هەواڵ

پەرلەمانی عێراق وەزارەتی نەوتی مولزەم کرد بە راگرتنی کارەکانی کۆمپانیای کار کەرکوک


بزاڤ پرێس:


ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا بە ئیلزامکردنی وەزارەتی نەوت بۆ راگرتنی کارەکانی کۆمپانیای کار لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک.


زانا رۆستایی ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی عێراق راگەیاند: لەدانیشتنی لە پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر پرۆژە بڕیارێکی پێشکەشکراوی لەلایەن لیژنەکانی وزە و دارایی و یاساییەوە دا کە بڕیارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق ئیلزام دەکات بەوەی کارەکانی کۆمپانیای کاری نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک رابگرێت و ئەو ئەرکە بە کۆمپانیای نەوتی باکور دەسپێردرێت و ھەناردەی نەوتی کێڵگەکانی کەرکوکیش لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە دەبێت".

ووتیشی: ھەر بەپێی بڕیارەکە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەنێوان لیژنەکانی وزە و نەزاھە و دارایی پێکدەھێنرێت بۆ لێکۆڵینەوە لە بڕی نەوتی ھەناردەکراو لەو کێڵگانەوە، لە ساڵی ٢٠١٤ تا کۆتایی ٢٠١٧ کە پارتی دیموکراتی کوردستان سەرپەرشتی دەکرد".

لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق، بڕیاردرا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە تایبەت بە رووداوەکانی خورماتوو پێکبھێندرێت . دواتر ئەندامانی لیژنەکە دیاری دەکرێن".


‌‌‌
1/9/2018 12:10:19 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ