هەواڵ

کۆبونەوەی لایەنەسیاسیەکان دواخرا


بزاڤـ پرێس:


کۆبونەوەی لایەنەسیاسیەکان بۆکاتێکی نادیاردواخراو بەرپرسێکی بزوتنەوەی ئیسلامیش ھۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.

سەلام کەریم بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی بزەوتنەوەی ئیسلامی ڕایگەیاندووە،" ھۆکاری راستەقینەی ئەنجامنەدانی کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان، بە مەبەستی یەک لیستی بۆ ھەڵبژاردنەکانی عێراق، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و ھاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری، رێککەوتنیان لەنێوان ھەیە بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنەکان".

ھەروەھا ڕاشی گەیاندووە، "لە قسەکانیان دیاربوو، چونکە دەیانگوت کاتەکە درەنگە بۆ ھاوپەیمانیەتی کورد، ئەوەیان کرد بە بیانوو کە یەکێتی بەشداری لە کۆبوونەوەکە نەکردووە، دواتر ئەو سێ لایەنە کۆبوونەوەکەیان جێھێشت".

بڕیاربوو لەم کۆبونەوەیەدا بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی  لایەنە سیاسییەکان بەنوێنەرایەتی لایەنەکانیان بەشداربن، بەمەبەستی گەشتنە ڕێکەوتن بۆ دروستکردنی لیستێکی ھاوبەش لەناوچە جێناکۆکییەکان بۆ ھەڵبژاردنەکانی عێراق کە بڕیارە لە مانگی پێنجی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت. 

لەو بارەیەوە زمناکۆ جەلال رێکخەری ژوری ھەڵبژاردن لەبزوتنەوەی گۆڕان بۆ بزاڤـ پرێس دواو بێ ئاگایی خۆی لەناوەرۆکی کۆبونەوەی ئەمڕۆ دەربڕی.

پێشتر ھەریەکە لە بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و قەوارەی ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری بڕیاری دروستکردنی لیستێکیان دابوو بۆ ھەڵبژاردنەکانی عێراق بەناوی "نیشتیمان" لەناوچە جێناکۆکییەکان، ھەروەھا پارتی دیموکراتیش ڕایگەیاندبوو ئەوان لەو ناوچانە بایکۆتی ھەڵبژاردنەکان دەکەن.



‌‌‌
2/8/2018 2:13:17 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ