راپۆرت

پێنج کەس، دە وەزارەت بەڕێوە دەبەن


بزاڤـ: ھاوکار کەریم

پاش ڕێگرتنی وەزیرەکانی گۆڕان لەلایە پارتیەوە وکشانەوەی وەیزیرەکانی کۆمەڵی ئیسلامی لەحکومەت، بەڕێوبردنی ئەو وەزارەتانەی کە پشکی ئەو حیزبانە بوو، بەوەکالەت دراوە بە وەزیری وەزارەتەکانی تری ھەمان کابینە، بەجۆرێک لەئێستادا پێنج وەزیری کابینەی حکومەتەکەی نێچیرڤان بارزانی دە وەزارەت بەڕێوە دەبەن.

ئەوەی جێگەی ئاماژەیە تائێستا ھیچ جێگرەوەیەک بۆ وەزیرەکانی یەکگرتوی ئیسلامی دانەنراوە کە لەماوەی ڕابردودا ودوای ھەریەکە لەبزوتەنەوەی گۆڕان وکۆمەڵی ئیسلامی ئەو حزبەش بەفەرمی لەحکومەت کشایەوە.

بەرپرسانی یەکگرتوو نەیان شاردوەتەوە لە ئێستادا وەزیرەکانیان لەلەماڵەوە واژۆ لەسەر نوسراوە فەرمیەکانی وەزارەتەکەیان دەکەن وھەتائێستاش بەفعلی ئەرکی وەزیری بەڕێوە دەبەن.

لەلایەکی ترەوە مەولود باوە موراد وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان لەسەر پشتی یەکگرتو،کە ئێستا بە وەکالەت وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێمیشە لەپۆستەکەی ماوەتەوە و دیاریش نییەکەی بڕیاری حزبەکەی بۆ بەجێھێشتنی وەزارەتەکەی جێبەجێ دەکات.

جێگەی ئاماژەیە لەپاش رٍێگری کردن لە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و وەزیرەکانی گۆڕان، ئەو وەزارەتانە جێگەکانیان بە وەزیرەکانی پارتی پڕکرایەوە.


ئەو وەزیرانەی دوو وەزارەت بەڕێوە دەبەن ئەمانەن

یەکەم:عەبدوڵڵا عەبدولڕەحمان عەبدوڵڵا ناسراو بە "ئاشتی ھەورامی" وەزیری سامانە سروشتیەکان وبەوەکالەت وەزارەتی کارەبا بەڕێوە دەبات.

دووەم: پشتیوان سادق عەبدوڵڵا، وەزیری پەروەردە و وەزارەتی ئەوڤافیش بەوەکالەت بەڕێوە دەبات. 

سێیەم: عبدالکریم سوڵتان عەبدوڵڵا ناسراو بە "کەریم سنجاری"، وەزیری ناوخۆ وبەوەکالەتیش وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوە دەبات.

چوارەم: رێباز محەمەد عبداللە محەمەد ناسراو بە"ڕێباز حەملان" وەزیری وەزارەتی دارایی و ئابووری وبەوەکالەتیش وەزارەتی کشتوکاڵ بەڕێوە دەبات.

پێنجەم: مەولوود موراد محیەدین ناسراو بە"مەولود باوەموراد"، وەزیری وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان و بەوەکالەتیش وەزارەتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بەڕێوە دەبات.

جگە لەم وەزارەتانە چەند دەستە وفەرمانگەیەک کە پشکی گۆڕان وکۆمەڵن تائێستا شوێنگرەوەیان بۆ دانەنراوە لەنێویشیاندا وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری ژینگە ھەیە.

تەمەنی ئەم کابینەیەی حکومەت نزیکەی حەوتمانگی تری ماوە وبەگوێرەی زانیارییەکانی بزاڤـ لەسەرەتای مانگی نۆی ئەمساڵ ھەڵبژاردنی پەرلەمان وسەرۆکی ھەرێم و ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجامدەدرێت.



‌‌‌
2/11/2018 5:09:25 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ