هەواڵ

لەم مانگەدا پێدانی مووچەی وەزارەتی پەروەردە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە


بزاڤ پرێس

ئه‌ندامێكی‌ سكرتاریه‌تی‌ یه‌كێتی‌ مامۆستایانی‌ كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت لیستی‌ مووچه‌ی‌ مامۆستایان به‌بێ‌ هیچ لێبڕینێک لە دەرماڵە و زەواج و بڕوانامە ئاماده‌كراوه‌،و بڕین لە موچە بەڕێژەی سه‌دا 3.8 دەبێت کە ئەمەش بڕیاری حکومەتی ناوەندە".

بەرهەم مستەفا ئەندامی سکرتارێتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە ڕاگەینداوێکیدا کەوێنەیەکی  بۆبزاڤ پرێس نێردراوە ڕایگەیاند کە دوای بەدواداچونمان سەبارەت بەکارەکانی پێدانی موچەی وەزارەتی پەروەردە لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە بۆمان دەرکەوت کەکارەکان بەمشێوە دەڕوات:ئامادەکارییەکان لە لیستی موچەخۆرانی وەزارەتی پەروەردە کۆتایی پێهاتووە لە نێو وەزارەت و ئامادەیە بۆ هەر کارێکی پێویست ، بەشێوەی موچەی تەواو و بێ پاشەکەوت.

ئەوئەندامەی یەکێتی مامۆستایان وتیشی  لیستی موچە ئامادەکراوە بەو سەدو پەنجا هەزارەی پێشتر بە بڕیاڕی یاسایی ژمارە 25 کە پەرلەمانی عێراق بۆ مامۆستایان دەریکردبوو.

ئاشکراشی کردوە کە هیچ لێبڕینێک لەدەرماڵەو زەواج و بڕوانامە نەکراوە، بڕین لە موچە بەڕێژەی 3.8 دەبێت لەسەدا ..، کە ئەمەش بڕیاڕی حکومەتی ناوەندە.

وتیشی کە بەمنزیکانە لیژنەیەک لە بەغدادەوە دێتە شارەکانی هەرێم و سەردانی چەند قوتابخانەو خوێندنگەیەک دەکات ، وەک وەرگرتنی نمونەیەک بۆ بەراوردی ڕاستی و دروستی موچەکە.
ئاشكراشی کرد کە دوای ئەمە حکومەتی ناوەند بڕیاڕ ئەدات بەچ میکانیزمێک موچەکە بنێرێ.

لە کۆتاییدا هاتووە هەموو پێشبینیەکان ئەوە دەڵێن کە لەم مانگەدا پێدانی موچە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە ، هیوادارین هیچ کێشەیەک دروست نەبێ.


‌‌‌
1/9/2018 6:22:03 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ