هەواڵ

دەزگای تەندروستی پێشمەرگە:لەساڵی ٢٠١٧ دا زیاتر یەک ملیۆن نەخۆش سەردانی کردوین


بزاڤ پرێس

سەرلەبەیانی ئەمرۆ کاتژمێر (١١) لەنەخۆشخانەی شۆرش، شەمال جەبار یاوەر بەرێوەبەری گشتی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئاماری سەرجەم کارو چالاکیەکانی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە بۆ ساڵی (٢٠١٧) راگەیاند.

شەمال جەبار یاوەر بەرێوەبەری گشتی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە لەکۆنفرانسەکەدا رایگەیاند: "لە ساڵی (٢٠١٧) دا کۆی ژمارەی نەخۆش زیاتر بووە لە یەک ملیۆن نەخۆش،لە ھەر ١٤ نەخۆشخانە و سەنتەری پزیشکی و تاقیگەکانی سەر بەم دەزگایە."

شەمال جەبار یاوەر وتیشی"بودجەی تەرخانکراوبۆ دەزگای تەندروستی پێشمەرگە  لە ساڵی ٢٠١٣دا ریژەکەی ١٠٠% بووە و لە ساڵی ٢٠١٧ ئەم رێژەیە دابەزیووە بۆ ٢٤% گەرچی ژمارەی نەخۆشی چارەسەر کراو لە دەزگای تەندوستی پێشمەرگە لە ساڵی ٢٠١٣دا کەمتر بووە لە یەک ملیۆن و لە ساڵی ٢٠١٧ رێژەکەی زیادی کردووە بۆ سەروو یەک ملیۆن نەخۆش."

ئاشکراشی کرد "کە ھەر لە ماوەی ئەم ساڵدا (٨٥٠) کەس لە تیمە پزیشکیەکان بەشداری بەرەکانی جەنگیان کردووە و (١٠٤٢) جار ئەمبولانسەکان دەرچوونیان ھەبووە و (١٢) تۆن دەرمان بەسەر میحوەرکاندا دابەشکردووە،ھەروەھا (٦٠) لیژنەی پزیشکی تایبەت بەبریندارانی شەری داعش پێکھینراوە."

ئاماژەشی کرد بەوەی کە"لەلیژنەیەکی ھاوبەشی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و دەزگای تەندروستی پێشمەرگە پێداچوونەوە بۆ دۆسیەی زیاتر لە (٩٠٠٠) پێشمەرگەی کەمئەندامی سەنگەر کراوە و و تا کۆتای دۆسیەی گشت پێشمەرگە کەمئەندامەکانی سەنگەر بەردەوام دەبێن لە کارەکانمان".
  
لەکۆتایدا وتیشی "نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شۆرش دەکرێتەوە کە تا ئێستا ٨٥% کارەکانی و ٨٠% ئامێری بۆ دابین کراوە و بە ھیمەتی خاوەن کار و سەرمایەداران بەدلنییایەوە  ئەم نەخۆشخانەیە دەکەینەوە."



‌‌‌
1/11/2018 3:03:19 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ