هەواڵ

پیشخابوور.. پارتى ڕێگاى نه‌دا په‌رله‌مانتارێكى یه‌كێتى بچێته‌ عه‌فرین


بزاڤ: جیھاد ھەورامی

شاندێکی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان بەمەبەستی سەردانی کردنی عەفرین گەیشتنە ڕۆژئاوای کوردستان و لەلایەن عەبدولکەریم عومەر، ھاوسەرۆکی دەستەی کاری دەرەوەی ھەرێمی جزیرە پێشوازیان لێ کرا.

شاندەکەی پەرلەمانی ھەرێم پێکھاتبوون لە: شێرکۆ حەمەئەمین، لەفراکسیۆنی گۆڕان، ئەبو کاروان، لەفراکسیۆنی شیوعی، عەلی ھالۆ لە فراکسیۆنی پارتی و سوھراب میکائیل لە فراکسیۆنی یەکگرتوو.

ھەرچەندە  سالار مەحمود لەفراکسیۆنی یەکێتی لەگەڵ شاندەکەدا بوو، بەڵام لەدەروازەی سێمالکا ڕێگری لێ کرا کە بچێتە ڕۆژئاوای کوردستان".
  
ئامانجی سەردانی شاندەکەی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان بۆ عەفرین، بۆ لەنزیکەوە بینینی دۆخی کانتۆنەکە و دڕندایەتیی سوپای تورک و چەتەکانییەتی".
 
سالار مەحمود، ئەندامی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی، کە یەکێک بوو لە ئەندامانی شاندەکەی پەرلەمانی ھەرێم بۆ ڕۆژئاوا بە بزاڤ_ی ڕایگەیاند: لە دەروازەی سێمێلکا ڕێگایان پێنەدام بچمە ڕۆژئاوای کوردستان".
 
ووتیشی: دوای گەیشتنمان وەک شاندی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان بە دەروازەی سێمێلکا، بەڕێوبەری دەروازەکە ڕایگەیاند کە سالار مەحمود ناتوانێ بپەڕێتەوە، سەرەتا بیانوویان ئەوە بوو کە ناوم نەھاتووەتە بەردەستیان".
 
ئاماژەشی بەوەکرد، پاشان سەرۆکایەتیی پەرلەمانمان ئاگادارکردەوە، جەعفەر ئیمنکی قسەی لەگەڵ بەڕێوبەرەکە کرد و داوای کرد ڕێگا بدات و وتی نابێت و ناکرێ رێگا لە پەرلەمانتار بگرن، وڵامی بەڕێوبەری دەوازەکە ئەوە بووە کە کە فەرمانی پێکراوە".
 
راشیگەیاند: سبەینێ بە نووسراوێک پەرلەمان و ھەموو لایەک لە وردەکاریی ئەو ڕووداوە ئاگادار دەکەمەوە".



‌‌‌
2/10/2018 10:42:21 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ