وەرزش

بەرشەلۆنە یاری مینای بە دەزگاکانی ڕاگەیاندن ناساند



بزاڤ پرێس/توانا سیوەیلی

دوای ئەوەی ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی یاری مینای بەرگریکاری کۆڵۆمبی و یاریزانی یانەی پالمێراسی بەڕازیلی گواستەوە ڕیزەکانی ئەمڕۆ 13 /1/2018 بە هاندەران و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ناساند .

یاری مینای کۆڵۆمبی بە بڕی 11 ملیۆن  و هەشسەد هەزار یۆرۆیە و بۆ ماوەی پێنج وەرز تا 2023 پەیوەندی بە یانەی بارشەلۆنەوە کرد وو بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 100 ملیۆن یۆرۆیە .

یاری مینا دوای پشکنینی پزیشکی و  ئیمزاکردنی گرێبەستەکەی خۆشحاڵی خۆی ڕاگەیاند بە پەیوەندی کردنی بە یانەی بەرشەلۆنەو وتی سووپاسی خودا و خێزانەکەم دەکەم ئاواتەکەم هاتەدی کە یاری کردن بوو لە بەرشەلۆنە و لە ژێر دەستی ڤاڵڤێردی .


‌‌‌
1/13/2018 6:24:48 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ