هەواڵ

ئاری عەبدولـلەتیف: ئەمجارە سەنگی ھێز دەگۆڕێت، بە جۆرێک موسڵمانانی کوردستان ھەست بکەن حکومەتێکی ئیسلامیی کوردیی لە ناوچەکەدا درووست دەکرێت


بزاڤ پرێس:

ئاری عەبدوللەتیف، سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان لە تۆر کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسینێکی بڵاوکردۆتەوە نوسیەتی: ئەمجارە سەنگی ھێز دەگۆڕێت، بە جۆرێک موسڵمانانی کوردستان دڵخۆش دەبن، تا ئەو ڕادەیەی ھەست بکەن حکومەتێکی ئیسلامیی کوردیی لە ناوچەکەدا درووست دەکرێت

دەقی نوسینەکە:
وا ئیسلاما...
بەرەی ئیسلامخوازیی کوردیی و 
ھەڵبژاردنەکانی ئایندە

ئیتر کاتیەتی، کاتی ئەو پاکێج و پڕۆژە عەدالەتخوازیی و ئەخلاقییەیە، کە دەمێکە کۆمەڵگەی کوردستان چاوەڕێی دەکات، بڕوا ناکەم ھیچ ھێزێک بتوانێت بە شیعار و تایتڵ و گوتاری ڕەنگاوڕەنگ و موزەییەف، ئەم بەرە ئیسلامییە بۆ ھەڵبژاردنەکانی ئەمجارە بوەستێنێت.
تیر خراوەتە کەوان و موچەنانەکان خرانە کۆڵ، قۆڵی جوامێرانەی بۆ ھەڵکراوە لە لایەن ئەو دەست و عەقڵە ڕابەر و ئەمیندارانەی ھەموو گوفتار و کردارێکیان بۆ قیامەتە، ھەموو پێھەنگاوێکیان بۆ خزمەت و فەراھەمی عەدالەت و ڕەنگڕێژی شەقام و کوچە و کۆڵانەکانی ھەرێمە لە سایەی بەرنامەکەی پەروەردگاردا.
ئەمجارە سەنگی ھێز دەگۆڕێت، بە جۆرێک موسڵمانانی کوردستان دڵخۆش دەبن، تا ئەو ڕادەیەی ھەست بکەن حکومەتێکی ئیسلامیی کوردیی لە ناوچەکەدا درووست دەکرێت، بۆنا، ئەگەر بەرەی ئیسلامخوازیی کۆمەڵگەی ھەرێم لەم ھەڵبژاردنەدا دەنگ بدەن بە بەرنامەکەی پەروەردگار و ھەموومان لە یەک پاکێجدا بڵێین بەڵێ بۆ دادگەریی و ئارامیی سیاسیی و پاراستنی عەقڵ و عەقیدە و ڕێگریی و نەیاریی بۆ بەھەدەردان و دزینی سامانی نیشتیمانیی و بەخشینی خۆشگوزەرانیی بەسەر تەواوی کۆمەڵگە و ڕۆڵەکانیدا بێ جیاوازیی، بێگومان (ئەم حەلە دێ و دێ بە دێ دێ)، کە ھەموومان لە بڵندگۆی پەرلەمان و حکومەتەوە جاڕی (وا ئیسلاما)یەکی تری کوردیی بدەین.

ئاری عەبدولەتیف
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان


‌‌‌
2/7/2018 9:18:49 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ