هەواڵ

سلێمانی.. کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا


بزاڤ پرێس

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: کە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی خەبات لە شاری سلێمانی کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا".

پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند: دوای گەیشتنی ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و تیمە فریا گوزارییەکان گەنجەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کرا و بە ھۆی سەختی برینەکەیەوە ئەمشەو گیانی لە دەستدا".

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەشی کردوە، بەوەی کە بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان گەنجەکە ناوی (ک ، ا ،ا) لە دایکبووی ٢٠٠٠ ە و دانیشتوی شاری سلێمانی گەڕەکی خەباتە و بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێناوە و ھۆکاری گیانلەدەستدانەکەشی نەزانراوە".

ووتیشی: لە ئێستاشدا لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە لێکۆڵینەوەی ورد لە ڕوداوەکە دەستیپێکردووە".


‌‌‌
1/8/2018 11:23:00 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ