هەواڵ

دادگای سلێمانی داوا دەکات پارێزبەندی لەسەر ھۆشیار عەبدوڵڵا ھەڵبگیرێ



بزاڤ پرێس
دادگای سلێمانیی،(دادگای کەتنی سلێمانی/ چوارەم) جارێکی تر داوای ھەڵگرتنی پارێزبەندی(حێانە)لەسەر پەرلەمانتاری گۆڕان ھۆشیار عەبدوڵڵا دەکات و پەرلەمانی عیراقیش لەوەڵامی دادگای سلێمانیدا لە رێگەی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمەوە لە بەغداد،دەڵێت ، پێویستە لە رێگە و بە بریاری ئەنجومەنی بالای دادگای فیدرالیەوە ئەو داوایە بکەن.


لەڕاگەیندراوێکیدا کەوێنەیەکی دەست بزاڤ پرێس کەوتوە ھۆشیار عەبدوڵڵا ڕایگەیاند:دادگای سلێمانیی،(دادگای کەتنی سلێمانی/ چوارەم) جارێکی تر داوای ھەڵگرتنی پارێزبەندی(حێانە)لەسەر پەرلەمانتاری گۆڕان ھۆشیار عەبدوڵڵا دەکات و پەرلەمانی عیراقیش لەوەڵامی دادگای سلێمانیدا لە رێگەی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمەوە لە بەغداد،دەڵێت ، پێویستە لە رێگە و بە بریاری ئەنجومەنی بالای دادگای فیدرالیەوە ئەو داوایە بکەن، دەشڵیت ئامادەم دەستبەرداری ئەو مافە دەستوریەم ببم و بێ ھەڵگرتنی حێانە برۆمە دادگا چونکە بەھۆی داکۆکیکردنمان لە بەرژەوەندی گشتیی سکاڵامان لەسەر تۆمارکراوە.

لەسەر ئەو کەیسانەی کە تایبەتن بەو ماوەیەوە کە بەرێوەبەری کەناڵی کەی ئێن ئێن بوە ، بە ماددەی ۹ ی یاسای ژمارە ۳٥ ی ساڵی۲٠٠۷ لەسەری تۆمارکراون جارێکی تر دادگای سلێمانی داوا لە پەرلەمان دەکات پارێزبەندی لەسەر ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان ھەڵبگیرێت .

لەو روەوە ھۆشیار عەبدوڵڵا رایگەیاندوە ؛"بە گوێرەی دەستور ماددەی ٦۳ ، فەقەرەکانی ب و ج ، حاڵەت و کەیسەکانیی ھەڵگرتنیی حەێانە رونن و ئەو کەیسانەی ئێمە کە(جنح)ن ، ناگرێتەوە ، لەگەڵ ئەوەشدا زیاتر لە جارێک رامانگەیاندوە کە ئەگەر دادگای سلێمانی قبوڵی بێت بێ ھەڵگرتنیی حێانە لەبەردەمیاندا ئامادە بین ئێمە بەو پەری خۆشحالیەوە دەڕۆینە دادگا و شانازیش بە ھەمو ئەوماوەیەوە دەکەین کە لە کەی ئێن ئێن بوین و بەو سکالایانەشەوە کە لەسەرمان تۆمار کراون ، چونکە لە پێناوی چاکەی گشتی و ھۆشیاری کۆمەڵگە و گۆرانکاریدا تێکۆشاوین و کارمانکردوە."

ھۆشیار عەبدوڵڵا رایگەیاندوە "بە فەرمیی نوسراو ئاراستەی دادگای سلێمانیی دەکەین ئەگەر چاوەرێن پارێزبەندیمان لە سەر ھەڵبگیرێ دەستور لەو روەوە رێگرە و ئەگەریش بی ھەڵگرتنی حێانە ئامادەن بڕۆینە بەردەمیان کێشەیەکمان نیە و ئێمە ئامادەین تنازل لەو مافە دەستوریەمان بکەین."

ئەوەشی راگەیاندوە؛"لە ھەموو ئەو سکاڵایانەی وەک بەرێوەبەری KNN لەسەرمان تۆمارکراون تا ئێستا یەک سکاڵاشمان نەدۆڕاندوە ، ئەمەش دروستی ئاراستەی کارکردنی ئێمە نیشان دەدات ."

دادگای سلێمانی لە سێ ساڵی رابردودا، چەندین جار داوای لە پەرلەمانی عیراق کردوە کە پارێزبەندی لەسەر ئەو پەرلەمانتارەی گۆران ھەڵبگیرێ ، لە دوا نوسراودا فەرمانگەی یاسایی پەرلەمان لە وەڵامی دادگای سلێمانیدا ، رێوشوێنی چۆنێتی ئاراستەکردنی نوسراویان بۆ ھەڵگرتنی حێانە لەسەر پەرلەمانتار رونکردۆتەوە .




‌‌‌
1/21/2018 2:48:41 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ