هەمەڕەنگ

سەرتاشێک لە ھەڵەبجە بێ بەرامبەر سەری نەخۆشانی ئۆتیزم چاک دەکات



بزاڤ پرێس :دانیار جێڵەی 

 ھەڵۆ نادری تەمەن ٤٨ ساڵ، ماوەی زیاتر لە ٢٥ ساڵە لە گەڕەکی شارەوانی پارێزگای ھەڵەبجە بە سەرتاشییەوە سەرقاڵە، ماوەی چەند ساڵێکە لە ‌بۆنە جۆراوجۆرە ئایینیەکاندا کاری خێرخوازی ئەنجام دەدات و ھەر جارەو دیارییەک دەبەخشێتە پەیڕەوانی ئایینە جیاوازەکانی ئیسلام و مەسیحی خۆشی کاکەییە.

سەبارەت بەکارە خێرخوازییەکانی، ھەڵۆ نادر، بە بزاڤ پرێسی ڕاگەیاند :"لەبۆنە جۆراوجۆرەکانی ئایینە جیاوازەکانی ئیسلام و کریستیان، کاری خێرخوازی ئەنجام دەدەم، ئەوەش بەمەبەستی پەرەدان بە پێکەوەژیانی ئایینە جیاوازەکان کە لەدێزەمانەوە تا ئێستا لەھەڵەبجە ڕەنگی داوەتەوە و توانیومە تا ئێستا (١٣) کاری خێرخوازی ئەنجام بدەم کە نۆ دانەیان تایبەت بووە بە ‌ئایینی ئیسلام و چواری تریشیان بۆ ئایینی مەسیحی بووە."

ئەو سەرتاشە کاکەیە دەشڵێت :"دەمەوێت لەڕێگەی پیشەکەمەوە کاری پێکەوەژیانی ئایینە جیاوازەکانی ھەڵەبجە زیاتر پەرە پێ بدەم."


‌‌‌
1/13/2018 6:30:23 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ