هەمەڕەنگ

سوودەکانی پێکەنین


بزاڤ پرێس: بارزان رەمەزان

١. پێکەنین تەنگەشە یاخوود سترێس کەم دەکاتەوە و مێشک چالاک دەکات".

٢. پێکەنین لاشەی مرۆڤ دەحەوێنێتەوە کە ئەویش گرژبوونی ماسولکەکانی لەکاتی پێکەنین و قاقادا و پاشانیش چوونەوەیەکی ماسولکەکان کە ئەمەش لێدان دڵ زیاد دەکات و کە لێ دانی دڵیش زیادی کرد ئۆکسجینی زیاتر دەگات بە مێشک ئەویش وادەکات ھەست بە حەوانەوە بکەیت".

٣.پێکەنین سیستەمی بەرگری لەش بەھێز دەکات بە کەمکردنەوەی ھۆرمۆنی سترێس لە مێشکدا و زیادکردنی خانەی بەرگری و ئەنتیبۆدی کە پڕۆتینی دژە ھەوکردنە. ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی بەرگری لەشی مرۆڤ بۆ نەخۆشییەکان زۆرتر بێت".

٤. پێکەنین دەبێتە ھۆی ڕژانی ماددەی )ئیندۆرفین( کە ماددەیەکە حەوانەوە و ئارامی دەدات بە مێشکی مرۆڤ ھەروەھا ئیندۆرفین ھەندێک جار ئازارشکێنیکی زۆر باشە".

٥. پێکەنین بەرگری لە دڵ دەکات و یارمەتی چالاککردنی کۆئەندامی دەمار دەدات ھەروەھا یارمەتی سووڕی خوێن دەدات و ئەمەش بە گشتی دەبێتە ھۆی چالاککردنی لەش".


‌‌‌
1/24/2018 7:55:15 PM
Print Friendly and PDF