راپۆرت

ئایا لە سوریا کورد تورکیا تێک دەشکێنن؟


نوسینی مایکل ڕۆبن

وەرگێڕانی: مێدیتریانە / د.پشتیوان فەرەج

تورکیا بە ڕاجیمە پەلاماری شاری عەفرینی کوردیدا لە سوریا, ئەو شارەکەی کە کورد لە سوریا بەڕێوەی دەبات دوای ئەوەی کە ئەلقاعیدە و تیرۆریستانی داعشیان تێکشکاند. بەرپرسەکانی تورکیا دەڵێت ئەوان پلانیان ھەیە کە پشتوێنێکی سەلامەتی بەدرێژایی (  ٢٠ )  میل لە سوریا دروستدەکەن لەسەر سنوری تورکیا. ئەردۆغان ھەڕەشەی لە کوردی تورکیا کرد ئەگەر ئەوان لەجیاتی کوردانی سوریا بێنە گۆ، وە بەڵێنی سەرکەوتنی دا لەماوەیەکی کورتدا.

ئەمە ھەڵەیەکی کوشندەی ئەردۆغانە، ھەڵەیەک کە لەوانەیە تورکیا گۆج بکات. ئەردۆغان نەخۆشی غروری ھەیە و دەستێوەردانە سەربازی و سیاسیەکانی زۆر قورس لەسەر تورکیا کەوتووە. کاتی خۆی تورکیا جێ ی شانازی ناتۆ بوو بەڵام ئێستا خزمەتگوزاریە سەربازی و ئەمنیەکانی تورکیا لە سێبەر زیاتر ھیچی تر نین. سوپا و ئەمنی تورکیا نە ئەزمونیان ھەیە نە راھێنان نە دیسیپلینی نەوەی پێشوی خۆیان ھەیە. لە ئێستا لە ھەر چوار فرۆکەوانێکی تورکیا یەکێکیان لە زینداندایە و زۆربەی فرۆکە ئێف ١٦ کانی تورکیا لەزەوی کەوتون بەھۆی نەبوونی فرۆکەوانی مەشق پێکراو. لە ٢٠١٢ دا ھێزەکانی سوریا فرۆکەیەکی ئیف ٤ ی تورکیایان خستە خوارەوە. وە کوردەکان چەندین ھەلیکۆپتەری تورکیایان خستۆتە خوارەوە.

ئەوەش ڕوون نیە ئایا سوپای تورکیا توانای شەڕی بەشێوەیەکی کاریگەر ھەیە .لەوانەیە تورکیا دەسەڵاتی بەسەر ھەندێک لەناوچەکانی سوریا ھەبێت بەڵام بونی تورکیا لە سوریا تەنھا لەسەر ئاستی سیمبۆلدایە نەوەم واقیع. ئەمەش ئەو ھۆیە کە دەزگای میتی تورکیا کۆمەک و ھاریکاری  بەرەی نوسرەی سەر بە ئەلقاعیدەی کرد وە ڕێگەی بەداعش دەدا بە ئازادی بەسنورەکانی تورکیادا تێپەڕن بۆ سوریا. بەکورتی، ئەردۆغان دەیویست ڕۆڵی فەرماندەیەکی  سەربازی ببینێت، لەکاتێکدا پێویست بەوە ناکات خۆی شەڕی قورس بکات، دەیەوێت لاسایی ئەزمونی  موستەفا کەمال ئەتاتورک بکات کە ناوبانگی پێدەرکرد و بوو بە دامەزرێنەری کۆماری تورکیا.

چەندین نمونە ھەیە بۆ ئەوەی لاوازی ھێزەکان و سوپای تورکیا لەبەرامبەر نەیارەکانی خۆی لە سوریا بخەینە ڕوو. لە( ٢٠١٦) دا داعش دوو فرۆکەوانی تورکیای سوتاند کە لە سوریا دەستگیری کردن. کە ئەگەر تورکیا بەھێز بوایە نەیدەھێشت ئەو فرۆکەوانانەی بکەوێـتە دەست داعش ، ئەمەش بەڵگەیە کە تورکیا لە ھەواڵگیریدا وڵاتێکی لاوازە و کەموکورتی گەورەی ھەیە. یان ئەگەر تورکیا بەھێز بوایە ئەوا دەیتوانی شوێنی ئەو فرۆکەوانانەی دەست نیشان بکردایە پێش ئەوەی بکەونە دەست داعش و ئەمەش دیسانەوە بەڵگەیەکە لەڕووی ھەواڵگیریەوە تورکیا کورتی ھێناوە. ھەر بۆیە ئەردۆغان نەیتوانی دان بە شکستی خۆیدا بنێت کاتێک کە ئەو دوو فرۆکەوانە سوتێنران، بۆیە ئەردۆغان تەنھا نکۆڵی لە کوشتنی ئەوان دەکرد و ڕەتی کردوە دان بە راستی ئەو ڤیدیۆیەدا بنێـت کە بڵاوکرایەوە و لە میدیاکانەوە نەیھێشت ئەو فیدیۆیانە بڵاوبێتەوە.

خاڵێکی تری لاوازی تورکیا تێکچونی ئاسایشی ناوخۆی ئەو وڵاتەیە. بۆ دەیان ساڵە تیرۆریستان بەدڵی خۆیان پەلاماری تیرۆریستی لە تورکیا ئەنجام دەدەن، راستە چەند جارێک ھێزی ئەمنی و ئاسایشی تورکیا توانیویانە ھەندێک ھەوڵی تیرۆریستی پوچەک بکەنەوە بەڵام ئەمە کاریگەر نەبووە. دوای ئەوەی کە ئەردۆغان لەدوای کوردەتاکە دەستی کرد بە پاکتاوکردنی بەرپرسە باڵاکانی سەربازی و ئەمنی وڵاتەکەی یان سزادانیان بەگواستنەوەی شوێنی کارەکانیان ئەمە بوو بەھۆی زیادبوونی پەماری تیرۆریستی نەک تەنھا لەناو تورکیا بەگشتی بەڵکو لەناو شارە گەورە و سەلامەتەکانی وەک ئیستانبول و ئەنقەرە. ئەمەش شتێکی نەزانراو نیە بۆ کەسێک کە شارەزای مێژوو بێت. بۆ نمونە دوای ئەوەی کە جۆزیف ستالینی دیکتاتۆری یەکێتی سۆفیەت دەستی کرد بە پاکتاوکردنی نەیارەکانی لەناو سوپای سوور پێش ئەوەی کە نازیەکان وڵاتەکەی داگیر بکەن لەکاتی جەنگی جیھانی دووەم. یان بۆ نمونە ئەو ھۆکارەی کە وای کرد عێڕاق بەئاسانی بچێتە ناو خاکی ئێرانەوە لە بەھێزی عێڕاقەوە نەبوو بەڵکو  بەھۆی ئەوەوە بوو کە ئایەتوڵا رۆحەولا خومەینی دەستی بەپاکتاوکردنی بەرپرسە سەربازیەکانی ئێران کردبوو لە قۆناغی پاکتاوکردنی دوای شۆڕشی ئیسلامی. یان لەم دواییەانەدا داعش بەئاسانی توانی کە موسڵ بگرێت چونکە نوری مالیکی بەرپرسە پرۆفێشناڵە سەربازیەکانی لەسەر کارەکانی خۆیان لادەدا و لەجیاتی ئەوان ھەوادارانی خۆی دادەنا کە ھەر لەگەڵ یەکەم فیشەی داعشدا وەک مریشک ھەڵھاتن و موسڵ کەوتە دەست داعش.

تورکیا لە ساڵی ١٩٨٤ ەوە شەڕی پەکەکە دەدات. بەڵام لە ١٩٩٩ پەکەکە گورزێ:ی کوشندەی بەرکەوت دوای ئەوەی کە کۆماندۆی تورکیا بەھاریکاری ھەواڵگیری ئەمریکا و ئیسرایل توانی عەبدوڵا ئۆجەلان دەستگیر بکەن. لەکاتێکدا کە بەرپرسانی تورکیا دەیانگوت ئیتر ئۆجەلان گرنگیەکی ئەوتۆی نەماوە کەچی ئەردۆغان ئۆجەلان ڕێکەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئۆجەلان ئیمز کرد و ئەمەش ئۆجەلانی کرد بە ئەو سەرکردەیەی کە تورکیا نەتوانێت حسابی بۆ نەکات. راستە ئەردۆغان پی َی خۆشە پەکەکە وەک تیرۆریست لەقەڵەم بدات- وە لەراستیشدا پەکەکە کاری تیرۆریستی ئەنجام داوە- بەڵام لەم چەند ساڵەی دواییەدا پەکەکە بوە بە ھێزێکی یاخی ترادیسۆنی. وە لەکاتێکدا کە پەیوەندی پەکەکە و یەپەگە پەیوەندیەکی واقیعیە بەرپرسەکانی تورکیا ناچارن ھەر پەلاماریک لە تورکیا ئەنجام دەدرێت راستەوخۆ یەپەگەی پێ تۆمەتبار دەکەن.

وە لەکاتێکدا کە سوپای تورکیا ھیچ نیە تەنھا سێبەری جارانی خۆی نەبێت ناتوانین ھەمان شت بۆ یەپەگە بڵێین. چونکە یەپەگە بەھێزترین و کاریگەرترین ھێزی سوریایە، کە داعش و ئەلقاعیدەی تێکشکاندوە، سەرەرای ئەو راستیەی  کە ئەمریکا و روسیا و ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئەوانیان فەرامۆش کردبوو حسابیان بۆ نەدەکردن، وە تورکیاش گەمارۆی خستبونە سەریان، بەڵام ئەوان بەتەنھا توانیان سەرکەوتن تۆمار بکەن. ھەربۆیە بینیمان کە لە کۆبانی و شوێنەکانی تریش یەپەگە توانی بەھۆی ھەبوونی دیسیپلین و ورەی بەرز و تەبایی و یەکڕیزی دەستکەوتی گەورە بۆخۆیان تۆمار بکەن. ھەربۆیە دەتوانین کە بڵێن مادام یەپەگە توانی بەتەنھا سەرەِرای نەبوونی ھیچ ھاوکاری و پشتگیریەک بەسەر ھەموو نەھامەتیەکاندا سەرکەون و داعش تێک بشکێنن، ئەوا لە ئێستاشدا دەتوانن نەیارێکی سەرسەختی تورکیا بن و تورکیا تێکدەشکێنن، بەتایبەتی ئەمجارەیان لە عەفرین ئەوان لەناوخاکی خۆیاندان.

ھەروەھا ناتوانین بڵێین پەکەکە پرۆفێشناڵ نین، بەتایبەتی دوای ئەوەی کە ئەوان ئەزمونی چەندین ساڵی شەڕیان ھەیە. لەڕوداوێکی تردا کە تورکیا سانسۆری کردوە و نایەوێت نەباسی بکات نە پیشانی بدات پەکەکە توانی لە ئۆپەراسیۆنێکدا دوو لەبەرزترین بەرپرسی باڵای ھەواڵگیری میتی تورکی دەستگیر بکات.

ھەروەھا ئامانجەکانی تورکیا ڕوون نیە کە چیان دەوێـت؟ لە ئێستا تورکیا ھەموو دوکاندار و جوتیارێکی کورد وەک تیرۆریست لەقەڵەم دەدات بەھۆی نەزانی و ڕەگەزپەرستی  کەتورکەکانی کوێر کردوە. ئەگەر تورکیا دەیەوێت کۆتایی بە تیرۆریستان بێنێت ئایا ئەمە بەو مانایە دێت کە دەبێـ پاکتاوی نەژادی لەدژی کورد لە سوریا ئەنجام بدات؟ وە ئەگەر ئەمە ڕوویدا ئایا تورکیا چ گارەنتیەکی ھەیە کە سەدان تەرمی سەربازەکانی خۆی بۆ نایەتەوە؟ ئایا ئەمە نابێتە ھۆی ھەڵگیرسانی ئاگری ئەو کوردانەی لە تورکیا دەژین؟ ئەگەر تورکیا نەیتوانیبێت پەکەکە لە دیاربەکر و ھەکاری تێک بشکێنێت ئایا دەتوانن چی لەپەگەگە بکەن لە ئیستانبول و ئەنتالیا؟ ھەروەک چۆن ھێزەکانی تورکیا کاتی خۆی چەک و کۆمەکیان بە ئەلقاعیدە و داعش دەدا ئایا تورکیا پرسیار لە خۆی ناکات کە لەوانەیە ئەمە ببێـتە ھۆی ئەوەی کە روسا و ئیسرایل و ڕژێمی سوریا و تەنانەت ئەمریکاش بەنھێنیەوە ھاریکاری یەپەگە ناکەن و باشتر بەرگری لە خۆیان بکەن؟  ئایا ئەگەر کورد شەڕەکە بەرێتە ناو تورکیا ئابوری تورکیا ھەرس ناھێنێت؟ لەکاتێکدا کە کەرتی گەشتوگوزاری تورکیا کە ملیارەھا دۆلار داھاتی ھەیە %٧٥ کەم دەبێتەوە و ئابورییەکەی ھەرەس دێنێت.

ئەردۆغان لەواقیع نائاگایە و تەنھا سورە لەسەر تەماع و خۆبەگەورەزانی. ئەوەی پرسیار لە ئاکارەکانی ئەو بکات بە تیرۆریست لەقەڵەمی دەدات ھەربۆیە ئەمەش وای کردوە کە کەس نەوێرێت قسەیەکی خێری بۆ بکات و تەنانەت ڕاوێژکار و کەسە نزیکەکانی تەنھا ئەوەی پێدەڵێت کە خۆی پێ ی خۆی گوێ ی لێبَێت. ئەنجامەکەشی لە ئێستادا کە ھێزی تورکیا بەرەو عەفرین دەڕوات لەدژی نەیارێک کە زۆر لە ئەردۆغان بەھێزترە ، ئەردۆغان لەمە بێئاگایە. ئەمەش لەوانەیە ببێتە ھۆی کارەسات بۆ تورکیا. لەوانەیە ئەردۆغان چاوەڕوانی سەرکەوتنێکی خێرا بکات، بەڵام ئەمە واقیعی نیە و کاتێکی زانی بەخەبەر دێتەوە کە ئەو گروپەی ئەو بە  تیرۆریستی نەزان لەقەڵەمیان دەدات گروپێکی  زۆر لەوە بەھێزترن وە دەتوانن خوێن لە تورکیای داگیرکەر  بچۆِڕێنن و ئەمەش وادەکات کە ئابوری تورکیا وشک بکات و بکەوێت.

لەوانەیە بەم کارەی ئێستای ئەردۆغان پەردە لەسەر شانۆی نەک سەرکەوتنی مەزنانە بەڵکو شکستێک کە تورکیا بەچۆکدا بھێنێت بکاتەوە.

مایکڵ ڕۆبن: بەرپرسی پێشوی پێنتاگۆن و توێژەری بەناوبانگی ئەمێریکان ئینتەپڕایز ئینستیوت


‌‌‌
1/24/2018 12:23:51 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ