مێژوو

لەنێوان (عومەری سەید عەلی) و (بەرھەم سالح) و (عەلی باپیر)


بزاڤ پرێس

محەمەد سالار (پاشا)

١. ناو
- سەید عومەر: عومەر عەلی محەمەد ناسراو بە(عومەری سەید عەلی).
- د.بەرھەم: بەرھەم ئەحمەد ساڵح قاسم ناسراو بە (د. بەرھەم).
- عەلی باپیر: عەلی باپیر وەتمان ئاغا ناسراو بە(م.عەلی باپیر).

٢. شوێنی لەدایکبون
- سەید عومەر: لەشاری سلێمانی لەدایکبوە.
- د.بەرھەم: لەشاری سلێمانی لەدایکبوە.
- عەلی باپیر: لەگوندی (کەنجارە)ی سەر بەشارە دێی (سەنگەسەر)ی سەر بە ‌شارۆچکەی (پشدەر)ی سەر بەپارێزگای سلێمانی لەدایکبوە.

٣. ساڵی لەدایکبون
- سەید عومەر: لەساڵی (١٩٤٥ز) لەدایکبوە و تەمەنی (٧٣) ساڵە.
- د.بەرھەم: لەساڵی (١٩٦٠ز) لەدایکبوە و تەمەنی (٥٨) ساڵە.
- عەلی باپیر: لەساڵی (١٩٦١ز) لەدایکبوە تەمەنی (٥٧) ساڵە.

٤. پێگەی بنەماڵە
- سەید عومەر: لەخانەوادەیەکی ئاسایی ھەژار لەدایکبوە.
- د.بەرھەم: لەخانەوەدایەکی خوێندەوا لەدایکبوە، باوکی (حاکم) بوە.
- عەلی باپیر: لەخانەوادەیەکی ئاسایی بەرەچەلەک ئاغا لەدایکبوە.

٥. خوێندن
- سەید عومەر: دەرچوی خانەی مامۆستایانە لەسلێمانی.

- د.بەرھەم: ئەم بڕوانامانەی ھەیە:-
- - بەکالریۆس لەئەندازیاری مەدەنی لەزانکۆی کاردیڤ لەبەریتانیا.
ـ ـ بەکالریۆس لەئامار و کۆمپیتەر لەزانکۆی لیڤەرپول.
ـ ـ دکتۆرا لەئامار و کۆمپیتەر لەزانکۆی لیڤەرپول.

- عەلی باپیر: پەیمانگای ئیسلامی تەواو کردوە لەسلێمانی، و (٢) ساڵی کۆلێژی (فقە)ی خوێندوە لەکۆلێژی شەریعە لەنەجەف دواتر تەواوی نەکردوە و لەساڵی (١٩٨٣) ئیجازەی مەلایەتی لەئەوقافی ھەولێر وەرگرتوە بوەتە پێشەواو وتاربێژ لەمزگەوتی (نەورەسی) لەرانیە.

٦. یەکەمین وێستگەی سیاسی
- سەید عومەر: یەکەمین وێستگەی سیاسی بریتیە لە (کۆمەڵەی مارکسی – لینینی) کوردستان.
- د.بەرھەم: یەکەمین وێستگەی سیاسی بریتیە لە (کۆمەڵەی مارکسی – لینینی) کوردستان.
- عەلی باپیر: یەکەمین وێستگەی سیاسی بریتیە لە (بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کوردستان).

٧. پارتی بون
- سەید عومەر: بەشداری شۆرشی ئەیلولی کردوە لەساڵی (١٩٧٤).
- د.بەرھەم: ھیچ بەشدارییەکی نەبوە لەشۆرشی ئەیلول وەک خۆی.
- عەلی باپیر: ھیچ بەشدارییەکی نەبوە لەشۆرشی ئەیلول.

٨. خێزانداری
- سەید عومەر: یەک جار ژیانی خێزانداری پێک ھێناوە لەتەمەنێکی ھەڵکشاودا!.
- د.بەرھەم: یەک جار ژیانی خێزانداری پێکھێناوە.
- عەلی باپیر: (٣) جار ژیانی خێزانداری پێک ھێناوە.

٩. ھاوسەرگیری سیاسی
- ھیچیان ھاوسەرگیرییان سیاسی نەبوە.

١٠. منداڵ
- سەید عومەر: ھیچ منداڵێکی نیە.
- د.بەرھەم: خاوەنی کور و کچێکە.
- عەلی باپیر: خاوەنی سەرو (١٠) منداڵە.

١١. زمان
- سەید عومەر: زمانەکانی کوردی و عەرەبی و کەمێک سویدی دەزانێت.
- د.بەرھەم: زمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی دەزانێت.
- عەلی باپیر: زمانەکانی کوردی و عەرەبی و فارسی دەزانێت.

١٢. ئەو حیزبانەی کاریان تیادا کردوە
- سەید عومەر: لەحیزبەکانی (پارتی، رێکخراوی کۆمەڵەی رەنجدەران، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بزوتنەوەی گۆران) کاری کردوە.
- لە رێکخراوی (کۆمەڵەی رەنجدەران و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و ھاوپەیمانی و بۆ دیموکراسی و دادپەروەری) کاری کردوە.
- عەلی باپیر: لەبزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی و بزوتنەوەی ئیسلامی و بزوتنەوەی یەکبونی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی) کاری کردوە.

١٣. نوسین
- سەید عومەر: ھیچ نوسین و کتێبێکی نیە.
- د.بەرھەم: ھیچ نوسین و کتێبێکی نیە.
- عەلی باپیر: نزیک بە (٦٠) کتێبی بەھەردوو زمانی کوردی و عەرەبی ھەیە.

١٤. زیندان
- سەید عومەر: لەساڵی (١٩٧٦) لەلایەن حکومەتی عێراقی دەستگیرکراوە و زیندانی کراوە.
- د.بەرھەم: لەساڵی (١٩٧٩) لەلایەن حکومەتی عێراقی دەستگیرکراوە و زیندانی کراوە.
- عەلی باپیر: لەساڵی (٢٠٠٣) لەلایەن سوپای ئەمەریکاوە دەستگیرکرا و (٢٢) مانگ زیندانی کرا.

١٥. شاخ
- سەید عومەر: لەساڵی (١٩٧٩) پەیوەندی کردوە بەشاخەوە.
- د.بەرھەم: پاش ئازادکردنی لەزیندان راستەوخۆ چوەتە دەرەوەی وڵات.
- عەلی باپیر: لەساڵی (١٩٨١) چوەتە دەرەوە و گەراوەتەوە پاشان بەیەکجاری لەساڵی (١٩٨٧) چوەتە شاخ.

١٦. چەکداری
- سەید عومەر: کاری چەکداری و پێشمەرگایەتی کردوە.
- د.بەرھەم: کاری چەکداری نەکردوە.
- عەلی باپیر: کاری چەکداری و پێشمەرگایەتی و جیھادی کردوە.

١٧. بریندار بوون
- سەید عومەر: لەساڵی (١٩٨٠) بەسەختی بریندار بوە.
- د.بەرھەم: بریندار نەبوە.
- عەلی باپیر: بریندار نەبوە.

١٨. پەرلەمانتاری
- سەید عومەر: لەخولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان لەساڵی (١٩٩٢) بەئەندامی پەرلەمان ھەڵبژێردراوە لەسەر لیستی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.
- د.بەرھەم: ئەندامی پەرلەمان نەبوە.
- عەلی باپیر: لەساڵی (٢٠١٠) بوەتە ئەندام لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی کۆمەڵی ئیسلامی لەشاری ھەولێر.

١٩. حکومەت
- سەید عومەر: ھیچ بەرپرسیارێتکی نەبوە لەناو حکومەتی ھەرێمی کوردستان.
- د.بەرھەم: لەساڵی (٢٠٠١) و (٢٠٠٩) بوەتە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.
- عەلی باپیر: ھیچ بەرپرسیارێتکی وەرنەگرتوە لەناو حکومەتی ھەرێمی کوردستان.

٢٠. ژیان لەدەرەوە
- سەید عومەر: لەوڵاتی سوید ژیاوە.
- د.بەرھەم: لەھەردوو وڵاتی بەریتانیا و ئەمەریکا ژیاوە.
- عەلی باپیر: تەنھا بۆ سەردان چوەتە دەرەوەی وڵات.

٢١. وێستگەکانی کاری سیاسی
- سەید عومەر: ئەم پۆست و بەرپرسیارێتیانەی ھەبوە:-
- - ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان.
- - بەرپرسی رێکخستنەکانی یەکێتی لەئەوروپا.
- - ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی.
- - بەرپرسی مەکتەبی رێکخستن.
- - بەرپرسی مەکتەبی دارایی.
- - بەرپرسی مەڵبەندی (١)ی یەکێتی لەسلێمانی.
- - کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.
- - بەرپرسی بەرەی ریفۆرم لەناو یەکێتی نیشیتمانی کوردستان.

- د.بەرھەم: ئەم پۆست و بەرپرسیارێتیانەی ھەبوە:-
- - کارکردن لەشانە نھێنییەکانی کۆمەلەی مارکسی ـ لینینی.
- - ئەندامی لیژنەی رێکخستنەکانی ئەوروپای یەکێتی.
- - بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی.
- - نوێنەری یەکێتی لەواشنتۆن.
- - لەکۆنگرەی یەکەمی یەکێتی بوەتە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی.
- - سالی (۲٠٠۱) بوەتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی.
- - لە کۆنگرەی سێیەم لەساڵی (٢٠١٠) بوەتە جێگری دوەمی سکرتێری گشتی یەکێتی.

عەلی باپیر: ئەم پۆست و بەرپرسیارێتیانەی ھەبوە:-
- - پەیوەندی کردن بەبزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی لەکوردستان.
- - دامەزرێنەر و بەرپرسی ھێزی (حەمزە) بوە لەناو بزوتنەوەی ئیسلامی.
- - پێکھێنانی ئەنجومەنی شورای یەکگرتوو لەناو بزوتنەوەی ئیسلامی.
- - بوەتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسلامی (دەنگی یەکەمی کۆنگرەی ھێناوە).
- - دامەزرێنەر و بەرپرسی مەکتەبی رێکخستن بوە لەناو بزوتنەوەی ئیسلامی.
- - دامەزراندنی کۆمەڵی ئیسلامی.

٢٢. کاری ئێستا
- سەید عومەر: رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆرانە نزیکەی (٦) مانگە.
- د.بەرھەم: سەرۆکی ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەرییە (٣) رۆژە.
- عەلی باپیر: ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیە بۆ ماوەی (١٧) ساڵە.

٢٣. ئاراستەی فکر
- سەید عومەر: کەسایەتیەکی سکۆلارە.
- د.بەرھەم: کەسێکی لیبرال – دیموکراتە.
- عەلی باپیر: کەسێکی ئیسلامییە.

٢٤. پرۆژەی ئابوری
- سەید عومەر: خاوەنی ھیچ جۆرە پرۆژەیەکی ئابوری نیە و لەخانوی کرێدایە.
- د.بەرھەم: خاوەنی پرۆژەی ئابورییە بەناراستەوخۆ و سەرۆکی ئەنجومەنی بەرێوەبردنی زانکۆی ئەمەریکییە لەسلێمانی.
- عەلی باپیر: خاوەنی پرۆژەی ئابوری نیە وەک تاک!

٢٥. خاڵی پۆزەتیڤ
- سەید عومەر: خاوەنی ئەم خاڵە پۆزەتیڤانەیە:-
- - کەسێکی نەرمە لەسیاسەت کردن.
- - توانایەکی باشی ھەیە لەمفاوەزات کردن.
- - توانایەکی باشی ھەیە لەئیدارەدانی ململانێ.
- - خاوەنی رابردویەکی پاکە لەروی فەسادەوە.
- - تا ئێستا بەرگری لەپۆستەکەی کردوە لەگەل بونی دەنگی نارازی.

د.بەرھەم: خاوەنی ئەم خاڵە پۆزەتیڤانەیە:-
- - خاوەنی پەیوەندییەکی قوڵە لەگەل جەمسەرە بەھێزەکانی سیاسەت کردن لەدونیا.
- - خاوەنی بەشێک لەشەقامە لەتەواوی کوردستان.
- - لای بەشێک لەخەڵکی بەکەسی یەکەمی مفاوەزات ئەژمار دەکرێت لەکوردستان.
- - لەدەرەوەی ئایدۆلۆژیا و ناوچەگەری سیاسەت دەکات.
- - بەھۆی بەرپرسیارێتی لەبەغدا خاوەنی تۆرێکی باشی پەیوەندییە لەگەل سیاسەت و فیگەرەکانی لەعێراق.

عەلی باپیر: خاوەنی ئەم خاڵە پۆزەتیڤانەیە:-
- - بەتوانای خۆی و لەماوەیەکی کەمدا بوەتە عەلی باپیر.
- - ئەزمونی ھەردوو کاری چەکداری و سیاسی کردوە.
- - دەتوانێت ستراتیژ و تاکتیک بگۆرێت بەپێی ویستی قۆناغەکان.
- - گۆرینی وتاری لەدینی بۆ سیاسی و ئیسلاحی.
- - خاوەنی بەشێک لەشەقامی ئیسلامی وناڕازییە.

٢٦. خاڵی نێگەتیڤ
سەید عومەر:
- - خاوەنی پێگە نیە لەشەقامدا.
- - قەبوڵکراو نیە لەلایەن بەشێک لەسیاسەتمەدرانی و لایەنگرانی رادیکالی گۆران.
- - رکابەری بەھێزی ھەیە لەقیادەی گۆران.
- - نەبونی توانای بریاردانی خێرا.
- - خاوەن توانای نوسین و وتاربێژی و مانۆری سیاسی نیە.

د.بەرھەم:
- - بەرپرسیارێتی بەشێکی خراپی ئەدای حکومەت ھەڵدەگرێت ئەو کاتە سەرۆکی حکومەت بوە.
- - بونی چەند دۆسییەکی گەندەڵی ئەو کاتەی بەرپرسیارێتی ھەبوە.
- - نەبونی ئەنجام لەھەندێک مانۆرەکانی.

عەلی باپیر:
- - دەرنەچون لەبازنەی ئیسلامی و عەلمانی.
- - باوەرنەبون بەدیموکراسی (لەئاستێکی مامناوەند).
- - ئەداکردنی ھەندێک مانۆر وەک ستراتیژ لەکاتێکدا تاکتیکە!
- - خانەنشین بونی وەک بەرێوەبەری گشتی ئەگەرچی ئەو پۆستەی وەرنەگرتوە.
- - وتاردانی سیاسی بەزمانی ئاینی.
- - نەبونی پرۆژەی جدی بۆ تێپەراندنی قۆناغەکان.

خولاسە:
ھیچ کام لە (کۆمەڵی ئیسلامی و بزوتنەوەی گۆران و ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەی) بەتەنیا ناتوان کاریگەری دروست بکەن، بەڵام:
- بونی بزوتنەوەی گۆران وەک ھەڵگری دەنگێکی ئێجگاری زۆری شەقام و سەدان سەرکردوە و کادیری زرنگ.
- بونی کۆمەڵی ئیسلامی وەک ھێزێکی خاوەن دەنگ و ھەڵگری ئومێدی شەقامی ئیسلامی کوردی.
- بونی د.بەرھەم وەک کەسایەتیەکی کاریگەر و خاوەن پەیوەندی جیھانی و عێراقی.
دەتوانن باشتر بن لەئێستا!


‌‌‌
1/13/2018 4:07:33 PM
Print Friendly and PDF
123
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ