هەڵەبجە.. پیاوێک خۆی خنکاند
بزاڤ پرێس :دانیار جێڵەی
وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای ھەڵەبجە وردەکاریی خۆخنکاندنی پیاوێکی تەمەن ٦٧ ساڵی ئاشکرا کرد.
رائید بەرزان عوسمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەڵەبجە بە یزاڤ پرێس_ی رایگەیاند: کاتژمێر ٥ی ئێوارەی ئەمڕۆ لەناو غاباتەکانی گوڵان لەھەڵەبجە پیاویکی تەمەن ٦٧ ساڵ بەناوی (س. ک. ل.) دانیشتوی ھەڵەبجە گەڕەکی سەرا خوی خنکاندوە، بەھۆی بیتاقەتی لەژیان".
وتیشی: پەڕاوی لیکوڵینەوەی بۆڕێکخرا و بەڕێز دادوەری لیکوڵینەوە بڕیاریدا بەناردنی تەرمەکە بۆپزیشکی دادی ھەڵەبجە و کەشف وھێڵکاری بۆشوینی ڕووداوەکە کراوە".
|