مێژوو

لەنێوان (ئیمام) و (شا)دا



محەمەد سالار (پاشا)

١. ناو
- ئیمام: روح اللە مستەفا احمد موسەوی خومەینی.
- شا: محەمەد رەزا عەباس قەلی خان پەھلەوی.

٢. شوێنی لەدایکبون
- ئیمام: لەشارۆچکەی (خمین) سەر بە پارێزگای مەرکەز لەدایکبوە.
- شا: لە شاری (تاران)ی پایتەخت لەدایکبوە.

٣. نازناو
- ئیمام: نازناوی ئیمام خومەینیە لەبەر پێگەی ئاینی.
- شا: نازناوی (شاھەنشا)یە واتە (شای شاکان) لەبەر دەسەڵاتەکە.

٤. ساڵی لەدایکبون
- ئیمام: لە (٢٤ی ئەیلولی ١٩٠٢ز) لەدایکبوە.
- شا: لە (٢٦ی تشرینی یەکەمی ١٩١٩ز) لەدایکبوە.

٥. باوکی
ئیمام: باوکی ئیمام پیاوێکی ئاینی بوە و کوژراوە.
شا: باوکی (شا)ی ئێران بوە و دورخراوەتەوە لەدەسەڵات.

٦. خێزانداری و منداڵ
- ئیمام: خاوەنی (١) خێزان و (٨) منداڵە، سیانیان بەمنداڵی مردون و یەکێکیان لەساڵی (١٩٧٧) تیرۆر کرا.
- شا: خاوەنی (٣) خێزان و (٥) منداڵ بوە کەدوانیان خۆیان کوشتوە.

٧. خوێندن
- ئیمام: خوێندنی ئاینی تەواو کردوە گەشتوە بەپلەی (ایە اللە عڤمی). (٦) پلەیە بەرزترینیان (ایە اللە عڤمی)ە.
- شا: کۆلێژی سەربازی تەواو کردوە لەساڵی (١٩٣٥).

٨. سەرەتای بەریەک کەوتن
سەرەتای بەریەک کەوتنی نێوان ئیمام و شا دەگەرێتەوە بۆ ساڵی (١٩٤٤) و لەکاتی بڵاوکردنەوەی کتێبی (کشف الاسرار) لەلایەن ئیمامەوە.
دوەم بەریەک کەوتن لەساڵی (١٩٦٢) بوو کاتێک یاسای ئەندامێتی ئەنجومەن و ھەرێمەکان دەرچوو و مەرجە ئیسلامیەکان لابرا بوون بەم ھۆکارەش خومەینی دژی وەستایەوە.

٩. زیندانی کردن
- ئیمام: لەساڵی (١٩٦٣) بۆ ماوەی (١٠) رۆژ زیندانی کراوە.
- شا: ھەرگیز زیندانی نەکراوە.

١٠. دورخستنەوە
- ئیمام لەساڵی (١٩٦٤) بریاری دورخستنەوەی درا لەئێران لەلایەن (شا)ەوە و (١٥) ساڵ لەغوربەتدا ژیا.
- شا: لەساڵی (١٩٧٩) بەناچاری ئێرانی بەجێھێشت.

١١. کتێب
- ئیمام: نزیکەی (٥٥) کتێبی نوسیوە.
- شا: جگە لەبیرەوەرییەکانی (٣) کتێبیی دیکەی نوسیوە.

١٢. ماوەی حوکمرانی
- ئیمام: (١٠) ساڵ حوکمی ئێرانی کرد (١٩٧٩ – ١٩٨٩).
- شا: (٣٨) ساڵ حوکمرانی ئێرانی کرد (١٩٤١ – ١٩٧٩).

١٣. ئاڵا و ناو و دەستوری وڵات
لەسەردەمی ھەر یەکێکیان وڵاتی ئێران خاوەنی ئاڵا و ناو و دەستورێکی جیاواز بوە، لەسەردەمی ئیمام دەوڵەت ئیسلامی و لەسەردەمی (شا) پاشایەتی بوە.

١٤. ھەوڵی تیرۆرکردن
ئیمام: ھیچ ھەوڵێکی دیار نەدراوە بۆ تیرۆرکردنی.
شا: لەساڵی (١٩٤٩) ھەوڵی تیرۆرکردنی (شا) دراوە لەلایەن حیزبی (تودە) بەڵام سەرکەوتوو نەبوە.

١٥. ھەوڵی کودەتا
- لەسەردەمی ئیمام ھیچ جۆرە ھەوڵێکی دیاری کودەتا نەبوە لەناوخۆی وڵاتدا.
- لەسەردەمی (شا) لەساڵی (١٩٥٣) ھەوڵی کودەتا درا بەڵام بەپاڵپشتی ئەمەریکا سەرکەوتوو نەبوو.

١٦. حیزبایەتی
- لەسەردەمی ئیمام تەواوی حیزبەکان بەفەرمی ھەڵوەشێنرانەوە.
- لەسەردەمی (شا) تەنھا یەک حیزبی حوکمران ھەبوو.

١٧. دەزگای ھەواڵگیری
- دەزگای ھەواڵگیری ئیمام ناوی (ئیتلاعات)ە.
- دەزگای ھەواڵگیری شا ناوی (ساواک) بوو.

١٨. دۆست و دوژمن
- ئیمام دۆستایەتی لەگەل دۆسیە وەک دۆسیەی فەلەستنی و گەلانی شیعە مەزھەبدا دەکرد لەتەواوی دونیا وە دوژمنایەتی ھەر یەک لە عێراق و ئەمەریکا و ئیسرائیل و یەکێتی سۆڤێتی دەکرد.
- شا دۆستایەتی لەگە دەوڵەتانی ئەمەریکا و ئیسرائیل دەکرد و دوژمنایەتی لەگەل عێراق و کەمێک دەوڵەتانی عەرەبی ھەبوو.

١٩. سۆڤێت
- ئیمام لەوتەیەکیدا دەڵێت (سۆڤێت شەیتانی بچوکن).
- شا دەڵێت (ھەرکەسێک بگاتە تەمەنی (٢٠) ساڵی و کۆمەنیستی نەبێت دڵی نیە، ھەر کەسێکیش بگاتە (٤٠) ساڵی و بەکۆمەنیستی بمێنێتەوە ئەوا عەقلی نیە).

٢٠. رێکەوتننامە
شا ھەستاوە بەئەنجامدانی دوو رێکەوتننامە یەکێکیان ھاوپەیمانی بەغدا لەساڵی (١٩٥٦) و دوەمیان رێکەوتننامەی جەزائیر لەساڵی (١٩٧٥) بەڵام خومەینی یەکەمیانی لەساڵی (١٩٧٩) ھەڵوەشاندەوە و دوەمیان سەدام حسێن لەھەمان ساڵ ھەڵیوەشاندەوە.

٢١. پەلھاویشتن بۆ دەرەوە
لەسەردەمی حوکمرانی ھەردوکیان ھەوڵی پەلھاویشتن بۆ دەرەوە ھەبوە.

٢٢. نەخۆش کەوتن
- ئیمام: ھیچ جۆرە نەخۆشییەکی گەورەی نەبوو.
- شا: لەساڵی (١٩٧٣) ھەستی بەنەخۆش کەوتن کرد و دواتر دەرکەوت توشی نەخۆشی شێرپەنجەی غودە بوە و ھەر بەو ھۆکارەش مرد.

٢٣. مردن
- ئیمام لەساڵی (١٩٨٩) مرد و لەتاران نێژرا.
- شا لەساڵی (١٩٨٠) مرد و لەمیسر نێژرا.


‌‌‌
1/5/2018 4:50:28 PM
Print Friendly and PDF
123
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ