هەواڵ

پەرلەمانتارێكی پارتی: ناردنی موچە لە بەغداوە دورە لەڕاستییەوە


بزاڤ پرێس:

پەرلەمانتارێکی پارتی لەبارەی ناردنی موچەی فەرمانبەرانیش دەڵێت "ناردنی موچە دورە لەڕاستییەوە.

ئەشواق جاف، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە  نەوای راگەیاند: جێگەی داخە کاتێکی زۆری ماوە بۆ ھەڵبژاردنەکان، بەڵام لەئێستاوە لایەنەکانی کوردستان دەستیانکردوە بە بانگەشەی ھەڵبژاردن و ھێرشی راگەیاندنیان بۆسەر پارتی دەستپێکردوە".

سەبارەت بەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن پارتی رێگری لەناردنی موچە دەکات لەلایەن بەغداوە بۆ ھەرێم، وتی: ئەو دەنگۆیانە دوورن لەڕاستییەوەو پارتی بەھیچ جۆرێک رێگری لەناردنی موچە ناکات، بەغداش ھیچ بڕیارێکی نەداوە لەبارەی ناردنی موچەی فەرمانبەران ئەویش بەھۆی نەبوونی لایەنێکی بەھێز لەبەرامبەری بۆ وەرگرتنی مافەکانی گەلی کورد".


‌‌‌
1/10/2018 10:39:23 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ