هەواڵ

ھاوسەرۆکی کانتۆنی عەفرین دواین زانیاری لەبارەی شەری عەفرینەوە ئاشکرادەکات



بزاڤ پرێس/ھۆشیارجەمال

هاوسەرۆکی کانتۆنی عەفرین :سوپای تورکیا و گروپەکانی هاوکاری بەردەوامن لەهێرش و فرۆکەکانی تورکیا بە ئاسمانی عەفریدا دەسوڕێنەوە، بازگەکانی یەپەگە بۆردوومان دەکەن ،دەشڵێت دواین زانیاری لە نەخۆشخانەی عەفریەنەوە ئەوەیە کە (١٢)شەهید و بریندار هەیەکە دوانیان شەرڤانانن،وڕەوشی تەندروستی هەندێکیان ناجێگیرە.

ھێڤی مستەفا ھاوسەرۆکی کانتۆنی عەفرین لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ بزاڤ پرێس رایگەیاند؛"سوپای تورکیا و گروپەکانی ھاوکاری بەردەوامن لەھێرش و فرۆکەکانی تورکیا بە ئاسمانی عەفریدا دەسوڕێنەوە،و بازگەکانی یەپەگە بۆردوومان دەکەن."

ھێڤی مستەفا وتیشی ؛"ئامانجی دەوڵەتی تورکیا ئەوەیەن پرۆژەی کورد ڕابگرێ و ئیرادەی گەلی کورد تێکبشکێنی بەڵام گەلی کورد لە سەر خاکی خۆی بەردەوام دەبێت لە بەرگری."

ئاشکراشی کرد"لە ئیستا دا ھێرشی زەمینی دەستی پێ کردوە  بەڵام سەرجەم هێرشەکان تێکشکێنراوە."

ئاماژەشی کرد بەوەی کە ناتوانن ژمارەی  دروست و تەواوی شەھید وبریندارەکان لە ئیستادا بڵاوبکەنەوە بەڵام دواین زانیاری لە نەخۆشخانەی عەفریەنەوە ئەوەیە کە (١٢)شەھید و بریندار ھەیەکە دوانیان شەرڤانانن،وڕەوشی تەندروستی ھەندێکیان ناجێگیرە.

شایەنی باسە دوێنی ئێوارە سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنی عەفرینی دەست پێکرد و ناوی نا ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون.


‌‌‌
1/21/2018 4:02:26 PM
Print Friendly and PDF