وەرزش

لە خولی ئینگلتەرا چێڵسی و لیستەر سیتی یەکسان بوون


بزاڤ پرێس/توانا سیوەیلی

لە یاریگای ستامفۆرد بریدج یانەی چێڵسی میوانداری یانەی لیستەر سیتی کرد و یاریەکەش بەئەنجامێکی سپی کۆتایی ھات .

لە ھەفتەی ٢٣ خولی تۆپی پێی یانەکانی ئینگلتەرا ناسراو بە پریمەرلیگ چێڵسی و لیستەر سیتی ڕووبەڕووی یەک بوونەوە .

لە ھەردوو تایمەکە بەدرێژایی ٩٠خولەک ھیچ کام لە یانەکان نەیان توانی تۆڕی یەکتر بھەژێنن ، ناوژیوان چەندین کارتی زەردی بەڕووی یاریزانانی ھەردوولا بەرزکردەوە و یاریزانی لیستەر سیتی بینجامین تشایلول بە کارتی سوور کرایە دەرەوەی یاریگا .

یانەی چێڵسی ٤٧ خاڵی ھەیە لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی دایە یانەی لیستەر سیتی ٣١ خاڵی ھەیە لە  پلەی ھەشتەمدایە ، ئەگەر سبەی لیڤەرپووڵ لە مان سیتی بباتەوە ئەوا پلەی سێیەم داگیر دەکات .


‌‌‌
1/13/2018 8:18:55 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ