هەواڵ

‌پۆلیسی ھەولێر: ئۆتۆمبێل دزەکانی شاری ھەولێر دەستگیرکران


بزاڤ پرێس:

لەماوەی ڕابردوو چەند ئۆتۆمبێلێک لەچەند شوێنێکی شاری ھەولێر دزران و پۆلیس دۆسیەی بۆ ڕووداوەکان کردەوە.

لەمبارەیەوە ڕائیدی ماف (ھەستیار محمد عزیز) بەرپرسی نووسینگەی نەھێشتنی تاوانی کەسنەزان  ڕاگەیاند: لەماوەی ڕابردوو چەند سکاڵایەک تۆمار کرا لەسەر دزینی سێ ئۆتۆمبێل کە دووانیان ئۆپل ڤیکترا بوون، ئەوی تر ئۆتۆمبێلی کیا کادێنزا بوو، بۆیە دەست بەجێ مەفرەزەکانمان بڵاوپێکرد و دەستمان بەبەداواداچوونێکی ورد کرد توانیمان ناسنامەی تۆمەتباران ئاشکرا بکەین لە بۆسەیەکدا دەستگیریان بکەین".

ووتیشی: تۆمەتباران بەناوەکانی (ھـ.ا)، تەمەن(۲٤) ساڵ،(م.ح.ع)،(۱۹) ساڵ ئەم دوو تۆمەتبارە ھەڵسابوون بەدزینی ئۆتۆمبێلی کیا کادێنزا لە شاری لاوان.تۆمەتباران کە برایی یەکتر بەناوەکانی(ن.ا.ع)،(۲۹) ساڵ، (ن.ا.ع)، (۳۳) ساڵ، ئەم دوو تۆمەتبارە ھەڵساون بەدزینی دوو ئۆتۆمبێل لەجۆری ڤیکترا لە سێبەردان".

راشیگەیاند: تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخراو بەرێز دادوەری لێکۆلینەوە بریاریدا بەبەندکردنی تۆمەتباران بەپێی مادە (٤٤۳ و ٤٤٦)، لە یاسایی سزادانی عێراقی".


‌‌‌
1/10/2018 5:20:55 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ