وەرزش

سەر و باڵەکانی ریال مەدرید تێکشکاوە



بزاڤ پڕێس  /ھەکاری قانع  ڕۆژنامەنوس و شیکەرەوەی وەرزشی

ئەم وەرزە تاکوو ئێستا ریال مەدرید بە بارودۆخێکی خراپدا تێپەڕەدەبێ ، لە چامپیۆنس لیگ لە کۆمەڵەکەیدا بە دووەم سەرکەوت بۆ قۆناغی ١٦ وە لە خولی ئیسپانیشدا بە ئاست و ئەنجامی زۆر خراپەوە دەرکەوتووە جگە لەوەی ١٦ خاڵ لەدوای بارسالۆنای رکابەریەتی وە لە ھەمان کاتیشدا لە ریزبەندیی ٤ ەمی خولەکە دەبینرێن.

ریال مەدرید کۆمەڵێک کێشەی ھەیە و چەند ھۆکارێک ھەن کە تیپەکەیان بەم شێوەیە دەرخستووە ، ھۆکارەکان بریتیە لە دابەزینی ئاستی کۆمەڵێک ئەستێرەی تیپەکە وە ئەو خواستەی کە ریال مەدرید ھەیبوو لە ساڵی رابردوو بۆ نازناوەکان ئەو خواستەی نەماوە وە ھەروەھا بەتاڵ بوونی کورسی یەدەگی تیپەکە بەھۆی رۆیشتنی مۆراتا و خامێس و پیپی و دانێلۆ و ماریانۆ دیاز.

بەڵام من لێرەدا باسی ئەو شکستە تەکتیکە دەکەم کە ریال مەدرید تووشی ھاتووە ئەویش شکانی باڵەکانیەتی لەگەڵ سەری تیپەکە .

لە ساڵانی رابردوودا بە تایبەت کۆتا دوو وەرزی زیدان چەکی ھەرە بەھێزی ریال مەدرید باڵەکانی بەرگری بوو ، ( مارسێلۆ ، کارڤاخاڵ ) خاڵی وەچەرخانی درووستکردنی ھێرش لە ریال مەدرید ئەم دوو یاریزانە بوون کە رۆڵێکی گرینگیان لە بنیادنانی ھێرشەکان دەبینی لە رووی ھێرشبردنەوە بە تایبەت مارسێلۆ کە یارمەتیدەرێکی زۆری رۆناڵدۆ بوو بەڵام ئەم دوو یاریزانە لەم وەرزەدا تاکوو ئێستا بە خراپترین باروودۆخدا تێدەپەڕن بە جۆرێک کارڤاخال ئەوکاتانەی یاریی دەکا ھیچ یارمەتیدەرێک نابێ بۆ دروستکردنی ھێرش وە مارسێلۆش لەم وەرزەدا تاکوو ئێستا زۆرترین تۆپی داوە بە تیپی بەرامبەر و تۆپی لەدەست داوە ،

شکانی سەری ریال مەدرید مەبەستم لەوەیە کە چەکێکی تری بەھێزی ریال مەدریدەکەی زیدان لە دوو وەرزی رابردوودا بریتیبوو لە گۆڵکردن بە لێدانی سەر کە ئەمە پلان B تیپەکە بوو ھەرکاتێک ریال مەدرید نەیتوانیایە ھێرش دروست بکا زیدان پەنای بۆ تۆپی بەرز دەبرد کە چەکی ئەم پلانەش کارڤاخال و مارسێلۆ لە باڵەکان و مۆراتا و رۆناڵدۆ لە ھێرشبەر بوون و لە تۆپە وەستاوەکانیشدا رامۆس و پیپی رۆڵیکی گەورەیان دەگێڕا بەڵام ئێستا ھەردوو باڵەکەی ریال تێکشکاوە و ئاستیان بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە ، رۆناڵدۆی لالیگا لە رۆناڵدۆکەی پێشتر ناکا ، مۆراتا و پیپی یانەکەیان جێھێشتووە ، رامۆسیش ئاستی دابەزیووە ھەم لە رووی بەرگریەوە و ھەم لە رووی گۆڵ تۆمارکردنەوە .

بۆیە ریال مەدرید پێویستی بە نوێبوونەوەیە لە باڵەکاندا و وە ھەروەھا لە ھێرشبەری تیپەکەدا چونکە ریال مەدرید توانای گۆڵکردنی ئێجگار کەم بۆتەوە.


‌‌‌
1/11/2018 1:21:32 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ