هەمەڕەنگ

هۆکارە شاراوەکانی شێرپەنجە


وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە : سەناریا لوقمان مصطفی

ئایا زیاد بوونی کێش دەمانخاتە بەر مەترسی تووش بوون بە نە خۆشی شێرپەنجە ؟ بە پێی چەند لێکۆڵینەوەیەکی زانستی نوێ بە ڕێژەی لە ٪٦ نەخۆشییەکانی شێرپەنجە بە لایەنی کەمەوە هۆکارەکانیان بۆ قەڵەوی و شەکرە دەگەڕێتەوە، 
شارەزایان لە ساڵی ۲٠٠۲-۲٠۱۲ دەستیان کرد بە بەراورد کردنی داتای ۱۲ جۆری شێرپەنجە لەسەر ئاستی ۱۷٥ووڵات لەسەر ئەو کەسانەی کە قەڵەون و نەخۆشی شەکرەیان هەیە . 
شارەزایان لەساڵی ۲٠۱۲ دا بۆیان دەرکەوت لە کۆی ۷۹۲،٦٠٠ حاڵەتی نەخۆشی شێرپەنجە دا ئەو کەسانەی تەمەنیان سەرو ۲٥ ساڵەوە یە هۆکارەکەی  قەڵەوی و نەخۆشی شەکرە بوە و هەروەها لە کۆی ۱٤،٠٦۷،۸۹٤ حاڵەت بە ڕێژەی ٥،٦ حاڵەتی شێرپەنجە تۆمار کراوە بەڵام هۆکاری دیکەیان هەبووە . 
ئەو جۆرە شێرپەنجانەی کە هۆکارەکەی بۆ نەخۆشی شەکرە و قەڵەوی دەگەڕێتەوە بریتین لە ( وەرەمی ڕیخۆڵە ، زراو ، جگەر ، پەنکریاس) 
بەڵام نەخۆشی شەکرە و قەڵەوی تەنها هۆکار نیە بۆ تووشبون بە نەخۆشی شێرپەنجە لەگەڵ ئەوەشدا بارودۆخی نەخۆشەکە ڕۆڵ دەبینێت . 
جۆناتان پیرسۆن ستەرتاد نوسەری سەرەکی بەشی (پشکنینی جەستە) لە زانکۆی ئیمپریال لە لەندەن دەڵێت : "ئێمە زانیاریمان هەیە دەربارەی ئەوەی کە چی دەبێتە هۆی قەڵەوی و نەخۆشی شەکرە بەڵام زانیاری ئەوەی کە کەسێک قەڵەویەکەی یاخود نەخۆشی شەکرەکەی ببێتە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە ئەمە بابەتێکی ناڕوونە بۆ ئێمە، لەوانەیە بەرزبوونەوەی ڕێژەی بەرگری کردنی ئینسۆلین لە لەشدا ببێتە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە. 

لە لێکۆڵینەوەیەکی ڕۆژنامەی (لانسیت) دەربارەی نەخۆشی شەکرە و ڕژێنەکانی کۆئەندامی زاوزێ باس لەوە دەکات کە جیاوازییەکی زۆر هەیە لە نێوان ئەو کەسانەی کە بە هۆی  نەخۆشی شەکرەوە تووشی شێرپەنجە بوون لەگەڵ ئەو کەسانەی بە هۆی قەڵەویەوە توشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون 
بۆ نموونە قەڵەوی دوو ئەوەندەی نە خۆشی شەکرە دەبێتە هۆی نەخۆشی شێرپەنجەی ڕیخۆڵە و هەروەها نەخۆشی شەکرە نزیکەی سێ ئەوەندە بۆی هەیە ببێتە هۆی شێرپەنجەی مەمک و منداڵدان. نەخۆشی شەکرە هۆکار نییە بۆ شێرپەنجەی گورچیلە ، بەڵام قەڵەوی پێنج ئەوەندە بۆی هەیە ببێتە هۆی شێرپەنجەی گورچیلە. 

لە کۆی هەژماری نەخۆشییەکانی قەڵەوی و شەکرە بە ڕێژەی ۳۸.٤ دەبێتە هۆی شێرپەنجەی منداڵدان بەڵام تەنها بە ڕێژەی ۸.۹ دەبێتە هۆی شێرپەنجەی مەمک لە پیاواندا ، لە هەژماری هەردوو حاڵەتەکە بە ڕێژەی ۲۳.۳ دەبێتە هۆی شێرپەنجەی جگەر بەڵام تەنها بە ڕێژەی ۸.٦ دەبێتە هۆی شێرپەنجەی ڕیخۆڵە. 
هەروەها بە پێی ناوچەکان جیاوازی هەیە بۆ نموونە لە ووڵاتە پێشکەوتووەکانی ڕۆژئاوا بە ڕێژەی ٪۱٦ حاڵەتەکانی شێرپەنجە بەهۆی قەڵەویەوەیە،  بەڵام لە ووڵاتانی ئاسیادا تەنها بە ڕێژەی ٪٥ حاڵەتەکانی شێرپەنجە بەهۆی قەڵەویەوە هەیە. 
ڕێژەی حاڵەتەکانی نەخۆشی شەکرە و قەڵەوی لە بەرزبونەوەدایە لە جیهاندا، هەرەوەها لەگەڵیاندا ئە پڕۆژانەی دەربارەی حاڵەتەکانی شێرپەنجەی زراو و جگەر و منداڵدان بەرز دەبێتەوە. 

دکتۆر پێرسن ستارتەد دەڵێت :" هەر دوو حاڵەتی شەکرە و قەڵەوی دەکرێت بە باشی کۆنتڕۆڵ بکرێت چونکە شێرپەنجەلەم دوو حاڵەتەدا بە شێوەیەکی ئاشکرا گەشە دەکات. پێشبینی دەکرێت لە ساڵی ۲٠۳٠ دا بەهۆی بەرزبونەوەی ڕێژەی شەکرە و قەڵەوی  حاڵەتەکانی شێرپەنجە لە پیاواندا بە ڕێژەی ٪۲٠ بەرز ببێتەوە و لە ژنانیشدا  بە ڕێژەی ٪۳٠ بەرز ببێتەوە."  





‌‌‌
2/4/2018 10:54:46 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ