مێژوو

له‌نێوان حه‌يده‌ر عه‌بادى و نێچيرڤان بارزانى


محه‌مه‌د سالار (پاشا)

1. ناو
- عه‌بادى: حه‌يده‌ر جه‌واد كازم ئه‌لعه‌بادى.
- نێچيرڤان: نێچيرڤان ئيدريس مسته‌فا بارزانى.

2. شوێنى له‌دايكبون
- عه‌بادى له‌به‌غدادى پايته‌خت له‌دايكبوه‌.
- نێچيرڤان له‌گوندى (بارزان)ى سه‌ر به‌قه‌زاى مێرگه‌سورى سه‌ر به‌پارێزگاى (هه‌ولێر) له‌دايكبوه‌.

3. نازناو
- نازناوى (عه‌بادى) له‌ هۆزى (عه‌باده‌)ه‌وه‌ هاتوه‌ كه‌يه‌كێكه‌ له‌هۆزه‌ ره‌سه‌نه‌كان كه‌ له‌عێراق و چه‌ند وڵاتێكى ديكه‌ بونيان هه‌يه‌.
- نازناوى (نێچيرڤان) له‌گوندى (بارزان)ه‌وه‌ هاتوه‌.

4. به‌روارى له‌دايكبون
- عه‌بادى له‌ ساڵى (1952) له‌دايكبوه‌ و ته‌مه‌نى (66) ساڵه‌.
- نێچيرڤان له‌ساڵى (1966) له‌دايكبوه‌ و ته‌مه‌نى (52) ساڵه‌.

5. بنه‌چه‌
- بنه‌چه‌ى عه‌بادى له‌دايك و باوكه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ پارێزگاى نه‌جه‌ف.
- بنه‌چه‌ى نێچيرڤان له‌باوكه‌وه‌ خه‌ڵكى گوندى بارزانه‌ و له‌دايكه‌وه‌ خه‌ڵكى پارێزگاى سلێمانيه‌.

6. خانه‌واده‌
- عه‌بادى له‌خانه‌واده‌يه‌كى خوێنده‌وار و ئاينى گه‌وره‌ بوه‌.
- نێچيرڤان له‌خانه‌واده‌يه‌كى شۆرشكار له‌دايك بوه‌.

7. كارى باوك
- عه‌بادى باوكى پزيشك بوه‌.
- نێچيرڤان باوكى پێشمه‌رگه‌ و سه‌ركرده‌ بوه‌.

8. شه‌هيد
- عه‌بادى (2) براى له‌سێداره‌ دراوه‌ و برايه‌كى ديكه‌شى بۆ ماوه‌ى (10) ساڵ له‌زيندان بوه‌.
- نێچيرڤان هيچ برايه‌كى له‌سێداره‌ نه‌دراوه‌.

9. خوێندن
- عه‌بادى هه‌ڵگرى ئه‌م بروانامانه‌يه‌:-
أ‌- به‌كالريوس له‌كۆليژى ئه‌ندازيارى كاره‌بايي له‌به‌غدا.
ب‌- ماسته‌ر و دكتۆرا له‌به‌شى ئه‌ندازيارى كاره‌بايي و ئه‌لكترۆنى له‌زانكۆى مانچسته‌ر له‌ به‌ريتانيا.
- نێچيرڤان: به‌شى زانسته‌ سياسييه‌كانى زانكۆى تارانى خوێندوه‌.

10. خێزاندارى
- عه‌بادى يه‌ك جار خێزاندارى پێكهێناوه‌ و خاوه‌نى (3) منداڵه‌.
- نێچيرڤان يه‌ك جار ژيانى هاوسه‌رگيرى پێكهێناوه‌ و خاوه‌نى (5) منداڵه‌.

11. راگه‌ياندن
- عه‌بادى خاوه‌نى هيچ كه‌ناڵێكى راگه‌ياندنى تايبه‌ت نيه‌.
- نێچيرڤان خاوه‌نى تۆرى ميديايي روداو وزاگرۆز تی ڤی و وار تی ڤییه‌.

12. ده‌زگاى خێرخوازى
- عه‌بادى خاوه‌نى هيچ ده‌زگايه‌كى خێرخوازى تايبه‌ت نيه‌.
- نێچيرڤان خاوه‌نى ده‌زگاى خێرخوازى روانگه‌يه‌.

13. زانكۆ
- عه‌بادى خاوه‌نى هيچ زانكۆيه‌كى تايبه‌ت نيه‌.
- نێچيرڤان خاوه‌نى زانكۆى (كوردستان)ه‌.

14. بزنس
- عه‌بادى خاوه‌نى بزنس نيه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى سياسه‌ت.
- نێچيرڤان خاوه‌نى بزنسه‌.

15. جگه‌ له‌سياسه‌ت
- عه‌بادى جگه‌ له‌سياسه‌ت به‌زانا و داهێنه‌ر ئه‌ژمار ده‌كرێت له‌بوارى ئه‌ندازيارى گواستنه‌وه‌ له‌به‌ريتانيا هه‌روه‌ها لێكۆڵه‌ره‌ و وتاربێژه‌ له‌بوارى ئاين و زانسته‌كانى قورئان.
- نێچيرڤان ته‌نها ئه‌داى كارى سياسى ده‌كات.

16. كتێب
- عه‌بادى كۆمه‌ڵێك كتيبى له‌بواره‌كانى زانسته‌كانى قورئان و ئاينى هه‌يه‌.
- نێچيرڤان هيچ كتێبێكى نيه‌.

17. خه‌باتى سياسى
- مێژوى خه‌باتى سياسى عه‌بادى به‌م جۆره‌يه‌:
أ‌- له‌ساڵى (1967) په‌يوه‌ندى كردوه‌ به‌ريزه‌كانى حيزبى (ده‌عوه‌ى ئيسلامى).
ب‌- له‌ساڵى (1977) بوه‌ته‌ به‌رپرسى رێكخستنه‌كانى حيزبى ده‌عوه‌ له‌ به‌ريتانيا.
ت‌- له‌ساڵى (1979) بوه‌ته‌ ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێكارى حيزبى ده‌عوه‌.
ث‌- له‌ساڵى (1980) بوه‌ته‌ به‌رپرسى نوسينگه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوراست له‌حيزبى ده‌عوه‌.
ج‌- ئێستا به‌رپرسى مه‌كته‌بى سياسى حيزبى ده‌عوه‌يه‌.

- مێژوى خه‌باتى سياسى نێچيرڤان به‌م جۆره‌يه‌:
أ‌- له‌سه‌ره‌تاى لاوێتى به‌هۆى پێگه‌ى باوك و باپيرى په‌يوه‌ندى كردوه‌ به‌ريزه‌كانى پارتى ديموكراتى كوردستان.
ب‌- له‌ساڵى (1989) و له‌كۆنگره‌ى (10)ى پارتيدا بوه‌ته‌ ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى.
ت‌- هه‌مان ساڵ به‌رپرسيارێتى ده‌زگاى پاراستنى وه‌رگرتوه‌.
ث‌- له‌ساڵى (2009) بوه‌ته‌ جێگرى سه‌رۆكى پارتى.

18. حوكمرانى
- عه‌بادى ئه‌م پۆستانه‌ى وه‌رگرتوه‌:-
أ‌- وه‌زيرى گه‌ياندن له‌ (2003 – 2004).
ب‌- ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌ (2005 – 2014).
ت‌- راوێژكارى سياسى سه‌رۆك وه‌زيران (2005 – 2006).
ث‌- سه‌رۆكى ليژنه‌ى ئابورى و وه‌به‌رهێنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق (2006 – 2010).
ج‌- سه‌رۆكى ليژنه‌ى دارايي له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق (2011 – 2014).
ح‌- سه‌رۆك وه‌زيران له‌ (8ى تشرينى يه‌كه‌مى 2014).

- نێچيرڤان ئه‌م پۆستانه‌ى وه‌رگرتوه‌:-
أ‌- جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران (۱۹۹٦ ـ ۱۹۹۹).
ب‌- سەرۆکی حکومەتی ھەرێم (ئيداره‌ى هه‌ولێر ۱۹۹۹ ـ ۲٠٠٥).
ت‌- سەرۆکی حکومەتی ھەرێم (۲٠٠٥ ـ ۲٠٠۹).
ث‌- سەرۆکی حکومەتی ھەرێم (۲٠۱۱ ـ ۲٠۱۳).
ج‌- سەرۆکی حکومەتی ھەرێم (۲٠۱۳ ـ تا ئێستا(.

19. پێكهێنانى حكومه‌ت
- عه‌بادى له‌ (تشرينى يه‌كه‌مى 2014) كابينه‌كه‌ى پێكهێنا.
- نێچيرڤان له‌ (تشرينى دوه‌مى 2013) كابينه‌كه‌ى پێكهێنا.

20. پێگه‌
- كاتێك عه‌بادى بوو به‌سه‌رۆك وه‌زيران پێگه‌ى به‌هێز نه‌بوو.
- كاتێك نێچيرڤان بوو به‌سه‌رۆك وه‌زيران كه‌سى يه‌كه‌مى حوكمرانى و پێگه‌يه‌كى به‌هێزى هه‌بوو.

21. كابينه‌
- كابينه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى له‌ (27) وه‌زاره‌ت پێك دێت.
- كابينه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى نێچيرڤان له‌ (21) وه‌زاره‌ت پێك دێت.

22. خاڵى به‌هێزى حكومه‌ت
- حكومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى ئه‌م خاڵه‌ به‌هێزانه‌ى هه‌بوو:-
أ‌- حكومه‌تى سه‌رجه‌م حيزبه‌كان بوو.
ب‌- ئۆپۆزسيۆنى نه‌بوو.
ت‌- پشگيرييه‌كى به‌هێزى ئه‌مه‌ريكاى هه‌بوو.
ث‌- له‌لايه‌ن ئێرانه‌وه‌ (مه‌قبول) بوو.

- حكومه‌ته‌كه‌ى نێچيرڤان ئه‌م خاڵه‌ به‌هێزانه‌ى هه‌بوو:-
أ‌- حكومه‌تى هه‌ر (5) حيزبه‌ باڵاده‌سته‌كه‌ بوو.
ب‌- ئۆپۆزسيۆنى نه‌بوو.
ت‌- له‌لايه‌ن هه‌ردوو حيزبى حوكمرانه‌وه‌ كۆنترۆل كرا بوو.
ث‌- چاودێرى دادگاكان و چاودێرى دارايي و ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ لاواز بوون.

23. خاڵى لاوازى حكومه‌ت
- حكومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى ئه‌م خاله‌ لاوازانه‌ى هه‌بوو:-
أ‌- لاوازى خۆى له‌سه‌ره‌تادا.
ب‌- بونى حكومه‌تى سێبه‌ر (مالكى).
ت‌- كه‌وتنه‌ به‌ر سه‌نگه‌ر له‌گه‌ل په‌رله‌مان.
ث‌- دژايه‌تى كردنى له‌لايه‌ن به‌شێكى ديارى حيزبه‌ سياسيه‌كان.
ج‌- دابه‌زينى نرخى نه‌وت.
ح‌- هاتنى شه‌رى داعش و له‌ده‌ست دانى (يه‌ك له‌سه‌ر سێي) خاكى عێراق.
خ‌- به‌هێزبونى پێگه‌ى هه‌رێم.

- حكومه‌ته‌كه‌ى نێچيرڤان ئه‌م خاله‌ لاوازانه‌ى هه‌بوو:-
أ‌- كه‌ڵه‌كه‌بونى دۆسيه‌كانى فه‌ساد.
ب‌- به‌هێزبونى پێگه‌ى په‌رله‌مان.
ت‌- دابه‌زينى نرخى نه‌وت.
ث‌- شه‌رى داعش.
ج‌- روخانى پايه‌كانى دارايي هه‌رێم.
ح‌- ئه‌نجامدانى ريفراندۆم.

24. گۆرانكارى له‌حكومه‌ت
- حكومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى ئه‌م گۆرانكارييانه‌ى به‌سه‌ردا هاتوه‌:
أ‌- (2) وه‌زيرى (اقاله‌) كراوه‌ له‌لايه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ (به‌رگرى و دارايي).
ب‌- (1) وه‌زيرى (اقاله‌) كراوه‌ له‌لايه‌ن عه‌بادي خۆيه‌وه‌.
ت‌- (وه‌زيرى خوێندنى باڵا).(2) وه‌زيرى ده‌ستيان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌ (ناوخۆ و نه‌وت).
ث‌- (2) وه‌زيرى (اقاله‌) كراوه‌ به‌هۆى يه‌كگرتنى دوو وه‌زاره‌ت له‌گه‌ل يه‌كترى.
ج‌- (2) وه‌زيريش (اقاله‌) كراوه‌ له‌هۆى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانيان (وه‌زاره‌تى زانسته‌كان و مافى ئافره‌ت).
ح‌- (1) وه‌زيريش له‌عێراق هه‌ڵهاتوه‌ به‌هۆى گه‌نده‌ڵى (مه‌لاسى كورى شێخ عه‌بدولكه‌ريمى كه‌سنه‌زانى).

- حكومه‌ته‌كه‌ى نێچيرڤان ئه‌م گۆرانكارييانه‌ى به‌سه‌ردا هاتوه‌:
أ‌- (4) وه‌زير رێگه‌يان پێ نه‌درا ئه‌داى كاره‌كانيان بكه‌ن.
ب‌- (13) وه‌زير و ده‌سته‌ به‌پله‌ى وه‌زير ده‌ستيان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌.
ت‌- (4) وه‌زير (6) وه‌زاره‌ت ده‌به‌ن به‌رێوه‌.

25. ئێستا
- حكومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى به‌حكومه‌تێكى سه‌ركه‌وتوو ئه‌ژمار ده‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ى خواره‌وه‌:-
أ‌- توانى له‌ماوه‌يه‌كى كه‌مدا كه‌سايه‌تى خۆى فه‌رز بكات.
ب‌- كۆمه‌ڵێك چاكسازى بچوكى ئه‌نجامدا.
ت‌- بوه‌ (سپێشه‌ل وه‌ن) لاى ئه‌مه‌ريكا.
ث‌- توانى به‌سه‌ررێكخراوى داعش سه‌ربكه‌وێت.
ج‌- ته‌واى خاكى عێراق رزگار بكات.
ح‌- كه‌ركوك و ناوچه‌ ناكۆكى له‌سه‌ره‌كان له‌ده‌ستى كورد وه‌ربگرێته‌وه‌.
خ‌- ريفراندۆم به‌قازانجى خۆى بشكێنێته‌وه‌.
د‌- له‌گه‌ل دابه‌زينى نرخى نه‌وت رێگه‌ى نه‌دا مووچه‌ دوابكه‌وێت.

- حكومه‌ته‌كه‌ى نێچيرڤان به‌حكومه‌تێكى شكست خواردوو ئه‌ژمار ده‌كرێت له‌به‌ر ئه‌م ئه‌سبابانه‌ى خواره‌وه‌:-
أ‌- له‌ده‌ست دانى (50%) خاكى هه‌رێم.
ب‌- نه‌دانى مووچه‌.
ت‌- قه‌رزار بونى ده‌وڵه‌تان و بانكه‌كان و مووچه‌خۆران و هاوڵاتيان.
ث‌- كشانه‌وه‌ى (3) حيزبى سه‌ره‌كى له‌حكومه‌ته‌كه‌ى.
ج‌- وه‌ستانى ته‌واوى پرۆژه‌كان.
ح‌- نه‌مانى متمانه‌ى هاوڵاتيان به‌حكومه‌ت.
خ‌- كه‌مبونه‌وه‌ى خزمه‌تگوزارييه‌كان.


‌‌‌
2/9/2018 5:28:42 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ