوە
١٠-ڕەشبینی و بیرکردنەوەی سلبی
١١-نەمانی تەرکیز و خاو بونەوەو ئاڵۆز بوونی یادگە
١٢-خراپتر بوونی نەخۆشیە درێژخایەنەکان وەک شەکرە و زەخت و دڵ
١٣-خۆ بە کەم زانی و ڕق لە خۆ بوون
١٤-نەمانی ھەستی جنسی و جوتبوون
١٥-کەمبوونی وزە و ھەست کردن بە ماندوو بوون
١٦-ھەندێ کات بیر کردنەوە لە مردن و خۆ کوشتن
١٧-خاو بوونەوو لە جوڵەو قسە کردن
١٨-ئازاری ناو سک بە تابەت گەدە و سەر ئیشەی لە ناکاو و توند
١٩-لە ھەندێ تەمەندا ھەست کردن بە پیر بوون
٢٠-ھەست کردن بە بەتاڵی و نەرۆشتنی کات
٢١-کاتێک چواد دەور چێژ لە خۆشی وەردەگرن کەسی توشبوو تەنھا بیری لای شتی خراپە
٢٢-ئەو چالاکیانەی پێشتر چێژ بەخش بوون چێژیان نامێنێ
٢٣-ھەندێک لە بۆنە کۆمەڵایەتیە کاندا ھەست بە بێتاقەتی ئەکەن و باوەریان بە خۆیان نامێنێ
٢٤-ترسان لە قسەی خەڵک 
٢٥-زۆربەیان ھەستەکانیان ئەشارنەوە
٢٦-ھەستاری و تورە بوونی لە ناکاو ھەندیک جار لەسەر ھۆکاری سادە 
٢٧-ھەندیک جار لەگەڵ بە تەمەندا چوندا خەمۆکی گەورە تر دەبێت
٢٨-ھەست کردن بە دابران لە کۆمەڵگا
٢٩-ھەوڵدان بۆ گۆرینی کەسایەتی و کەسایەتیەکی گۆراویان ھەیە و میزاجین
٣٠-بیر کردنەوە لە قسەی سلبی و قەلەقی

 * ھەرچەندە فشاری دەرونی و ماندوو بوون زیاتر بێت کاریگەری نەخۆشیەکە زیاتر ئەبێت 

کاتێک ھەموو خۆشیەکی ژیان لە دەست ئەیەیت دەست دەکەیت بە کردنی ئەو پرسارانە لە خۆت: ئامانج و مانای ژیان چییە ؟
ھەندیکیان ئەگەنە قەناعەتێک کە وایان لێ یەت بیر لە خۆکوشتن بکەنەوە و (١٥%)ی ئەو کەسانەی کە توشی ئەم نەخۆشیە بوون خۆیان ئەکوژن، بە زۆری لە ناو ھەرزەکاراندا ئەم دیاردەیە باوە 
بەڵام بە پێچەوانەوە ھەندیکان دوای بیر کردنەوە پرسیار لە خۆ کردن وایان لێ یەت ئەبن بە چارەسەر کەری خۆیان بە شێوەیەک لە ناو خەمدا ون ئەبن تا وایان لێ یەت یاری بە خەم و کێشەکانیان کەن و لەگەڵیان رابێن و تا وایان لێ ئەکات ئەبن بە کەسێکی سەرکەوتوو
.
*ھەندێک جار خەمۆکی مامۆستایەکی سەر سورھێنەرە چونکە ئەو ناچارت ئەکا جارێکی تر پێداچونەوە بکەیت بۆ ژیانت و سادەی بکەیتەوە فێر ئەبیت لە جێگەی ئەوەی کە راکەیت لە کێشەکان رووبەروویان بیتەوە، رەنگە خەمۆکی ھەمیشە بەشێک بێت لە ژیانت بەڵام چیتر ئەو خەمەی جاران نابێ کە لێی دەرباز نەبی بەڵکو فێر دەبێت لە رێگەی زانیاری و ریکخستن و ئارامی و گەشبینیت دەتوانی خراپترین خەمۆکیش چارەسەر بکەیت، وە ئەگەر تۆ لا تەنگەژە بیت ھەرگیز لەوە مەترسە کە داوای یارمەتی بکەیت لەبەر ئەوەی ھیچ شەرم نیە تەنھا ئەوەی کە جێگەی شەرمە لە دەست دانی چێژی ژیانتە 

‏‎سەرتا نابێ لۆمەی کەسی توشبوو بکرێت و پێی بوترێت تۆ دەبێ بەسەر خۆتدا زاڵبی و نابێ بەو شێوەیە لاوازبی، بە پێچەوانەوە کەسی توشبوو ھەستی خەمۆکی زیاتر لە ناخیدا تەشەنە دەکات و زیاتر ھەست بە لاوازی دەکات چونکە لە کۆتاییدا ھیچ مرۆڤێک توشبوونی بە ھەندێ حاڵەت بەدەست خۆی نیە و ئارەزوی ئەوەی نەکردوە

‏‎چارەسەرەکان:
‏‎١-سەردانکردنی پزیشکی پسپۆڕ
‏‎٢-لە ھەندێ حاڵەتدا پێویستیان بە دەرمانە
‏‎٣-گرنگ نیە تۆ کێیت گرنگ ئەوەیە خۆتبی و چاو لە کەسانیتر نەکەی لە ڕەفتار و گوفتار
‏‎٤-گرنگە خۆت فێرکەی کەچۆن خۆت ئارام بکەیتەوە و دان بە خۆتدا بگری
‏‎٥-ڕاھاتن لەگەڵ ئەوبارودۆخەی کە تێیداین
‏‎٦-پیاسە کردنی ئاسایی و وەرزش کردن بە تایبەت ڕاکردن
‏‎٧-دانانی دەفتەرێکی تایبەت و فکرەکانت بنوسی بەوە دەتوانی ئاسانکاری بکەیت وە زۆرکات نوسینی پێشبینیەکان و ئەو شتانەی پێی کە پێی خۆشحاڵ دەبیت و پێی بەتوانا دەبی 
‏‎٨-ھەنگاوی دروست بنێی لەگەڵ کەسی گونجاو 
‏‎٩-گرنگترینیان ئەوەیە کە چەن بارودۆخەکە خراپبێ گرنگ ئەوەیە کە تۆ ھەوڵ بدەی باشبیت

*خەمۆکی ‎لە کاتێکدا بە نەخۆشی ناو دەبرێت کاتێ کەسی توشبوو توشی حاڵەتی خەمباری قوڵ  دەبێت و سارد دەبێتەوە کە کارەکانی ڕۆژانەشی بە ڕێکوپێکی ناکات و پشتگوێی ئەخات یاخود تاقەتی نیە ھیچ کارێک بکات بەڵام ئەگەر ھاتوو کەسی توشبوو لە ھەمان کاتدا ڵە کارەکانی ڕۆژانەیدا ڕێکوپێکبوو یان ھەوڵی جێ بە جێ کردنی بدات ئەوە تەنھا خەمۆکیەکی سادە و کاتیە بە نەخۆشی ناو نابرێت

پەیوەندی نێوان نەخۆشی خەمۆکی و نەخۆشی قەلەقی:-
‏‎لێرەدا دەمەوێ ئاماژە بە پەیوەندی نێوان نەخۆشی قەلەی و خەمۆکی بکەم پەندێک ھەیە دەڵێت (سەرەتا مریشک لە ھێلکە بوە یان ھێلکە لە مریشک بوە)
‏‎پەیوەندی نێوان ئەم دوو نەخۆشیەی بەو شێوەەیەیە:-
‏‎ئەگەر کەسێک خەمۆکی ھەبێت وای لێ ئەکات قەلەقبێت یاخود ئەگەر کەسێک قەلەقیەکی زۆری ھەبێت وای لێ ئەکات ببێ بە خەمۆکی

نەخۆشی خەمۆکی کاریگەری لەسەر ملیۆنەھا خەڵک ھەیە وە ئەگەری توشبوون بۆ ھەموان وەک یەکە بۆیە نابێ لە خۆتی قورس بکەیت، ھەروەھا ھیچ چارەسەرێک و دەرمانێکی سحری بوونی نیە بەڵکوو تەنھا چەن چارەسەرێکی سادەن، دەرمان لە توانایدایە یارمەتی ھەندێک بدات و ھەندێکیتریش تەنھا پێویستی بە چارەسەرێکی سادە و جیاواز ھەیە، وە پێویستە کەسی توشبوو ڕاستگۆبێت لە دەربڕینی ھەستەکان لەگەڵ کەسە نزیکەکان کە یارمەتی دەر دەبێت بۆ گۆڕینی ئەو بارودۆخەی کە تێیدایت
.
‏‎تا ئێسە چارەسەری تەواو بۆ ئەم نەخۆشیە نەدۆزراوەتەوە چونکە ئەگەری سەرھەڵدانەوەی ھەیە ئەوەش ئەکەوێتە سەر ئیرادە و باوەڕ بە خۆبوونی کەسەکە و بەرەنگاربونەوەی لەگەڵ نەخۆشیەکە.


‌‌‌
1/3/2018 12:49:04 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ