هەواڵ

لێبوردنی گشتی چووە بواری جێ بەجێ کردنەوە



بزاڤ پرێس

یاسای لێبوردی گشتی چووە بواری جێبەجێ کردنەوە و لە چاکسازی گەورانی شاری دھۆک (٧٥)سزادراو ئازاد کران.

بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی شاری دھۆک ڕایگەیاند؛ "کاتژمێر( ٤)ئێوارەی ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠١٨/١/١١ لەچاکسازی گەورانی شاری دھۆک ٧٥سزادراو ئازاد کراون وگەڕاونەوە ناوکەس وکاریان.

شایەنی باسە پێشتر بزاڤ پرێس ئاشکرای کردبوو، کە یاسای لێبوردنی گشتی کارەکانی کە پەرلەمان تەواو بووە، و لە (ڕۆژنامەی ویقایە) بڵاوکراوەتەوە،تەنھا ئەولیژنەماوە دەست بەکاربێت کە لەلایەن ئەنجومەنی دادوەریەوە پێک دێت.






‌‌‌
1/11/2018 5:26:18 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ