هەمەڕەنگ

ئەو خواردنانەی چەوری لەش دەتوێننەوە


بزاڤ پرێس: بارزان رەمەزان

لە ئێستادا جوانی لەش لە زۆرترین شتەکانە کە خانمان پێوەی سەرقاڵ دەبن، ھەروەھا پیاوانیش زۆربەیان باس لە ڕێجیم و وەرزش دەکەن، چۆن دەتوانن کێشی خۆیان دابەزێنن بۆ ئەوەی لەشێکی جوانیان ھەبێت ئەمڕۆ؟ چەند خواردنێکتان بۆ باس دەکەین کە یارمەتی کەمکردنەوەی کێش و تواناوەی چەوری دەدات".

کولەکە
کالۆرێکەی (سعرات حراریەکە)ی کەمە ١٣کیلۆ کالۆری١٠٠ گرامە، بەئاسانی ھەرس دەکرێت و میز زۆر پێدەکات بەھۆی زۆربوونی پۆتاسیۆم و کەمی سۆدیۆم کە دەبێتە ھۆی مانەوەی ئاو لە لەشدا".

سێو
پێکھاتووە لەڕێژەیەکی گرنگ لە ماددەی ''بکتین'' ئەمیش کاریگەرییەکەی چەند جارێک کار دەکاتە سەر چەوری لەناو گەدا، بەڵام ھەوڵبدەن سێوی سەوز بخۆن چونکە ڕێژەی شەکری کەمە".

کەپەکی شۆفان
ماددەی ڕیشاڵی تێدایە توانای تواندنەوەی نییە، ناھێڵێت بەشێکی زۆر لە چەوری بمژێت کە دەچێتە لەشەوە لەڕێگەی خواردنی خواردنە جیاوازەکان، ھەروەھا ئەم کەپەکە وات لێدەکات ھەست بە تێری بکەی".

لیمۆ یان ترشی
ترشییەکەی لە ترشی سیتریک پێکھاتووە یارمەتی بڵاوبونەوەی چەوری دەدا لەناو گەدە".

چای سەوز
ناسراوە بە وەی میزت زۆر پێدەکات و بۆ زەعیفیش باشە، ڕێژەی سوتاندنی چەوری لەلەش بەرز دەکاتەوەو کۆبونەوەی چەوریش کەمدەکاتەوە".

بیبەری شیرین
ئەم بەھاراتە سووکەو کالۆری کەمە ، میزت پێدەکات ھەست تێری دەکەی، لەبەر ئەوە لەکاتی خواردنیدا ئامۆژگاریت دەکەین بۆ ڕێجیم بیخۆیت، چونکە بەشێک لە شەکر و چەوری ناو لەش لەناو دەبات".

بڕۆکلی
وەکو سەوزەکانی تر وایە، یەکەی کالۆرییەکەی ٢٥ کیلۆ کالۆرییە / ١٠٠ گرامە، ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵی تێدایە، کە ناتوێتەوەو شێوازی ھەرسکردنی کالۆری زۆری دەوێت بۆ ئەوەی چەوری بتوێنێتەوە، ئەویش ڕەگەزێکی خۆراکی باشە پشتی پێ ببەستی بۆ لەشجوانی".

دارچینی
ھەندێک توێژینەوەی زانستی نوێ ئەوەیان سەلماند کە دارچینی ڕێژەی شەکر لە خوێن کەم دەکاتەوە بەشێوەیەکەی ناڕاستەوخۆ یارمەتی دابەزینی کێش دەدات، ئەگەر لە جیاتی شەکر بەکاربھێنرێت لە کوپێک قاوە یاخود چا ".


‌‌‌
1/24/2018 7:44:02 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ