هەواڵ

پەرلەمانتارێک:دەبوودەسەڵاتداران سەری خۆیان ھەڵبگرتایەوئەم ھەرێمەیان جێبھێشتایە




بزاڤ:ھۆشیارجەمال

پەرلەمانتارێک لەبارەی پڕۆژەیاسای خانەنشینی ڕایگەیاند کە شتێک کەجێگای تێڕامان وسەرسوڕمانە ئەوەیە کەحکومەت لەم پڕۆژەیەدا بەیەک وشەش باسی چاکسازی نەکردوە لەبواری نەوت و وزەداو ھەموانیش دەزانین کە گەورەترین گەندەڵی و ناشەفافی لەو سێکتەرەدایە وسەیرەکەلەوەدایە حکومەت ودەسەڵاتدارانی ئەم ھەرێمە بەمەلاین دۆلارودیناری دۆڕاندوەوبەھەدەرداوە کەچی دەیەوێت بە چاکسازی لەموچەی شەھیدو تاقانەی ئەنفال بێتەوە مایەو سەری خۆشیان ھەڵبگرتایەوئەم ھەرێمەیان جێبھێشتایە .

عەبدولرەحمان ڕەزا بڕیاردەری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەت بە بزاڤ وتی :"پڕۆژەیاسای چاکسازی خانەنشینی ئاڕاستەی شەش لیژنەی پەرلەمانی کراوە کە بریتین لە لیژنەکانی یاسایی ، دارایی ، ناوخۆ، پێشمەرگە، دەستپاکی، کاروباری پەرلەمان ."

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی ؛"ھەرلیژنەو سەرقاڵی تاووتوێکردن وئامادەکردنی ڕاپۆرتن لەسەری کەھەندێ لیژنە کارەکانیان لەکۆتاییدایەو ھەندێ تریشیان بەردەوامن لەسەرئامادەکردنی ڕاپۆرت ، دواتر ڕاپۆرتی  ھەرشەش لیژنەکە لەکۆبونەوەی نێوانیان گفتوگۆی لەسەردەکرێت وڕاپۆرتێکی ھاوبەشی لێ دروستدەکرێت وئەو ڕاپۆرتە دەکرێتە بنەما بۆ قسەکردن وگفتوگۆی نێوھۆڵی پەرلەمان لەلایەن پەرلەمانتارانەوە ."

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد؛"ئەو پڕۆژەیە وردەکاری زۆری تێدایە ، وەبەشێکی زۆری ئەوپڕۆژەیەی کەحکومەت ناردویەتی بەناوی چاکسازی بەشی ھەرەزۆری خۆی دەتوانێت چۆن بەبڕیار گەندەڵی زۆر کردوە ، ھەرخۆشی دەتوانێ بەبڕیارێکی تر ھەڵیبوەشێنێتەوە .

لەبارەی جدی بوونی پارتی ویەکێتی لەدەرچواندنی یاساکە و جێبەجێکردنی لەلایەن حکومەتەوە ئاشکراشی کرد؛"زوو تەواوبونی ڕاپۆرتی لیژنەکان ڕۆڵی دەبێت لە زووپەسەندکردنی ،  جدی بوون ونبونی یەکێتی وپارتی لەکاتی گفتوگۆو کردنی پڕۆژەیاساکە بەیاسا دەردەکەوێت ، دواتریش ئایا حکومەت بەڕاست گەر پەرلەمانیش یاساکە دەربچونێت جێبەجێیدەکات ؟چونکە حکومەت لەجێبەجێ نەکردنی یاسابەرکارەکارەکانی ھەرێم پشکی شێری بەردەکەوێت ، وەشتێک کەجێگای تێڕامان وسەرسوڕمانە ئەوەیە کەحکومەت لەم پڕۆژەیەدا بەیەک وشەش باسی چاکسازی نەکردوە لەبواری نەوت و وزەداو ھەموانیش دەزانین کە گەورەترین گەندەڵی و ناشەفافی لەو سێکتەرەدایە .

دەشڵیت ؛"بۆیەگەر حکومەت مەبەستی چاکسازی ڕاستەقینەبوایە دەبوو لەگەڵ دەرچونی یاسای سندوقی کوردستان بۆداھاتە نەوتی وگازییەکان بیخستایەتە بوار جێبەجێکردنەوە .
بۆیە سەیرەکەلەوەدایە حکومەت ودەسەڵاتدارانی ئەم ھەرێمە بەمەلاین دۆلارودیناری دۆڕاندوەوبەھەدەرداوە کەچی دەیەوێت بە چاکسازی لەموچەی شەھیدو تاقانەی ئەنفال بێتەوە مایە ."

ھەروەھا وتیشی ھەرپڕۆژەکەی یاسایی خانەنشینی بۆخۆی پێویستی بەتعدیلی چەندین یاسای ترھەیە ،لەھەموی سەیرتر ئەوەیە زیاتر لەچارەکە سەدەیەکە فەرمانبەرانی ھەرێم مانگانە بڕێک پارەیان لێدەبڕدرێت بەناوی خانەنشینی وخستنەنێو سدوقی خانەنشینی تاکو مانگانە لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێزەوەبدرێتەخانەنشینان ،بەڵام ئەوەی بونی نیە لەم ھەرێمە وخانەنشینانیش بەداخەوە وابۆمانگی سێی ساڵی ۲۰۱۸ دەچین کەچی موچەی مانگی سێی ۲۰۱۷یان پێنەدراوە کەئەمە ھێندە شەرم ھەژێنە دەبوایە بەرپرسانی باڵای ئەم ھەرێمە جگەلەدەستلەکارکێشانەوە ،سەری خۆشیان ھەڵبگرتایەوئەم ھەرێمەیان جێبھێشتایە .

بۆیە ۲٦ ساڵی حوکمڕانیەکی پڕ لەگەندەڵی چاوەڕێ ناکرێت بەدوو ۲٦ ڕۆژی چارەبکرێت وکۆتایی پێبھێنرێت .؛"

شایەنی باسە پڕۆژە یاسای چاکسازی لە خانەنشینی و مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکەیە کە ‌لە ‌لایەن حکومەتەوە لەماوەی ڕابردوودا ئاراستەی پەرلەمان کراوە ،ئیستا تەنھا خوێندنەوەی یەکەمی بۆکراوە.


‌‌‌
2/9/2018 2:07:41 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ