هەواڵ

٣ ئاسکی کێوی راوکران و ١٢ تۆمەتباریش دەستگیرکران


بزاڤ پرێس:

ھێزەکانی بۆلیسی دارستان ١٢ تۆمەتبار لەسەر دیاردەکانی راوکردی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی دەستگیربکەن و رادەستی دادگای بکەن و ھاوکات دەستگیرا بەسەر چەند کەل و پێداویستیەکی راوکردندا.

لەوبارەیەوە عقیدی بۆلیس ەَیمن کمرخان افندی، بەریوەبەری راگەیاندنی بۆلیسی دارستانی باریزکای سلیمانی رایکەیاند: جێگەی داخە تائێستاش بەشیک لە ھاوولاتیان پابەند نابن بەرینماییەکانی پۆلیسی دارستان و تەنھا لەپێناو حەز و ئارەزوویەکی تایبەتیدا بێ گوێدانە مافی گشتی راوی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی دەکەن و زیانی زۆر بە سروشت و زینکەی کوردستان دەگەیەنن".

ئامازەی بەوەکرد، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا لەسنوری بنکەی بۆلیسی دارستانی سەنگاو لە چەمچەماڵ و ھاوکات لە بەشی بۆلیسی دارستان و زینکەی دەربەندیخان لە چەند چالاکیەکی مەیدانیدا توانراوە ١٢ تۆمەتبار دەستگیربکرێن و روبەروی دادگابکرێنەوە ، بەجۆریک لەلایەن مەفرەزەیەکی بنکەی سەنکاو بەھاوکاری بارەکای بەشی چەمچەماڵ و بنکەی شۆرش و بەسەربەرشتی ملازم / ھەلـــۆ لە دوو چالاکیدا توانراوە ٩ سەرپێچیکار دەستگیر بکرێن کە ٣ لەو تۆمەتبارانە ھەستاون بەراوکردنی ٣ ئاسکی کێوی و لەھەمان کاتدا دەستگیراوەبەسەر یەک چەکی جۆری کلاشینکۆف و یەک تابردا".

ووتیشی: ھەمان مەفرەزە توانیان ٦ تۆمەتباری تر دەستگیربکەن کەسەرقالی راوی باڵندەی کێوی بوون و ئەم تۆمەتبارانە ١٦ شانزە بالندەی کیوی ( سویسکە ) یان راوکردبوو، کە ١١ دانەیان کوژارو بوە و ٥ دانەیان زیندو بوون لەکەل ئەوەشدا لەھەردوو چالاکیەکەدا دەستگیراوە بەسەر٣ ئۆتۆمبێل و ٧ لایتی راوکردندا".

راشیگەیاند: لەلایەکی ترەوە مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان لەئەنجامی دەرچونێکی مەیدانیدا توانیان ٣ تۆمەتبار دەستگیربکەن کەھەستابوون بەراوکردنی ٢٦ باڵندەی کێوی (بوکە سوورە) و ھاوکات دەستگیرا بەسەر ٣ دەستە داو لەگەڵ ٣ قەفەزدا".

عقید ھیمن جەختی لەوەکردەوە، سەرجەم تۆمەتبارەکان و کەل و بەلە دەست بەسەرداگیراوەکان رادەستی دادگا کراون بۆ وەرگرتنی سزا ی یاسایی و ھاوکات باڵندە زینندوەکان بەرەڵاکراونەتەوە".




‌‌‌
1/3/2018 4:33:26 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ