هەواڵ

کەلار..منداڵیک گیانی لە دەست دا


بزاڤ پرێس

ڕائیدی مافپەروەر علی جەمال قدووری وتەبیژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند:"ئێوارەی ئەمڕۆ شەمە لەگەڕەکی گازینۆی قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک لەجۆری فۆرت ئافرەتێک و منداڵەکەی دەشێلێت پاش گەیاندنیان بەنەخۆشخانە منداڵەکە بەناوی (محمد غەفار محمد ) لەدایکبووی 2013 گیانی لەدەستدا ".

وتەبێژەکەی پۆلیس ئاشکراشی کردوە "دایکی بەسەختی برینداربووە لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار چارەسەری پێویستی بۆدەکرێ".

وتیشی " شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندکراوە."



‌‌‌
1/13/2018 6:14:03 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ