هەواڵ

خاوەن مولیدە ئەھلیەکان: لە ژێرگوشاردا کارەبا دابەش ئەکەین


‎بزاڤـ: زانیار تەرەماری

‎لە دوای مانگرتنیان لە چەند روژی رابردوودا دەربارەی کەمی نرخی کاتژمێرەکانی کارەبا 
‎خاوەن مولیدە ئەھلیەکانی  سلێمانی  ڕایەگەیەنن، لە ئیستادا لە ژیر گوشاردا کاردەکەن و بریاری کار پیکردنیش بە ویست ئەوان نەبوە .

‎لەو بارەیەوە ‌گەیلان عمر خاوەنی یەکیک لە مولیدە ئەھلیەکان بە سایتی بزاڤـ_ی راگەیاند،دواکاری سەرەکی ئەوان وەک خاوەن مولیدەکان  بریتیە لە زیادکردنی نرخی کاتژمیرەکانی کارەبا لە"٤۲ دینار وە بو ٤٥ دینار" بۆ ھەر کاتژمێرێک بە ھوی گرانی نرخی گاز ومەسروفاتی مولیدەکانەوە.

ھەفتەی ڕابردو خاونی مۆلیدە ئەھلیەکانی سلێمانی، ڕایانگەیاند تا کێشەکانیان چارەسەر نەکرێت، کارەبا بەھاوڵاتیان نادەن وداواکاری سەرەکیشیان زیادکردنی کرێی کاتژمێری کارەبابو، بەجۆرێک لەگەڵ کرێی مۆلیدەکانی ھەولێر یەکسان بکرێت.



‌‌‌
2/9/2018 6:54:39 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ