وەرزش

بەرشەلۆنە کامپ نووی کردە دۆزەخ بۆ سێلتافیگۆ



بزاڤ پرێس/توانا سیوەیلی

لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی ١٦ی جامی شایی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای کامپ نوو میوانداری سێلتافیگۆی کردوو یارییەکەشی بە ٥گۆڵی بێ بەرامبەر لێ بردەوە .

یانەی بەرشەلۆنە ھەر لە سەرەتاوە کۆنتڕۆڵی یارییەکەیان کردوو لیۆنێل میسی ئەرژەنتینی لە پاسێکی خۆردی ئەلبا لە خولەکی ١٣ تۆڕی سێلتای ھەژاند ، ئاست بەرزی یاریزانانی بەرشەلۆنە بەردەوام بوو بە ھەمان سیناریۆی گۆڵی یەکەم لیۆنێل میسی لە خولەکی ١٥ گۆڵی دووەمی تۆمارکرد ، بەرشەلۆنە و کوڕانی ڤالڤێردی لە ھێرشکردن بەردەوام بوون بۆ سەر گۆڵی بەرامبەر لە خولەکی ٢٨ لیۆنێل میسی پاسێکی ئاڕاستەی خۆردی ئەلبا کردوو ئەویش تۆڕی ھەژاند ،  بەرشەلۆنە لە گۆڵکردن نەوەستا لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی لە خولەکی ٣١ گۆڵی چوارەمی بارسای بەدست ھێنا .

لە تایمی دووەمدا یانەی بەرشەلۆنە بەردەوام بوو لە سەر پێشکەشکردنی ئاستی بەرز و نمایشی جوان ، ئیڤان ڕاکیتیچی کرواتی لە خولەکی ٨٧ بە لێدانی سەر گۆڵی پێنجەمی تۆمار کردوو کۆتایی بە کاروانی گۆڵەکان ھێنا .

یانەی بەرشەلۆنە بە ئەنجامی یاری چوون و ھاتن توانی بە ئەنجامی ٦ بە ١ خۆی بگەیەنێتە قۆناغی ٨ ی جامی شایی ئیسپانیا کوپا دێل ڕێ .


‌‌‌
1/12/2018 7:05:08 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو