وەرزش

عێراق گۆڵبارانی مالیزیای کرد


بزاڤ پرێس/توانا سیوەیلی

لە جامی ئاسیای خوار ٢٣ ساڵ کە لە وڵاتی چین بەڕێوەدەچێت ھەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق و مالیزیا بەیەک گەیشتن عێراق بە ٤  گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە مالیزیای بردەوە .

لە تایمی یەکەمی یاریەکە ھەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێراق لە ڕێی محەمەد خالد جەفال لە خولەکی ٥ و ئەمەد عەتوان کازم لە خولەکی٢٨ دوو گۆڵ تۆمار کران و ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتایی ھات .

لەتایمی دوومدا علاء علی مھاوی لەخولەکی ٥٨ گۆڵی سێیەمی بەدەست ھێنا ، ھەڵبژاردەی مالیزیا دەستەوستان نەوستان لە خولەکی ٧٩ گۆڵی عێراقیان ھەژاند ، لە خولەکی ٨١ حسین علی سعیدی کوتایی بە کاروانی گۆڵەکانی شێرەکانی ڕافیدەین ھێنا .

 ھەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێراق شانبەشانی مالیزیا و ئوردن و سعودیە لە کۆمەڵەی سێیەم دایە .


‌‌‌
1/10/2018 3:18:44 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ