هەواڵ

ڕانیه‌..هاوڵاتیه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا


بزاڤ پرێس

 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕایگەیاند؛"به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ كاتژمێر 6:00 پاش به‌ده‌ستهێنانی زانیاری هێزه‌كانمان ته‌رمی هاوڵاتیه‌كیان له‌ ناوچه‌ی پیشه‌سازی له‌ دوكانه‌ی خۆیدا دۆزیه‌وه‌ كه‌ ته‌مه‌نی 25 ساڵه‌ له‌ ڕه‌گه‌زی( نێر)، پاش گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ڕانیه‌ ده‌ركه‌وت شوێنه‌واری 1 فیشه‌ك به‌سه‌ر جه‌سته‌یه‌وه‌ دیاره‌."
پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکراشی کرد "دوای گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی له‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستگیرا به‌سه‌ر چه‌كی به‌كار هاتوو له‌ جۆری (ده‌مانچه‌)."

وتیشی "بۆ دڵنیابوون له‌ هۆكاره‌كه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی مردنه‌كه‌ی كه‌ ئایه‌ خۆكوژیه‌ یان كوشتنه‌ ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی په‌یمانگای پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كراو دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌."



‌‌‌
1/13/2018 3:02:12 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ