هەواڵ

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم:بوونی ھێڵی شەمەندەفەر ڕەت دەکەینەوە



بزاڤ پرێس
وەزارەتی گواستنەوە وگەیاندن ڕایگەیاند: "کەلە ھەرێمی کوردستان و لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ھیچ بەڕێوەبەرایەتیەک و بەشێک نیە بەناوی ھێڵی شەمەندەفەر." 
 
ئومێد محمد ساڵح وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاند؛ "ماوەی چەند رۆژێکە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دەنگۆ و ھەواڵێکی ھەڵبەستراو لەبارەی ژمارەی فەرمانبەر و کارمەندانی گوایە (ھێڵی شەمەندەفەر) لە ھەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە ، بۆ خستنەڕووی زانیاری دروست و ورد بۆ ئەوەی ھەموولایەک لایان روون بێت رایدەگەیەنین : لە ھەرێمی کوردستان و لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ھیچ بەڕێوەبەرایەتیەک و بەشێک نیە بەناوی ھێڵی شەمەندەفەر ، ئەوەی ھەیە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گواستنەوەی زەمینی و ھێڵی ئاسنی و تراموای یەو کۆی میلاکاتییان بە ھەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان (     ٧٤٨ ) کارمەندە ."

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە وگەیاندن "وتیشی خستنەڕووی ئەو ژمارە زۆرەی فەرمانبەران دوورە لە راستی و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رێژەی میلاکاتی بە دیوانی وەزارەت و ھەموو بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی بە ھەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و سلێمانیشەوە تەنھا (٥٤٨١) فەرمانبەرە بە ھەمبشەیی و گرێبەستەکانەوەو لە داتاکانیشد ئەو رێژەیە تۆمارکراوە ."

ئاماژەشی بەوە کرد "بۆیە دووپاتی دەکەینەوە کۆی ئەو دەنگۆیە ھیچ راستیەکی تێدانیەو ھەڵبەستراون و لەلایەن خۆشمانەوە لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ، ھەمیشە دەرگامان ئاوەڵایە بۆ خستنەڕووی داتاو زانیاریەکان و  ئامادەین بیانخەینەڕوو ."



‌‌‌
1/11/2018 1:37:23 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ